1

بابه‌ت: کێ بێت له‌ من ماندووتر بێت

کێ بێت له‌ من ماندووتر بێت
من خۆشه‌ویستێکم هه‌بوو
وه‌ک دڵۆپه‌ فرمێسکێک
له‌ گلێنه‌ی چاوه‌کانما قه‌تیس مابوو
له‌ چاوه‌کانم جیابووه‌وه‌
له‌و ڕۆژه‌وه‌ تاکوو ئه‌مڕۆ
من دێوانه‌ی
ئه‌و دڵۆپه‌ فرمێسکه‌ بێ سه‌روو شوێنه‌م
هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م جارێکی دی
بۆم ناکرێ بیگێڕمه‌وه‌ ناو گلێنه‌م
کێ بێت له‌ من ماندوو تر بێت
من خۆشه‌ویستێکم هه‌بوو
وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی پاک
له‌ سییه‌کانما هێلانه‌ی خۆی چێ کردبوو
وه‌ک باڵنده‌
تۆراو سییه‌کانمی به‌ جێ هێشت
له‌و ڕۆژه‌وه‌ تاکوو ئه‌مرۆ
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ئاخ ناتوانم
ئه‌و هه‌ناسه‌ ئاواره‌یه‌ بدۆزمه‌وه‌
کۆی که‌مه‌وه‌ بیگێڕمه‌وه‌ ناو سییه‌کانم....

هۆنراوه‌ی (عبدالله‌ په‌شێو)

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: کێ بێت له‌ من ماندووتر بێت

دةست خؤش زؤرجوانة

3

وه‌ڵام: کێ بێت له‌ من ماندووتر بێت

dastt xoshbet kak rzgar hiwam salamatita

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: کێ بێت له‌ من ماندووتر بێت

zor supas bo eway barez

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: کێ بێت له‌ من ماندووتر بێت

dast xosh kaka rzgar shi3rakane pashew be sur jwann

baxtawar bet hamisha smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm