ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ سه‌رکه‌وتوو بیت
جوانه له خۆشی‌دا بیت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی غه‌زه‌لنوس
ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ سه‌رکه‌وتوو بیت
جوانه له خۆشی‌دا بیت
سوپاس بۆ وتنەکانت
هەر لە زیاتر تێگەیشتندا بیت
بە نسبەت گلەییەکەت دەیخەمە سەر چاوانم بەڵام ئەو دێڕەی من کە هاتۆتە نوسین بەرئەنجامی ئەو گەڕانە کەمە بوو لە شاری هەولێر و بینینی دوو کتێبخانە بوو کە کەمترین ڕیژەی کتێبی دانستەی تێدابوو ... دیارە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ شارێک بە دوو کتێبخانە بناسینەوە نا ...
بەڵام ئەبێ ئەوەمان بیرنەچێت کە ئەو دوو کتێبخانەیەش کڕیاری خۆیان هەیە و ئەوەشی دەیفرۆشن ئەو کتێبە کەمنرخانەن ...
لە کاتێکدا ناوی نوسەری ئەو کتێبە بە ناوی نوسەر هاتبوو وە بەرهەمەکانشی لە تەک وێنەکەیدا دنرابوون کە بە بەرهەم ناچن هیوادارم چیتر تاکی کورد بەو جۆرە نوسینانەوە سەرقاڵ و مێشک ماندوو نەکەن ...
لەگەڵ ڕێزێکی زۆرم بۆ هەموو کوردستانیان لە هەر کوێیەک بن و خۆشەویستیشم بۆ خاکی سەرکەشی کوردستان بە گشتی بە هەر چوار پارچەکەیەوە
سڵاوتان لێبێت ...
بابه‌تکه باشه ده‌ستتان خۆشبێت ... به نسبه‌تی زۆر قسه کردن و که‌م وتنه‌وه ئه‌وه زۆرجار ئێمه نین که زۆر و که‌می قسه هه‌ڵده‌بژێرین .. به تایبه‌ت که له مه‌جلیسی که‌متێگه‌یشتواندا دابنیشین ..
له‌گه‌ڵ زۆری قسه‌کردنیشدا نیم و که‌میش هه‌ر به باش نازانم چونکه مرۆڤه‌کان هه‌موویان ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ن پێویستیان به گفتوگۆ هه‌یه و پێویستیان به ئاڵوگۆڕی زانست و ئه‌و زانینه هه‌یه که لایان گه‌ڵاڵه بوه جا زانینه‌که له هه‌ر بوارێک‌دا بێت یان ته‌نیا وشه‌ی ساده و زۆر ه‌کارهێنراویش بێت ..
له وته‌کانی هاوڕێیاندا ده‌رده‌که‌وێت که زۆر باس له‌و کتێبه ده‌که‌ن ... بۆیه ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕاستیه‌تان بیر بهێنمه‌وه که زۆربه‌ی کتێبه‌کان سودی هه‌یه بۆیه هیوادارم بییان خوێننه‌وه ... به‌ڵام په‌رتوکی هیچ و پوچ نا ... وه‌ک ئه‌و په‌رتوکه‌ی که بینیم له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕیزم نوسرابوو ( ئه‌و کچه‌ی که‌ری کردم )) ئامان ئاگاتان لێبێت شتی وا نه‌خوێننه‌وه
له‌گه‌ڵ ڕیزم
خاتوو زین جێگای داخه که که‌م که‌س هه‌ن خۆیان له‌م جۆره بابه‌تانه ده‌ده‌ن ...
به‌ڵام خۆزگه ئه‌وانه‌ی که خۆیانی لێناده‌ن هه‌موو یستێکیان ه‌ر وابێ نه‌وه‌ک خۆیان به سۆپه‌رمان بزانن و وابزانن که مرۆڤێکی نمونه‌یی و بالان چونکه ئه‌مه کێشه‌ی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردیه
بژین
وه‌کو جوانی زۆر جوانه ئه‌م ستایله
به‌ڵام زۆر ئازاری چاو ده‌دات
سه‌رکه‌وتوو بن
ڕه‌خنه وه‌ک پێناسه‌یه‌ک :
پێم وایه یه‌که‌م ڕه‌خنه که گیرا بێت به ئامانجێکی جوان گیرابێت واتا له سه‌ره‌تای دروستبونی ره‌خنه‌وه ئامانج له ڕه‌خنه هه‌ر جوانیه ...
چۆن .... به دڵنیایه‌وه که که‌سێک باشییه‌ک یان ئاکار و گوفتار و چاکی هه‌بێ کاتێک ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێ ئه‌وا ڕه‌خنه له‌و کاته‌دا واتای خۆی هه‌یه بۆ مرۆڤه‌که خۆی واتا بۆ ڕه‌خنه لێگیراوه‌که .... ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ڕه‌خنه‌که بنیاتنانی زیاتری ئه‌و که‌سه بوو ئه‌وا .. ناوی ڕه‌خنه‌یه ... خۆ ئه‌گه‌ر بۆ بچوککردنه‌وه و ناوزڕاندن و له‌که‌دارکردن و شێواندنی سه‌روه‌ریه‌کانی ڕه‌خنه لێ‌گیراو بێت ئه‌وا ڕه‌خنه واتای خۆی له ده‌ست ده‌دات چونکه من پێم وانیه ڕه‌خنه بۆ ڕوخاندن بێت به‌لام ئێستا که کۆمه‌ڵێ که‌سانێک هه‌ن به ناوی ره‌خنه‌وه خه‌ڵکی له‌که‌دار و ناشرین ده‌که‌ن ئه‌وا ناچنه بیردۆزی ڕه‌خنه گر و خاوه‌ن ڕه‌خنه‌وه بگره پێناسه‌ی تریان بۆ ده‌کرێ به پێ ی جۆری ئاکاریان ....
ئه‌وا له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ ڕه‌خنه لێ‌گیراو به ساردی و بێ هه‌ڵجونه‌وه هه‌م ڕه‌خنه‌گر و هه‌م ڕه‌خنه‌که‌شی شیبکاته‌وه و بیخاته‌وه سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی ڕه‌خنه‌که خۆی ئه‌و کات ڕه‌خنه‌گر وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچی نه‌کردبێ و بێ مایه و بێ سه‌ره‌نجام ده‌مێنێته‌وه .... خۆ ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که‌شی به پێ ی واتای ڕه‌خنه بێت و له جێگای خۆی سه‌نگ و بونی هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ به شێوازێک بیگرێت ڕه‌خنه‌که‌ی که به هیچ جۆرێ .... ڕه‌خنه لێ‌گیراو ته‌ریق نه‌کاته‌وه و دڵی نه‌شکێنێت و له ڕیگای چه‌ند ووشه‌یه‌ک یان جه‌ند رسته‌یه‌که‌وه ڕه‌خنه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته ئه‌و که‌سی ڕه‌خنه لێگیراوه ... چونکه شێوازی ده‌ربڕێنی ڕه‌خنه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و چه‌ندێتی وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌که له‌لایه‌ن ڕه‌خنه لێگیراوه‌وه .... وه‌ک وتمان ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌که به هێمنی و بونیاتنانی بێت و شێوازی ده‌ربڕینی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌ده‌بو ده‌ربڕین له ده‌ست نه‌دا ئه‌وا وا نایبینم که ڕه‌خنه لێ‌گیراو توڕه بێت ،،،،
بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕه‌خنه له کێ ده‌گیرێ و کێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن :
ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت که‌سێک بێت ده‌رونی خۆی له هه‌موو کردار و ئاکار و گوفتار و نیگایه‌کی ناشرین پاک کردبێته و خۆی بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌و که‌سانه ئاماده بکات به هه‌موو بنچینه عه‌قڵانی و ده‌رونی و ئاکاری و گوفتاریه‌کانه‌وه ... به شێوه‌یه‌ک که له ناخی خۆیشیدا کۆک بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م شێوازی مرۆڤاندنه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا چه‌سپاندوه ئینجا هه‌ستێت به ره‌خنه گرتن له که‌سێک یان شوێنێک یان هه‌ر شتێکی که شایه‌نی ئه‌وه بێت ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت ....
له سه‌ره‌وه باسمانکرد که ڕه‌خنه له ئه‌زه‌له‌وه بۆ جوانترکردن دروست بوه ... که‌واته ڕه‌خنه لێ‌گیراو ده‌بێ به زانایی و دانایی و توانایی هێزێکی زۆری مێشکه‌وه گوێ بداته ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی که لێیده‌گیرێت .... ئه‌گه‌ر بنیاتنه‌رانه بوو ئه‌وا سوپاس و ستایشی ڕه‌خنه‌گر بکات و به جه‌ند وته‌یه‌کی کورت سوپاسی بکات و کۆتایی به‌و باسه بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کات به فیرۆ نه‌چێت ... خۆ ئه‌گه‌ریش ره‌خنه لێ‌گیراو هه‌ڵگری ئه‌و خاڵانه نه‌بوو که‌وا ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر لێگیراوه ..... ئه‌وا ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویست بدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هه‌ڵه ڕه‌خنه گرتنه و تێگه‌یشتنه بچێته سه‌ر ڕێگای راسته‌قینه‌ی خۆی و ڕه‌خنه‌گریش هه‌ست به‌وه بکا که ڕه‌خنه‌ی له شتێک گرتوه که وا نیه وبه‌هه‌ڵه‌دا چوه له ڕه‌خنه‌گرتنه‌که‌دا ...
شتێک که به پێویستی ده‌زانم هه‌ر لێره‌دا باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه که ڕێگای ڕه‌خنه گرتن ... ده‌بێ جێگایه‌کی گوڵبژێر بێت واتا له جێگایه‌کدا ره‌خنه له که‌سێک نه‌گرین که ببته هۆی شکاندنی ڕه‌خنه لێ‌گیراو بۆ نمونه لای منداڵ شیاو نیه .. لای که‌سێک ڕه‌خنه گونجاو نیه که له مانای ره‌خنه تێنه‌گات ... واتا ڕه‌خنه گرتن ئه‌گه‌رچی به زمانی گوڵیش بێت ئه‌وا مه‌ترسی شکاندنی ناخی ره‌خنه لێگیراوی لێده‌که‌وێته‌وه که ده‌ره‌نجامه‌کانی خراپ ده‌بن له جیاتی سود گه‌یاندن ..
هه‌ر که‌سێک پرسیاری هه‌بێت ئاماده‌ی وه‌لامم ...
به‌لام به داخه‌وه که‌م که‌س به‌شداریان کردوه له کاتێکدا هه‌فته‌یه‌ک زیاده من چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌که‌م که به‌شداری له‌م بابه‌تدا بکه‌ن هه‌موو ئه‌ندامان
غه‌زه‌لنوس
ئه‌گه‌ر ئێوه ڕه‌خنه‌گربونایه له خۆتان ئه‌وا پێویستی نه‌ده‌کرد ڕه‌خنه‌له‌سه‌ر گرتان هه‌بێ سیروان
سه‌رهه‌نگ ڕیگه‌به‌ری کێی .... بۆ یه‌کیان ئافات و بۆیه‌کیان ئاواتی پڕ له نور له چاوه‌ڕوانیدایه
خۆشنودی بۆ ئێوه ئاواتی منه
من ده‌زانم کێیه ئه‌و خانمه جوانه .. به‌ڵام نامه‌وێ بیڵێم نه‌وه‌ک دڵی نیگه‌ران بێت ...
به‌ڵام بیرتان نه‌چێت ئه‌ویش مرۆڤه و مافی ته‌واوی هه‌یه له وه‌رگرتنی ئازادیه‌کانی خۆی
بژیت
سیروان پیرۆزه ئه‌و پۆسته باڵایه هاهاها
سه‌رهه‌نگ هه‌ندێ قسه‌ی کرد حاڵ وابڕوا پێشبینیه‌که‌مان ڕاست ده‌رده‌چێت هاهاها
سه‌رکه‌وتوو بیت احمد شکور
بژیت سیروانی هاوڕێمان
ده‌بێت خۆت له‌شوێنی که‌سانی تر دابنێێت ...و ئه‌گه‌ر هه‌ستت به ناخۆشی کرد له‌م شوێنه تازه‌یه‌ت
بزانه که خه‌ڵکیش به‌م شوێنه هه‌ست به ناخۆشی ده‌که‌ن
ده‌ستت خۆش بێت جوانن
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه وته‌یه‌که که پێش ئه‌وه‌ی بیبینم هه‌میشه له کۆڕ و دانیشتنه‌کانمدا دووپاتمکردۆته‌وه
بژیت به‌رده‌وامی جوانیت بۆ ئه‌خوازم
کێشه‌که له‌وه‌دا نیه ئه‌وه مۆزه یان خورمایه
کێشه‌که له‌و مرۆڤه ته‌مه‌ن بچوکه‌یه که ڕوخساری ده‌چێته مێژووی بینینی ئێمه‌وه
بژیت
ده‌ستوری به‌ڕێوه‌چونی به‌ش :
ئه‌م به‌شه بۆ تێگه‌یاندن و تێگه‌یشتنی زیاتری هه‌موو هاوڕێیانمانه له‌و مانایانه‌ی که تا ئێستا تێینه‌گه‌یشتون و له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیات ناویان هه‌یه ...
ئه‌گه‌ر ئێستا به هه‌رکه‌سێک بڵێی تۆ ڕۆشنبیرنیت ... ئیتر پێی ناخۆشه و له‌وانه‌یه کاردانه‌وه‌ی خراپی ببێت بۆت ... له هه‌مان کاتیش‌دا له‌وانه‌یه هیچ له‌باره‌ی ڕۆشنبیربون و به ئاگاییه‌وه نه‌زانێت ... ئیتر ئه‌مه وامان لێده‌کات که هه‌نگاو بنێین بۆ کردنه‌وه‌ی به‌شێکی له‌م چه‌شنه .... ئه‌وه بزانن که ئه‌م به‌شه بۆ خزمه‌تی هه‌موومانه و به بابه‌ت و به‌شداری هه‌موشمانه‌وه جوانه ....
هه‌ر که‌سێک تێنه‌گه‌یشت له هه‌ر چه‌مک و زاراوه‌یه‌ک یان ڕسته‌یه‌ک یان هه‌ر شتێک له‌م به‌شه‌دا ده‌توانێت داوای ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر بکا ... چونکه نامانه‌وێ شتێک به‌سه‌رتاندا تێپه‌ڕ ببێت و ده‌مانه‌وێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نوسرێن ئامانجی خۆیان بپێکن ..
ئێمه هه‌تا بکرێت .. به ساده‌یی ده‌نوسین .. به‌لام ده‌ستکاری ئه‌و چه‌مک و زاراوانه ناکه‌ین که له بنچینه‌وه ده‌ستکاری ناکرێن ... نمونه‌ش بهێنینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه : بابه‌ک ئه‌حمه‌دی که نوسه‌رێکی ئێرانیه له کتێبی حه‌قیقه‌ت و جوانیدا ده‌ڵێت (( داڕنرانی ده‌قێکی فه‌لسه‌فی له زاراوه و چه‌مکه‌کانی تایبه‌ت به خۆی له ده‌ستدانی نیوه‌ی کاریگه‌ری و باندۆریه‌تی )) واتا ئه‌گه‌ر ده‌قێکی فه‌لسه‌فی یان ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه‌یه و په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بیات و هونه‌ره‌وه هه‌یه بهێنین و ده‌ستکاری یت و زاراوه و چه‌مکه‌کانی بکه‌ین ئه‌وا زیاتر له نیوه‌ی مه‌عناکه‌ی له‌ده‌ستده‌دات ... که‌واته ئه‌وه‌ی که نه‌مانتوانی ده‌ستکاری ناکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ماناکه‌ی نه‌شێوێنین ...
ئه‌م به‌شه کراوه‌ته‌وه بۆ فێربوون ... ئه‌م به‌شه تایبه‌ت نیه به‌وه‌ی که به وشه‌ی ده‌ست خۆش جوانه .... واوووو سه‌یره .... هه‌ربژیت به‌رده‌وامبه ...... یان چه‌ندین وشه و ڕسته‌ی تری ئاوا وه‌لام بده‌نه‌وه ... ئه‌م به‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بپرسن ... بیربکه‌نه‌وه .. ئه‌وه‌ی نایزانن هه‌وڵی زانینی بۆ بده‌ن .. هه‌ر شتێک ناشاز بوو یان پێشتر نه‌تانبینیبوو تکایه بپرسن .. چونکه حه‌ز ده‌که‌ین سودمان هه‌بێ نه‌وه‌ک ماندوبونیه‌که‌مان به فیڕۆ بچێت ...
به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌توانن . پاریزگاری له‌م به‌شه بکه‌ن به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌ستکاری چه‌مک و زاراوه به‌کار هاتوه‌کان بکه‌ن ئه‌وه به پێی تیۆری زانین ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ ده‌ستکاری ده‌ق ناکرێت ...
