بابه‌ت: ئۆبامالهقۆناغی هه‌رزه‌كاریی كچه‌كانی ناترسێت
ئۆباما له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریی كچه‌كانی ناترسێت!
کوردستانی نوێ
زۆربه‌ی دایك و باوكان نائارام ده‌بن و هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌ن كاتێك مناڵه‌كانیان و به‌تایبه‌تییش كچه‌كانیان ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌رزه‌كاریی، به‌و پێیه‌ی به‌قورسترین قۆناغ داده‌نرێت كه مرۆڤ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاراندا لێزانینی زۆری ده‌وێت. به‌لام سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی باوكه‌كانه‌وه، هیچ هه‌ست به‌نائارامی ناكات و له‌و كێشانه‌ش ناترسێت كه ڕه‌نگه رووبه‌ڕووی بێته‌وه كه هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ده‌چنه قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه.
له‌وه‌لامی پرسیارێكدا كه له‌لایه‌ن وێستگه‌ی ئه‌ی بی سی-یه‌وه لێی كرا ده‌رباره‌ی هه‌ستی كاتێك مالیا-ی كچی كه ته‌مه‌نی سیانزه ساڵه له‌گه‌ڵ كوڕاندا بچێته ده‌ره‌وه، ئۆباما وتی: (هه‌میشه چه‌ندین پیاویان له‌گه‌ڵه كه به‌چه‌كه‌وه پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه قه‌ت ناتوانن بچنه ناو ئوتومبێلی كوڕێكه‌وه كه كهولی خواردبێته‌وه). دوای ئه‌وه به‌په‌له وتی: (ته‌نها گاڵته‌م كرد).
ئۆباما وتیشی بڕوا ناكه‌م كه كچه‌كانی چوونه ئه‌و قۆناغه‌وه تووشی بێ سه‌روبه‌ریی ببن و به‌گاڵته‌وه وتی پرسیار له‌هاوڕێی مالیا-ی كچم ده‌كه‌م ده‌رباره‌ی نمره‌كانی له‌قوتابخانه‌و ئه‌و كاره‌ی كه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت له‌داهاتوودا بیكات.
ئۆباما دوو كچی هه‌یه به‌ناوه‌كانی مالیا و ساشا، كه یه‌كه‌میان سیانزه ساڵ و دووه‌میان ده ساڵی ته‌واو كردووه.
[/center]