بابه‌ت: حه‌ریق
حه‌ریق یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره و خاوه‌ن به‌هره‌كانی كلاسیكی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م. ناوی ساڵحی كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له ساڵی 1856 له گوندی زێویه‌ی ناوچه‌ی سوورداشی سلێمانی له دایكبووه. زێویه كه‌وتۆته قه‌دپاڵی لای ڕۆژهه‌ڵاتی شاخی پیره‌مه‌گروون. گوندی زێویه له باوه‌شی پیری گه‌وره، پیره‌مه‌گروونی كردگارییه، هه‌تا هه‌تایه زێویه و سلێمانی ده‌پارێزێ.
مه‌لا نه‌سڕوڵڵای باوكی ساڵح له بنجدا خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كورده‌وارییه بووه، كه له ڕۆژگاری مێژوودا سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێران بوون. له گوندی كاشته‌ر له دایكبووه، ئه‌م ئاواییه له‌گه‌ڵ گوندی لۆن كه‌وتوونه‌ته قه‌دپاڵی كێوی شاهۆ، زنجیرهیێكه له نێوان هه‌ورامانی لهۆن و جۆانڕۆ. له باشوره‌وه پاڵی داوه‌ته ماهیده‌شت. مه‌لا نه‌سڕوڵڵا له سه‌رده‌می فه‌قێیه‌تیدا ڕوو ده‌كاته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری زێدی ژیانی باب و باپیرانی. له پاشانا كه ده‌گاته پله‌ی مه‌لایی گوندی زێویه ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی ژیانی.
سه‌ره‌تا ساڵح لای باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه، به‌رنامه زانستییه‌كانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه، وه‌ك ڕێنووسی خوێندنی حوجره‌ی ئه‌و ڕۆژگارانه له لای هه‌ندێ له مه‌لایانی ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندوویه‌تی، به‌شێكی ماوه‌ی سوخته‌یی له مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی له سلێمانی بردۆته سه‌ر، له پاشا بۆ فێربوونی هه‌ندێكی دیكه له زانستییه پێویستییه‌كانی مه‌لایه‌تی به‌ره‌و قه‌ره‌داغ كه‌وتۆته ڕێ، ماوه‌یێك له‌وێ خوێندوویه‌تی ئینجا ڕووی كردۆته بیاره و ڕۆژانێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.
ساڵح له ساڵی 1884 چووه بۆ پێنجوێن لای مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی پێنجوێنی خوێندووویه‌تی، له‌وێوه به‌ره‌و موكریان كه‌وتۆته ڕێ. له ماوه‌ی ژیانی ئه‌و وڵاته‌یدا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ شێخ بورهان (شێخ یووسف شه‌مسه‌دین) په‌یدا ده‌كا و له خانه‌قای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه و مۆڵه‌تی ڕێگای نه‌قشبه‌ندی له شێخی بورهان وه‌رده‌گرێ. ماوه‌ی ژیانی ساڵح له خانه‌قا وه‌ك سالیكێك بووه. سالیك نابێ ژن بێنێ، به‌ڵام ئه‌و به‌دزی ژنی هێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه شێخ له خانه‌قا ده‌ری كردووه.
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه له ژیانی ساڵحدا زۆر بووه. جارێكیان به‌هۆنراوه‌یه‌ك یه‌كێ له كوڕه‌كانی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه داده‌شۆرێنێ. ئاغا دێیێكه ناوی ئیعلزامولمولك بووه، بۆ ئه‌تك ڕێشی تاشیوه، شاعیر ناچار بووه لای قازی عه‌لی گه‌وره‌ی وڵات شكات بكا، دادگا خه‌ریك بووه ئاغاكه تاوانبار بكا بۆ ئه‌وه‌ی توڵه‌ی حه‌ریق بكاته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌ی داوای حه‌ریق له دادگا ده‌بێ، كوڕێكی كورد له گوندی قه‌باغله‌ندی كچێكی ئه‌رمه‌نی هه‌ڵده‌گرێ، باوكی ئه‌و كچه سه‌ر به‌كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا ده‌بێ و كێشه‌كه‌یان ده‌گاته دادگا. ئیتر له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م كێشه‌یه داواكاری حه‌ریقیان له بیر ده‌چێته‌وه. جارێكیان كابرایێك له حه‌ریق ده‌پرسێ ڕووداوه‌كه‌ی ڕێشه‌كه‌ی گه‌یشته كوێ؟ له وه‌ڵامدا حه‌ریق ده‌ڵێت: "بابه‌لێ ڕیشی من له هینه‌كه‌ی كچه ئه‌رمه‌نیدا ونبوو!"
له‌پاشانا حه‌ریق به‌ئیمام له مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن، مزگه‌وتی هه‌ژارانیان پێ ده‌وت، له سابلاغ (مه‌هاباد) دامه‌زرا. وه‌ك مورید و سۆفییێكی شێخی بورهان هه‌موو ژیانی له مه‌هاباد برده سه‌ر، تا له ساڵی 1909 له‌وێ كۆچی دوایی كردووه و له گۆڕستانی مه‌لا جامی نێژراوه. ئێستا جێی گۆڕی شاعیر نه‌ماوه و ئه‌و گۆڕستانه بووه به‌ئاوه‌دانی.
ساڵحی كوڕی نه‌سڕوڵڵای شاعیرمان به‌مه‌لا ساڵح ناوبانگی ده‌ركردووه نازناوی "حه‌ریق"ی بۆ هۆنراوه‌كانی خۆی داناوه، له گه‌لێ جێگه‌ی دیوانیشیدا جگه له "حه‌ریق" "حه‌ریقی"شی به‌كارهێناوه و له نێوه‌ندی مه‌لا و میرزا ڕۆشنبیرانی كورد به‌مه‌لا ساڵحی حه‌ریق ناسراوه.
نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی حه‌ریق
به‌شی ناسینی نامه‌ردی لهكهسدا مه‌ردی نابینم
له لایێكی كه ڕوو گه‌رمی نه‌بێ دڵ سه‌ردی نابینم
چ ڕوو سپییهك به‌ڕوو سووری له بۆته‌ی ئیمتیحان ده‌رچوو
درۆ ناكه‌م به‌وه‌جه‌ی ڕاستی ڕوو زه‌ردی نابینم
له كه‌ند و ڕه‌ندی عاله‌م قه‌ت مه‌پرسه گه‌ر خیردهمهندی
خودا هه‌ڵناگرێ ڕه‌ندم نه‌دیوه كه‌ندی نابینم
له كه‌س وردیم نه‌دیوه تا درشتی بێ نمایان بێ
كه‌سێ بڕوێش ده‌كا و لافی ده‌قیقه وردی نابینم
گه‌لێ كه‌س ده‌ستی چا ده‌ڕوا وه‌كو چا ئابڕووی ڕۆیی
به‌ڵام بۆ دین وه‌كو دنیا به‌ده‌ستوبردی نابینم
ئه‌وه‌ی عاریف بێ ده‌یزانی ئه‌من چم گوتووه لام باشه
ده‌ڵێم زاهید به‌دارا چی ئه‌من وه‌ك به‌ردی نابینم
(حه‌ریق) ده‌ردی گرانه ده‌ردی بێ هاوده‌ردیه
له هاوده‌ردی گه‌ڕاوم حه‌یفێ هیچ هاو ده‌ردێ نابینم
سه‌رچاوه: خۆزگه
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !