1

بابه‌ت: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

گێلاسی شیرین وزەی پتری لە گێلاسی مزر تێدایە، بەڵام هەردووكیان سەرچاوەن بۆ گەلێك مادەی دژەئۆكسانی وەكو فلاڤەنۆیدەكان و میلاتۆنین، هەروەها گێلاسCherries بە تایبەتی گێلاسی مزر بڕێكی باشی لە ڤیتامین A و ڤیتامین C تێدایە، ئەمە سەرەڕای كانزاكانی كۆپەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز. هەتا رەنگی گێلاس تاریكتر بێت، پتر لە مادە دژەئۆكسانەكانی تێدایە كە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ و كۆلیستیرۆلی بەرز و شێرپەنجە. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی گێلاس بە تازەییی یان بە فریزكراوی یان بە وشككراوی یانیش شیرەی گێلاس، سوودی زۆری هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشی بەگەكان)ألنقرس (Gout كە بریتییە لە ئاوسان و ئازار لە جومگەی پەنجەی گەورەی پێ لەبەر زیادبوونی ترشی یوریك Uric Acid لە خوێن و نیشتنی لە جومگەدا. قەڵەوەكان و ئەوانەی كێشی لەشیان زیادە ئامۆژگاری دەكرێن بۆ خواردنی بڕێكی گێلاس رۆژانە بە مەبەستی كۆنترۆلكردنی كێشیان لەگەڵ وەرزش و كەمكردنەوەی وزەی خۆراكی رۆژانە. گێلاس لە ریشاڵەی رووەكیش بێبەش نییە، لەگەڵ فۆلێت كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B، ئەمە و گێلاس لەبەر پێكهاتە گرنگەكانی، دەتپارێزێت لە نەخۆشی شەكرە و خەوزڕان.
http://www.gulan-media.com/images/gelas-asdre32q11.jpg

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

2

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

[size=16][center]خواردنێكی زۆر خۆشه‌ پێشتر زۆرم ده‌خوارد به‌ڵام ئێستا زۆر به‌كه‌می میوه‌وات ده‌خۆم

ده‌سته‌كانت خۆش كاك كه‌یوان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت سه‌ركه‌وتوبیت[/center][/size]

3

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

زۆر سپاس بۆتۆ کاک ئاسۆ گیان

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

4

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

[size=16]وه‌لا شتێکی باشه‌،،،
ده‌ست خۆشبێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌.[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

5

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

گرنگه‌ wink
ده‌ست خۆش کاک که‌یوان...

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

6

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

[size=24]من جارێك گوێم لێ بوو ده‌ڵێن کاك مسعود زۆری ده‌خوات له‌وه‌ سه‌يره‌...!!!

له‌وانيه‌ ئه‌ويش شتێکی وابزانێت بۆيه‌ بخوات

ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌م زانيارييه‌..[/size]

7

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

سپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕییان.

http://kurdup.com/up/uploads/picture/ac15a7bdff.jpg

8

وه‌ڵام: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت

ده‌ست خۆش بێت بۆ ئه‌م زانيارييه‌

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg