بابهت: ئەم میوەیە لە نەخۆشی شەكرە دەتپاڕێزێت
گێلاسی شیرین وزەی پتری لە گێلاسی مزر تێدایە، بەڵام هەردووكیان سەرچاوەن بۆ گەلێك مادەی دژەئۆكسانی وەكو فلاڤەنۆیدەكان و میلاتۆنین، هەروەها گێلاسCherries بە تایبەتی گێلاسی مزر بڕێكی باشی لە ڤیتامین A و ڤیتامین C تێدایە، ئەمە سەرەڕای كانزاكانی كۆپەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز. هەتا رەنگی گێلاس تاریكتر بێت، پتر لە مادە دژەئۆكسانەكانی تێدایە كە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە لە پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی دڵ و كۆلیستیرۆلی بەرز و شێرپەنجە. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خواردنی گێلاس بە تازەییی یان بە فریزكراوی یان بە وشككراوی یانیش شیرەی گێلاس، سوودی زۆری هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشی بەگەكان)ألنقرس (Gout كە بریتییە لە ئاوسان و ئازار لە جومگەی پەنجەی گەورەی پێ لەبەر زیادبوونی ترشی یوریك Uric Acid لە خوێن و نیشتنی لە جومگەدا. قەڵەوەكان و ئەوانەی كێشی لەشیان زیادە ئامۆژگاری دەكرێن بۆ خواردنی بڕێكی گێلاس رۆژانە بە مەبەستی كۆنترۆلكردنی كێشیان لەگەڵ وەرزش و كەمكردنەوەی وزەی خۆراكی رۆژانە. گێلاس لە ریشاڵەی رووەكیش بێبەش نییە، لەگەڵ فۆلێت كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B، ئەمە و گێلاس لەبەر پێكهاتە گرنگەكانی، دەتپارێزێت لە نەخۆشی شەكرە و خەوزڕان.