ڕۆژانه چه‌ندین کاتژمێر له نێت ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر 10 تا 15 ده‌قیقه بۆ ئه‌م به‌شه ته‌رخان بکه‌ن ئه‌وا کاریکی باش ده‌که‌ن چونکه وه‌ک وتویانه چه‌پڵه به ده‌ستێک لێ‌نادرێت ... ئێوه‌ش ده‌بێت هاوکاری ئێمه بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئێوه سودمه‌ند بن و هه‌م ئێمه‌ش ماندوبونیمان به پوشی ده‌م با نه‌چێت ...
بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه ((.... غه‌زه‌لنوس .... سه‌رهه‌نگ محسن ... سیروان هه‌ڵه‌بجه‌یی .... ڕۆمان سلێمانی ....)) گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لمان کردوه و هه‌رچوارمان له‌سه‌ری کۆک بوین .... که‌واته هه‌ر ئێمه‌ش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین که خزمه‌ت به ئێوه بکه‌ین و هه‌رجوارمان دڵسۆزی بێبڕانه‌وه‌مان هه‌یه بۆتان
له‌گه‌ڵ ڕێزی : غه‌زه‌لنوس
سڵاو ....
سوپاس بۆ وته‌کانتان .... ئه‌وه‌ی ساده ده‌کرێته‌وه ده‌یکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ناکرێت ده‌ستکاری ناکه‌ین ... ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ساده‌یی بێ به‌شی تری زۆرمان هه‌یه که ساده‌ن ....
من له‌به‌ر هیلاکیم و سه‌ردانه‌کانم و چونه ده‌ره‌وه‌کانم زۆر کاتیان گرتووم ئیشه‌ڵلا ئه‌ینوسین یاساکان ...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌مه‌وێ بزانم کێ به‌شداری له‌م په‌یامه ئه‌کات ؟؟؟؟؟ تێبینی ره‌خنه وته وشه‌ی جوان هه‌ر که‌س کێ تێبینی هه‌یه ؟؟؟
سڵاو
ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان ... بڕیار وایه چه‌ند یاسایه‌ک بنوسم بۆ ئه‌م به‌شه ... یاساکانیش هه‌تا بکرێت ساده بن به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌ینوسم پشت ئه‌ستور و پشتبه‌سته به لایه‌نه ئه‌ده‌بیه تیۆری و پراکتیکیه‌کانی نوسین . له‌سه‌ره‌وه‌ش باست له ساده‌یی کردووه له وشه‌کانماندا .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌ینوسم یان هه‌ر هاوڕییه‌کی تر ده‌بێت به شێوازی ته‌ندروستیانه بنوسرێت چونکه زاراوه و چه‌مک و وته و دێڕی ومان هه‌یه که به زمانی کوردی نین و نوسه‌رانیش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که که ده‌ستکاری کردنی ئه‌و ده‌قانه زیاتر له سه‌دا په‌نجای واتا و مانا ته‌ندروسته‌کانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن... که به‌ڵگه‌ی نوسراوی کتێب و نوسه‌ری بڕوا پێکراو و نوخبه‌م له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌و ڕاستیه...
ئیتر ئێوه و له نزیکترین کاتدا یاساکانی به‌ش و ده‌ستپێکردنی چالاکیه‌کانی ئه‌م به‌شه
گۆرانیه‌کی خۆشه زۆر حه‌زم لێیه‌تی من ده‌ستت خۆش کاکه ڕۆمان
ئه‌م عه‌سره گوێم لێ ئه‌گرت له مۆبایله‌که‌ما
ده‌ستخۆش ڕۆمان سلێمانی
هه‌ر بژیت جوانه .... ئینشاالله له سێهه‌میش به‌شداریمان ده‌بێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئارینا .. وابزانم سازدانی وه‌ها بابه‌تێک له هه‌ڵپێجان و به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ر که‌سێک بێت منیش وه‌ڵامم هه‌یه
ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی بێت ئه‌گه‌ر بۆ جددی ئه‌وا منیش بابه‌تێک ده‌نوسم له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تی تۆ به‌ڵام به پێچوانه‌وه ... واتا له‌سه‌ر ئافره‌ت ..ههههه
هه‌ر بژیت خوشکی به‌ڕێز
خاتو مریه‌م ناۆش بوو سه‌ردێره‌که‌ی وامزانی به‌ڕێزیشتان یانه جێ‌دێڵن
سه‌رکه‌وتوو بن جوانه ده‌ستان خۆشبێت
جوانه سه‌رهه‌نگ سوپاس
مه‌منونم برا ....
سه‌رهه‌نگ کارێکم پێته و له هه‌ولێر که بینیمی پێت ئه‌ڵێم
هههه
باقی هاوڕێیان ده‌ستتان خۆش بێت خۆشحاڵ بووم هه‌ر بژین
به‌ڵێ به‌ڵی لای ئێمه ماف ئه‌ده‌ین به هه‌موو شت
ده‌ی سه‌رکه‌وتوو بن
غه‌زه‌لنوس نووسی:دیاری شارره‌وانی سلێمانی بۆ دانیشتوانی ساری سلێمانی و جوانکردنی بازاڕ!!!!!!!!!!
سه‌یری ئه‌و گوێدرێژه بکه‌ن له سایه‌ی شاره‌وانی سلێمانیهوهسڵاو كاكه غه‌زه‌لنوس، به‌ڕاستی وێنه‌كه جێگه‌ی سه‌رنجه!
* شاره‌وانی به یه‌ك (ر) ده‌نوسرێ، "ساری سلێمانی" هه‌ڵه‌یه، "شاری سلێمانی" ته‌واوه.
وه‌ڵا سه‌رهه‌نگ ته‌سه‌ورم نه‌ده‌کرد ئاوا بیت .... ئه‌ڵیی ئیملام فێر ئه‌که‌یت هاهاها
کوڕه باوکی باوکم من هه‌ڵه‌گری دنیام کردوه به‌ڵام له په‌یام نوسیندا به‌په‌له ئه‌نوسم و ئه‌و جۆره هه‌ڵانه‌ی تێده‌که‌وێت له له کیبۆرد ئه‌گه‌ریش به قه‌ڵه‌م بمنوسیایه ئه‌و هه‌ڵانه ئه‌وه قسه‌ی تۆ ده‌بوو
کاکه گیان ئه‌ونده به ناتێگه‌یشتومان مه‌زانه به قوربان ئه‌وه چ ده‌رێ ی ئه‌تو
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ماوه‌یه مه‌شقمان بۆ باشتر كردنی ئه‌نجامه‌كانمان چڕتر كردۆته‌وه و ماندوو بوونمان تیایدا
وای كردووه پابه‌ندی به‌جێ گه‌یاندنی زۆر به‌ڵێنێ كردار نه‌بین، به‌ڵام گه‌ر تۆ له كاتێكی شیاودا بێیته ئێره
كه له‌كاتێكدا خولی ئێراقی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه ئه‌وسا ئینشائه‌ڵا به ته‌ئكید یه‌كتری ده‌بینین.
له‌شتان ساغ بێت به هیوای سه‌رکه‌وتنم بۆتان
ئه‌گه‌ر مه‌جالتان بۆ گونجا مایه‌ی خۆشحاڵیمان ده‌بێت ...
بژین
ده‌ستخۆش سیروان
له‌مێژه‌وه جوانی هۆنراوه‌که ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه ...
جوانی بۆتۆبێت که هۆنراوه‌یه‌کی ئاوات خسته به‌ر ڕۆشنایی دوو گلێنه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیر و هۆش بین بتوانین لێی تێ بگه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژانی خۆمانه‌وه تێی بڕوانین
سه‌رهه‌نگ وه‌لامه‌که‌ت ئه‌نجامێکی دامێ که خۆ‌یا له سه‌ره‌تای تۆماربونمه‌وه ئه‌و وه‌ڵامه‌ت لابوایه
پێم باشه باقی گفتۆگۆکه جێبهێڵین بۆ کاتی یه‌کتر بینین ... چه‌ند وته‌یه‌کم هه‌یه بۆ تۆ که خزمه‌ت به تۆ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ویستت بمبینیت ئه‌وا گونجاو ده‌بێت چونکه له‌م نزیکانه له هه‌ولێر ده‌بم ئه‌گه‌ریش نه‌تویست ئه‌وا ته‌واو سه‌ربه‌ستی ئازادیه‌کانت لای خۆتن ....
