1

بابه‌ت: ئۆباماله‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریی كچه‌كانی ناترسێت

ئۆباما له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریی كچه‌كانی ناترسێت! ‌
کوردستانی نوێ‌


زۆربه‌ی دایك و باوكان نائارام ده‌بن و هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌ن كاتێك مناڵه‌كانیان و به‌تایبه‌تییش كچه‌كانیان ده‌گه‌نه‌ قۆناغی هه‌رزه‌كاریی، به‌و پێیه‌ی به‌قورسترین قۆناغ داده‌نرێت كه‌ مرۆڤ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاراندا لێزانینی زۆری ده‌وێت. به‌لام سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی باوكه‌كانه‌وه‌، هیچ هه‌ست به‌نائارامی ناكات و له‌و كێشانه‌ش ناترسێت كه‌ ڕه‌نگه‌ رووبه‌ڕووی بێته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ده‌چنه‌ قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه‌.
له‌وه‌لامی پرسیارێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وێستگه‌ی ئه‌ی بی سی-یه‌وه‌ لێی كرا ده‌رباره‌ی هه‌ستی كاتێك مالیا-ی كچی كه‌ ته‌مه‌نی سیانزه‌ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ كوڕاندا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئۆباما  وتی: (هه‌میشه‌ چه‌ندین پیاویان له‌گه‌ڵه‌ كه‌ به‌چه‌كه‌وه‌ پارێزگارییان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ قه‌ت ناتوانن  بچنه‌ ناو ئوتومبێلی كوڕێكه‌وه‌ كه‌ كهولی خواردبێته‌وه‌). دوای ئه‌وه‌  به‌په‌له‌ وتی: (ته‌نها گاڵته‌م كرد).
ئۆباما وتیشی بڕوا ناكه‌م كه‌ كچه‌كانی چوونه‌ ئه‌و قۆناغه‌وه‌ تووشی بێ سه‌روبه‌ریی ببن و به‌گاڵته‌وه‌ وتی پرسیار له‌هاوڕێی مالیا-ی كچم  ده‌كه‌م ده‌رباره‌ی نمره‌كانی له‌قوتابخانه‌و ئه‌و كاره‌ی كه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینێت له‌داهاتوودا بیكات.
ئۆباما دوو كچی هه‌یه‌ به‌ناوه‌كانی مالیا و ساشا، كه‌ یه‌كه‌میان سیانزه‌ ساڵ و دووه‌میان ده‌ ساڵی ته‌واو كردووه‌.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]