بابه‌ت: هۆنراوه‌یه‌کی ڕوگه‌ش بۆ کۆچی کاکه ئه‌رده‌ڵان
بۆ کۆچی ناوه‌ختی کاکه ئه‌رده‌لان
به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگت هۆشم نه‌ما له‌تاوت
چۆن باوه‌ڕ بکه‌م کاکه ئه‌رده‌ڵان که‌تۆ نه‌ماوی
دڵی هه‌موومانت به‌جارێ سووتاند
ههناومانت ڕه‌ش کرد وه‌ک خه‌ڵوزی ناو ئاگردان
خۆزگه پێنوس بشکایه سه‌ری په‌نجه‌کانم
نه‌زیفی خوێن بوایه چاوی دژمنت کوێر
بوایه به‌ڵام چاوه جوانه‌کانی تۆ بۆ هه‌تا هه‌تایی
هه‌گیز دانه‌خستایه
خۆزگه‌م هه‌موو میدیاکان بوه‌ستایه به‌ڵام ئاخ
هه‌واڵی کۆچی ناوه‌ختی تۆم نه‌بیستایه
ئه‌ی بولبوله ده نگ خۆشه‌که‌ی قڵاو مناره
بۆ کۆچی ناوه‌ختی تۆ هه‌ناوم پڕ له ژانه
بۆ ده‌نگی خۆش و ووشه‌ی خه‌ماوی گۆرانێکانت
بۆ چاوی کاڵی پڕ له چیرۆری ووننبوی غوربه‌تت
سوتانت دڵی دۆست و یارانت
سه‌رێ هه‌ڵبڕه ئاوڕێ ده‌ره‌وه بزانه
چۆن هه‌موو مانت سوێکردهوه
زمانم لاڵه ناتوانم بڵێم ماڵاوابێ کۆچت به‌خێر بێت
ده‌وه‌ره وه بائاوازهکانت ته‌نیا نه‌بن
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت چاوی ئازیزانت له‌ڕێته