کاتی له‌یه‌ک گه‌یشتن یان بڵیین کاتی دانیشتنمان هاتوه
سه‌رکه‌وتوو بیت سه‌رهه‌نگ
< ئه‌گه‌ر هیچت پێ نییه بۆ گوتن بشێت و هه‌ر به‌م و به‌و سه‌رسامیت، ئه‌وا تۆ تارماییی
نووسه‌ریت، نه‌ك نوسه‌ر >
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت غه‌زه‌لنوس، "ڕه‌خنه لای من به مانای هه‌ڵسه‌نگاندن و بایه‌خپێدان دێت"
ئه‌وه بۆیه بنوسی ئه‌م شیعره‌ش باوه‌ش كراوه‌یه به‌رامبه‌ر به په‌یامه‌كان.غه‌زه‌لنوس نووسی:ئه‌رێ ئه‌م جۆره نوسینانه چی‌یان پێ ده‌ڵێن؟ خۆ به‌تاڵکردنه‌وه ؟ هه‌ڵچونی سۆز ؟ داگیرسانی ده‌رون و غه‌ریزه‌کان ؟؟ ..... هتد ؟
چی پێده‌ڵێن ؟و: شیعر، "شیعر چـونكــه بـه‌رده‌وام لـه گـۆڕان و خـۆ نوێكردنه‌وه‌دایه، ئه‌و بۆیه له بازنه‌ی هیچ
پێناسه‌یه‌كدا گیر ناخات و كاڵای هه‌موو پێناسه‌یه‌ك كورت و ته‌نگه به باڵای."،"شیعر هاوزه‌مان
ڕازی دڵی شاعیر ئاشكرا ده‌كات و خوێنه‌ریش خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه."
_____________________
[size=8]<>،"": حسح.[/size]
زۆر شتم وتوه و زۆریشم پێیه بۆ وتن به‌ڵام من له هه‌موو جێگایه‌کدا شت ناڵێم ... له جێیه‌کدا شت ده‌ڵێم که بارستایی خۆی زیاتر سه‌نگی هه‌بێ نه‌وه‌ک لیره .... پاشان ته‌نیا نوسینێکم به‌قه‌ده‌ر هه‌موو شیعره‌کانی به‌ڕێزتان لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه ... پاشان نوسه‌ری باش ئه‌وه نیه زۆر بنوسێت ئه‌وه‌یه که گرنگ و به‌هێز و به‌پێز و پڕبایه‌خ بێت ڕوه و نوسینه‌کانی .....
پاشان تارمایی که‌س نیم و حه‌زیش ناکه‌م تارمایی که‌س بم .... به‌زه‌م به زه‌ین کوێری و بێده‌ره‌تانی ئێوه‌شدا دێته‌وه له دونیای نوسیندا .. ئه‌گه‌ر وه‌ک ئێوه‌ش شتم بنوسیبا له‌ناوچوونم باشتر بوو ....
به هیچ پێودانگێک ئه‌وه ناوی شیعر نیه ..... چونکه هیچ چه‌شنێک پێناسه‌ی شیعر لای به‌ڕێزتان نیه و کۆپی پێناسه‌ی نوسه‌ری تر ده‌هێنن ئه‌مه له کاتێکدا به خه‌ڵک ده‌ڵین سێبه‌ری نوسه‌ر که خۆتانن ئه‌وه نه‌ک که‌سی تر ....
ڕازی دڵی شاعیر ...؟ وه‌لا هاوار سه‌رم سوڕده‌مێنێت ... بیستومه و له مێژه‌وه زۆرمان و بگره هه‌موومان که شاعیر ته‌نیا ڕازێکی هه‌یه .... سه‌یره ده‌بینم باس له ڕازی شاعیر ده‌که‌یت له کاتێکدا هه‌زاران ڕازت هه‌یه ئه‌مه نه‌ک به هه‌ناسه‌ساردی به‌ڵکو به خوێندنه‌وه‌ی من که له هه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌ی که ڕۆژێ له ڕؤژان من له‌م یانه‌یه‌دا نوسیم .. که ئه‌وه ڕازی دڵی شاعیر ناکات .... پێچه‌وانه‌وه پێناسه و وشه‌دۆزی زیاتر و پێجه‌وانه تر هه‌ن بۆ ئه‌و جۆره ڕازه خۆکرده ناڕاستانه ....
ئه‌رێ ئه‌م جۆره نوسینانه چی‌یان پێ ده‌ڵێن ؟ خۆ به‌تاڵکردنه‌وه ؟ هه‌ڵچونی سۆز ؟ داگیرسانی ده‌رون و غه‌ریزه‌کان ؟؟ ..... هتد ؟
چی پێده‌ڵێن ؟
جوانه ده‌ستت خۆش بێت خاتوو ڤینۆس
دیمانه و به‌خێر خاره ڕۆمان
له‌مێژه بزربوی
دیاری شارره‌وانی سلێمانی بۆ دانیشتوانی ساری سلێمانی و جوانکردنی بازاڕ!!!!!!!!!!
