هەستێکی بێ سنور جوانە ...
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی S i r w a n
هەستێکی بێ سنور جوانە ...
سڵاو لە تۆ برالە ...
* ڕەخنەی یەکەمت تا ڕادەیەک دروستە، بەڵام لە ئەدەبیاتدا ڕێگا بە زەرورەتی شعری دراوە لە پێناو کامل کردنی شیعرێک.
* ڕەخنەی دووەمت: ئەو ئاسمانە چواندنە، یاخود هەر شتێکە کە خوێنەر خۆی بیەوێ پێی بچوێنێت.
* ڕەخنەی سێیەم: جوان بیخوێنەوە خارە گیان " لەگەڵ " نییە " لە کەل "ە، واتە کەلی چیا کە خۆر لێیەوە ون دەبێت.
چاومانی ...
بەراستی هاتنی تۆ بۆ یانە کەشێکی دیکەی بە یانەکە بەخشی.. لە سەرەتای دەستبەکاربونتەوە تاکو ئێستا هەر بە چالاکی ماویتەوە و بەردەوامیت.. زۆر جار بەردەوامی تۆ وا ئەکا ئێمەش بەردەوام بین.
سەرکەوتوو بیت هەمیشە ..
سوپاس کاکە گیان..
زۆر سوپاس بۆتۆ.. هەمیشە سەرنج و ڕەخنەکانت بۆ من جێگای بایەخن...
سوپاس کاکە کۆسرەت .. چاوەکانت ماچەکەم
بەشی یەکەمی ئەم قەسیدەیەم نزیکەی دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر لێرە بڵاو کردەوە، ئێستا بەشێکی دیکەم بۆی زیاد کردووە، واتە یەک و دوو بڵاو دەکەمەوە.
هیوادارم لاوازم نەکردبێت لە بەشی دووەمدا.
--
دەمەو ئێواران خۆر ئاوابوونە
ئاسمان شیوەنی تاریکبونیەتی
بەدەم هەنسکی ماڵئاواییەوە
شەوی دەیجورە و پشکۆ دڵیەتی
*
دڵەی سیاپۆش نابینێ ئۆقرە
گەر سیمای ڕۆژی لە کەل ئاوابێ
چۆن بۆ مەرگی نور ناگێڕێ پرسە،
پەردەی زوڵمەتی بەسەر چا‌وا بێ؟!
*
ئای بۆ سەحەرێک کە ئەبەدی بێ
شەقایق هەردەم بزە بۆ خۆر کا
خۆریش بە هەستی پڕ میهر و سۆزی
کڵپە لە سینەی عاشق ڕەها کا
*
سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
*
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم
*
باڵات درەختی سەوزی بەهارە
چۆن دەستی پاییز هەڵیوەرێنێ!؟
چۆن موچڕکەی خەزانی ڕۆحم
جوانی لە لەپی بەهار دەربێنێ؟!
*
تاکە تروسکەی ئاسمانی رەشپۆش
ئەستێرەیەکە مات و گڕگرتوو
ژیلەمۆی ئەویش ببیتە خۆڵەمێش
کێ بگری بۆ، عومری بابردوو؟
*
بەسەر تابوتی خۆشبەختی منا
ئەمشەو چاوانم دوا تنۆکیان ڕشت
کڕێوەی هەناسە و گڕکانی دەروون
دوایین بزەی، منداڵێمی کووشت....
سیروان عەباس
.
سوپاس کاکە سەرهەنگ
کاکە ئیدریس گیان سوپاس
سڵاو لە هاوڕێ دێرینەکان.. ڕێزم بۆ هاوڕێ تازەکان
ئەرێ جەماعەت قبوڵم ئەکەنەوە؟ هههه
ده‌ستت خۆش بیت کاک سیروانی گوڵ زۆر ناسک و جوان مانادره سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر سوپاس هاوڕێی ئازیز ...
شیعرێكی زۆر ساده بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا چێژی هه‌بوو
ده‌ست خۆش داده گیان ...
goran10 نووسی:ده ست خوش كاك سيروان
زۆر سوپاس ..:)
ده ست خوش كاك سيروان
سوپاس كاكه گۆران .......
زۆر زۆر جوانه
ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت مامه سیروانی گوڵ
زۆر سوپاس كاكه حسین ...
[size=16]شه‌وێكی چه‌ند سارد و سڕه!!
باڵی ڕه‌شی هه‌وری خه‌فه‌ت،
ئاسمانی دڵمی پۆشیوه..
مۆمی ژووری پڕ ته‌نیاییم،
وه‌كو دڵم كز ده‌سوتێ..
ده‌ستی به ئێشی جودایی
لیمۆی ڕۆحمی گوشیوه ..
شه‌وێكی چه‌ند به ئازاره..
شار كش و مات،
ته‌نها چاوی من بێداره ..!
دواین بزه له‌سه‌ر لێوه،
وه‌ك گه‌ڵای ده‌م (با)ی پاییز
بۆی هه‌ڵخرا په‌تی سێداره ..
شه‌ویكی خامۆش و تاره ..
شتێك نیه شیرینتربێ،
له ترپه‌ی پێت
مه‌لی (به‌ربو)م سه‌رگه‌ردانه
بۆ ئه‌دره‌سێك،
یان لاكوختێك كردبێته جێت.
*
ئه‌مشه‌و باران بوو به ئه‌سرین
به چاوانما هاتنه خوار ..
بروسكه بوو به پشكۆی گڕ
سوتانی هێنا به ئاشكار *
------------------------------------------------------------------------------------
* ئاشكار: هاومانای (دیاری)یه له زمانی كوردی په‌تی .
[/size]
[size=24]
.[/size]
سیروان عباس
له عاشقێكیان پرسی، عه‌شق چی یه ؟
- هیچی نه‌گوت، سه‌ری داخست و گریا و رۆشت
زۆر به ووردی خوێندمه‌وه، وامزانی هی خۆته
وه‌ڵا هه‌نێكی زۆر جوان بوو، هه‌نێكیشی زۆر ساده و كه‌م واتا بوو ..
ئه‌مه‌م جوانترینیان بوو
بێ گومانم
ڕۆژێ ئه‌وینت ده‌مكوژێ،
بێجگه له من،
بڵێی كه‌سی دی هه‌بووبێ،
بكوژی خۆی، خۆش ویستبێ؟
ڕه‌نگه یه‌كه‌م قوربانی بم،
شه‌یدای جه‌للاده‌كه‌ی بووبێ.
[size=16]كه كۆتاییه‌كه‌م بینی، چاوم پڕ ئاو بوو
* زۆر جار مرۆڤ به یه‌ك زه‌رده‌خه ئه‌بێته فریشته‌ی ڕزگاری بۆ كه‌سانی تر و له خه‌م و مه‌ینه‌تی ڕزگاریان ئه‌كا.
ئه‌و منداڵه بزه‌یه‌كی به‌و ئافره‌ته دڵته‌نگه به‌خشی، خوای گه‌وره بزه‌ی به منداڵه‌كه خۆی و دایكیشی به‌خشی و له ڕێگای ئه‌و بزه‌شه‌وه ژه‌مێك خۆراكی باشیان بۆ په‌یدا بوو .
ڤیدیۆیه‌كی تا بڵێی كاریگه‌ربوو بۆ من ....
سه‌هه‌ند گیان بژیت براكه‌م ...[/size]
هه‌ر زینده‌وه‌رێك خودا بیه‌وێ بژی، هه‌ر ئه‌ژی ئیتر گرنگ نیه هۆكاری ژیانه‌كه‌ی چییه !
ده‌سته‌كانت خۆش ...
هیچ شتێك له كاره‌كانی خودا سه‌یر نیه، ئه‌وه‌ی كه سه‌یر بێت ئێمه‌ین كه به‌م هه‌موو به‌ڵگه‌وه خاوه‌نی ئیمانێكی پته‌و نین!!
كاكةگيان برسيارةكةمان لةگةل كجة كانة نةك كور براكةم...وة ئةگةر ئةو وێنانةت پێ جوان نية ئةوة لايان دةدةم.....
ئه‌زیزم تۆ سه‌ربه‌ستی هه‌ر وێنه‌یه‌ك دابنێی، به‌ڵام ئێمه‌ی كوڕانیش ئه‌بێ له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین، نه‌ك ته‌نها ڕه‌خنه له‌وان بگرین .
كاك گۆدار ئه‌و پرسیاره‌ت له خۆت كردووه ؟
ئه‌وه‌نیه خۆشت وێنه‌ی كوڕی بیانیت داناوه ؟ تۆ دڵنیایی له ئه‌خلاق و ئاینی ئه‌و كوڕه ؟
سڵاو سه‌هه‌ند ...
من ئه‌مه‌شم زۆر لا جوان نه‌بوو، چونكه له ڕابردوا شتی له‌مه جوانترت زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌ر هی سه‌هه‌ند نه‌بوایه جوان ئه‌بوو له‌لام
2-زوڵم کردن
له‌به‌رئه‌وه‌ی كردوومه:(
4-غةدرکردن
له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئازیزترین كه‌سم كردووه
8- ئازار
چونكه به ئازیزترین كه‌سم به‌خشیوه
[size=16]سه‌لام لانه خان ..
به‌راستی ته‌وه‌ره‌كه‌ت باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و پێویستی به ئاخاوتنی زۆر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌نجام، هه‌رچه‌نده نه خه‌ڵكی سلێمانیم و نه هه‌ولێر به‌ڵام من لای خۆمه‌وه هۆكاره‌كان ئه‌گه‌رێنمه‌وه بۆ چه‌ند خالێك .
1- جیاوازی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه :-
لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا و ڕوونه كه‌وا دانیشتوانی هه‌ردوولا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه جیاوازیه‌كی زۆریان هه‌یه، سلێمانی زیاتر كاریگه‌ری علمانیه‌ت و رۆژئاوای به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ولێر زیاتر كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری عه‌ره‌به‌كانی عیراق و ده‌وروبه‌ر و كه‌متر مه‌یلی به‌لای ئه‌وروپادا ئه‌چێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌كی زۆر له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دروست بێت له نێوانیان .
2- جیاوازی له ڕووی تاكه‌وه:-
تاكه‌كانی سلێمانی زیاتر مه‌یلیان به‌لای به‌سه‌ر بردنی كاتی خۆش و گاڵته و گه‌په‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌نه‌ی فكریان لای ساتێكی خۆشه ئه‌وه‌نه بیر له به‌یانی ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام تاكه‌كانی هه‌ولێر كه‌متر بیر له به‌سه‌ربردنی كاتی خۆش ئه‌كه‌نه‌وه و هه‌میشه له بیری داهاتودان و ئه‌یانه‌وێ زه‌خیره‌ی به‌یانی پڕ بێت.
3- ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ناوچه‌گه‌رێتی: -
ئه‌مه هیچ سه‌رنج و ڕوونكردنه‌وه‌ی ناوێ، چونكه خه‌ڵكی هه‌ر شاره‌و ئینتیما و خۆشه‌ویستی زیاتری بۆ شاری خۆی هه‌یه و ئه‌مه‌ش وای لێ ئه‌كات شاره‌كانی تر ناشرین بكات له‌به‌ر جونكری كردن بۆ شاره‌كه‌ی خۆی .
4- ئایین :-
گومان له‌وه‌دانیه كه‌وا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی هه‌ردولا له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ئاینی پیرۆزی ئیسلامن، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی نا ته‌ندروست ئه‌م ئاینه په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن، هاوڵاتیانی هه‌ولێر وه‌ك موسوڵمانێكی ووشك هه‌ڵاتوو، وه هاوڵاتیانی سلێمانی وه‌ك موسوڵمانێكی ڕوو له علمانیه‌ت، ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یه.
** ئه‌و خاڵانه‌ی كه باسم كردووه پێوه‌ر نین بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌ردوولا، من ڕێز و خۆشه‌ویستی زۆر زۆرم ب ۆ گشت كه‌س و كار و هاونیشتمانیانم هه‌یه له هه‌ردوو شار .
------------ ده‌ست خۆش لانه خان به‌خته‌وه‌ربیت ------
[/size]
بۆ ووشه‌ی (باجی)ت به‌كارهێناوه؟؟!! ئه‌وه وای كرد منیش گومان له شتی تر بكه‌م ههههه
به‌لێ وه‌ڵامه‌كه دروسته 46 مه‌تره
zor sopas hawreyan xosh7al bom
هۆنیا خان و كاك به‌ختیار زۆر سوپاستان ده‌كه‌م ..
ماندوونه‌بی ده سته كانت خۆش
زۆر سوپاس شه‌یدا
jwana
چاوت جوانه
[size=16]
مه‌رگم پێش مه‌رگت نه‌كه‌وێ،
ده‌زانم به‌ر له تۆ بمرم نه‌ك هه‌ر عیشقت،
هه‌ر دوو دیده‌ت له چاویشت هه‌ڵده‌وه‌رێ ...
*
مه‌رگت پێش مه‌رگم نه‌كه‌وێ ..
پێش من بمری، رۆحی سپیم
له چاوه‌مه‌وه دێته ده‌رێ ..
*
قه‌ت بایه‌كی شه‌وانه‌م بی
له دوای ئێمه كێ جاویدانه حه‌یرانی ؟
خۆشه‌ویستی پیرۆز بڵێ؟
*
مه‌رگم پێش مه‌رگت نه‌كه‌وێ ...
مه‌رگت پێش مه‌رگم نه‌كه‌وێ ..[/size]
هاوتا اسعد
[size=24].[/size]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=ied5zYqi … re=related[/youtube]
ئێ ئێ ئه‌مه شاعیریشی ؟
ده‌ست خۆش سه‌ركه‌وتوبیت
شیعره‌كانی په‌شێو جوانی و گه‌وهه‌ریان لێ ئه‌بارێ ..
ده‌ست خۆش كاكه سه‌هه‌ند
http://t2.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9 … 2Ne113w61A
هاهاهاها
وه‌ڵا زۆر جوانه .. ده‌ست خۆش
ڕه‌وشت هه‌ر ئێستا ئه‌م بابه‌ته بسڕه‌وه
هه‌رگیز ناتوانم متمانه به‌و پێشبینیانه بكه‌م !
من گومانم له‌وه‌دا نیه، كه له ڕووی سۆز و وه‌فاوه كچان زۆر زۆر له كوڕان تێر و ته‌واوترن و خاوه‌نی جوانترین هه‌ڵوێستن..
ده‌ست خۆش ئایه ...
سوپاسی گه‌وره‌ییت ئه‌كه‌م كاكه لاوه، سینگ فراوانیت نیشانه‌ی تێگه‌شتویته
لاوه گیان هه‌ست ناكه‌ی دێره‌كان دژی یه‌كن ؟
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی S i r w a n
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]