بابه‌ت: چوار مانگ دوای مردن، منداڵی بوو
..
ژنێكی دووگیان كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، دوای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ، منداڵه‌كه‌ی به‌زیندوویی له‌دایك بوو.
له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی، ژنێكی دووگیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام پزیشكه‌كان داوایان لهكهسوكارو مێرده‌كه‌ی كرد، ته‌رمه‌كه‌ی نهبهنهوهو ڕێگا بده‌ن به‌تیمه پزیشكییه‌كان چاودێریی منداڵه‌كه‌ی ناوسكی بكه‌ن.
پاش ڕه‌زامه‌ندیی كه‌سوكاری ژنه‌كه، پزیشكه‌كان كه‌وتنه چاودێریی وردی منداڵه‌كه‌و به‌ڕێگه‌ی تایبهتیو له‌ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه، توانییان خۆراكی ده‌ستكرد بۆ منداڵه‌كه بنێرن.
سه‌رۆكی به‌شی چاودێریی ورد له‌نه‌خۆشخانه‌ی پسپۆڕیی (سه‌عد) ڕایگه‌یاند، توانییان ماوه‌ی (28) بیست‌و هه‌شت هه‌فته مناڵه‌كه له‌ناو سكی دایكی‌دا به‌خێو بكه‌ن، تا له‌كۆتایی واده‌ی خۆیدا به‌نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌كه‌یان له‌سكی ده‌رهێنا.
دكتۆر (سامر ئیبراهیم قاره) ڕاشیگه‌یاند، منداڵه‌كه ته‌ندروستی باشه‌و یه‌كه‌مجاره له‌جیهاندا كاری له‌و جۆره ئه‌نجام بدا
راديو ناخ‌و