سه‌یری ئه‌و گوێدرێژه بکه‌ن له سایه‌ی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=d5B0mqsP5_o[/youtube]
جوانه خوشکی به‌ڕێز هه‌ر بژیت سه‌رکه‌وتوو بیت
به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ت
انى لازم کهوة .... اکو ؟
ڤیڤه خان ناوه‌که‌ت مانای چی ئه‌گه‌یه‌نێ .. له‌مێژه ئه‌مه‌وێ بزانم پێش ئه‌وه‌ی بڕۆی پێمان بڵێ
واتا ڤیڤه یعنی چی ؟
سه‌رچاومان هاتی ...
به‌ریتانیا مه‌مله‌که‌تی چیه ؟؟؟؟؟
أنى لا يشرب قهوة چونكه ليس لذيذا
هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه
ئه‌مه سه‌رهه‌نگه ههههههههه
پیرۆزه و خوا پیرۆزتری بکات
مایه‌ی خۆشحاڵیمانه که به‌خته‌وه‌ری لانه‌ی هه‌میشه‌یی ژیانتان بێت
هه‌ر له سه‌رده‌می کوردیش لۆڤه‌وه هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان تا ئێستا له پێشچاوان خوشکێکی باش بوی ناخۆشه ون ببیت به‌راستی بێتاقه‌ت بووم به‌و هه‌واڵه
هیوای هه‌میشه به‌خته‌وه‌ریت بۆ ده‌خوازین و ئه‌گه‌ر مه‌ودات هه‌بوو بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای هه‌موو هاوڕێیان
کاتت جوانی بێت و هه‌موو گه‌ردنێکت ئازاد بێت هه‌رچه‌نده که‌سێکی بێده‌نگ و بێکێشه بوی هه‌میشه
سه‌رکه‌وتوو بیت بۆ هه‌موو ژیانت
منیش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو که ئیتر سه‌ره‌ی هه‌موویان بێت بۆ ئه‌وه‌ییییییییی ..............................
غه‌زه‌لنوس نووسی:خوشکی به‌ڕێز ڤیڤه خان ... هه‌ر کات قه‌صیده‌کان ژنیان هێناو چیرۆکه‌کان ماره بڕان ئه‌و کاته ئه‌زانین کێیه .. ئه‌و کات ده‌توانین له مه‌ودای نزیکبونه‌وه‌ی ژیان تێبگه‌ین ،، هه‌ریه‌کێکمان ده‌زانی که سه‌ره‌ی کێ‌بوو و عه‌شقی کێ بوه و مه‌رگی کێ ده‌بێ.....
[size=16]تێ ناگه م له مه به ست:(؟؟؟؟؟؟؟[/size]
تێبگه له مه‌به‌ستم
ژیانی هه‌ر مرۆڤێک وه‌ک ژیانی مرۆڤی ناو ڕؤمانێک و وه‌ک چیرۆکێکی درێژ وایه ... کاتێ مرۆڤه‌کان ژیان پێکه‌وه ده‌نێن وه‌ک پێکه‌وه‌نانی ژیان وایه ه‌لای ئه‌ده‌ب به‌شه‌کانی
خوشکی به‌ڕێز ڤیڤه خان ... هه‌ر کات قه‌صیده‌کان ژنیان هێناو چیرۆکه‌کان ماره بڕان ئه‌و کاته ئه‌زانین کێیه .. ئه‌و کات ده‌توانین له مه‌ودای نزیکبونه‌وه‌ی ژیان تێبگه‌ین ،، هه‌ریه‌کێکمان ده‌زانی که سه‌ره‌ی کێ‌بوو و عه‌شقی کێ بوه و مه‌رگی کێ ده‌بێ.....
له ناخی دڵه‌وه پیرۆزبایی لێده‌که‌ین هیوای به‌سه‌ربردنی ژیانێکی خۆشی بۆ ده‌خوازین
ئاواته‌خوازم ئه‌مجاره‌یان سه‌ره‌ی ...... بێت چونکه به سه‌ره‌ش بێت سه‌ره‌یه‌تی .........،،،،،،
ده‌ستخۆش
ئه‌گه‌ر واشبێ جیگای شانازیه بۆ ئافره‌تان
من وا ده‌یبینم به‌رازیل بێت پێشم خۆشه
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی غه‌زه‌لنوس
پشتبه‌سته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]