بابه‌ت: کێ بێت له من ماندووتر بێت
کێ بێت له من ماندووتر بێت
من خۆشه‌ویستێکم هه‌بوو
وه‌ک دڵۆپه فرمێسکێک
له گلێنه‌ی چاوه‌کانما قه‌تیس مابوو
له چاوه‌کانم جیابووه‌وه
له‌و ڕۆژه‌وه تاکوو ئه‌مڕۆ
من دێوانه‌ی
ئه‌و دڵۆپه فرمێسکه بێ سه‌روو شوێنه‌م
هه‌رچه‌ند ئه‌که‌م جارێکی دی
بۆم ناکرێ بیگێڕمه‌وه ناو گلێنه‌م
کێ بێت له من ماندوو تر بێت
من خۆشه‌ویستێکم هه‌بوو
وه‌ک هه‌ناسه‌یه‌کی پاک
له سییه‌کانما هێلانه‌ی خۆی چێ کردبوو
وه‌ک باڵنده
تۆراو سییه‌کانمی به جێ هێشت
له‌و ڕۆژه‌وه تاکوو ئه‌مرۆ
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م ئاخ ناتوانم
ئه‌و هه‌ناسه ئاواره‌یه بدۆزمه‌وه
کۆی که‌مه‌وه بیگێڕمه‌وه ناو سییه‌کانم....
هۆنراوه‌ی (عبدالله په‌شێو)