1

بابه‌ت: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

http://webchinupload.com/files/images_7.jpg


‌بۆ کۆچی ناوه‌ختی کاکه‌ ئه‌رده‌لان
به‌ بیستنی هه‌واڵی مه‌رگت هۆشم نه‌ما له‌تاوت
چۆن باوه‌ڕ بکه‌م کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان که‌تۆ نه‌ماوی
دڵی هه‌موومانت به‌جارێ سووتاند
هه‌ناومانت ڕه‌ش کرد وه‌ک خه‌ڵوزی ناو ئاگردان
خۆزگه‌ پێنوس بشکایه‌ سه‌ری په‌نجه‌کانم
نه‌زیفی خوێن بوایه‌ چاوی دژمنت کوێر
بوایه‌ به‌ڵام چاوه‌ جوانه‌کانی تۆ بۆ هه‌تا هه‌تایی
هه‌گیز   دانه‌خستایه‌
خۆزگه‌م هه‌موو میدیاکان بوه‌ستایه‌ به‌ڵام ئاخ
هه‌واڵی کۆچی ناوه‌ختی تۆم نه‌بیستایه‌
ئه‌ی بولبوله‌ ده نگ خۆشه‌که‌ی قڵاو مناره‌
بۆ کۆچی ناوه‌ختی تۆ هه‌ناوم پڕ له‌ ژانه‌
بۆ ده‌نگی خۆش و ووشه‌ی خه‌ماوی گۆرانێکانت
بۆ چاوی کاڵی پڕ له‌ چیرۆری ووننبوی غوربه‌تت
سوتانت دڵی دۆست و یارانت
سه‌رێ هه‌ڵبڕه‌ ئاوڕێ ده‌ره‌وه‌ بزانه‌
چۆن هه‌موو مانت سوێکرده‌وه‌
زمانم لاڵه‌ ناتوانم بڵێم ماڵاوابێ کۆچت به‌خێر بێت
ده‌وه‌ره‌ وه‌ بائاوازه‌کانت ته‌نیا نه‌بن
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت چاوی ئازیزانت له‌ڕێته

 

http://webchinupload.com/files/LD07PMCAY1NNE5CAWTA0IPCA6SDUF4CAX09JJ4CAPIREXTCA5KYUSDCABDE6P7CAMY8TA1CAJLRZ7JCA8L4QOXCA6EWIYKCAALFWQFCA0LXFMJCAUZ1FWUCAJCRD15CAD9Y3B5CAL2H8PH.jpg

2

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

ببورن بیرم چوو له‌ ژیر هۆنراوه‌که‌ بنوسم هۆنراوه‌ی ڕوگه‌ش هیوادارم بۆی چاک بکه‌ن

3

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

ده‌ست خۆش هۆنراوه‌یه‌كی زۆر جوانه‌

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

4

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

به‌ بیستنی هه‌واڵی مه‌رگت هۆشم نه‌ما له‌تاوت
چۆن باوه‌ڕ بکه‌م کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان که‌تۆ نه‌ماوی
دڵی هه‌موومانت به‌جارێ سووتاند
هه‌ناومانت ڕه‌ش کرد وه‌ک خه‌ڵوزی ناو ئاگردان

ئه‌ستم بوو باوه‌ر كردنی كۆچی ،، به‌لام اخ و به‌داخه‌وه‌ رێگایه‌كه‌ كه‌ ئه‌بێت هه‌موومان پێدا برۆین ،،
به‌لام كاكه‌ ئه‌ردلان زۆر زوو ئه‌م رێگایه‌یی بری
به‌راستی كاره‌سات بوو ،،، شتێ نیه‌ شیانی گوتن بێت له‌ ئاستت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت بڵێن كۆچت به‌خێر خوادی گه‌وره‌ له‌
گوناهت خۆش بێت جێگات به‌هشتی به‌رین بێت

ده‌ستت رووگه‌ش خان خۆش بێت بۆ نووسینی ئه‌م هۆنراوه‌ جوانه‌ ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ دانانی ..
له‌ ژێر هۆنراوه‌كه‌ دا نوسراوه‌  ده‌ستكاریكردن ئه‌توانی له‌وێدا ده‌ستكاری بكه‌یت و ناووی نووسه‌ر  رووگه‌ش بنوسیت ،،

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

5

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

قه‌سه‌کانی زۆر جوانن ده‌ست خۆشی بۆ رووگه‌ش خان به‌هيوای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبيت ده‌ستی تۆش خۆش بێت.

6

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆدانانی

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!

7

وه‌ڵام: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه‌ ئه‌رده‌ڵان

ده‌سته‌كانت خۆش بێت

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg