1

بابه‌ت: شه‌وبێداری

[size=16]شه‌وبێداری

دوو به‌تڵی شه‌و ڕاشکاوه‌
بنوو، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه‌، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که‌ ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم، نانووم
* * *
تۆ خه‌و سووکی
سروشت گرژه‌و هه‌ناسه‌ سوار :
زۆر ده‌ترسم که‌ گڤه‌ی با
ورشه‌ی داران
گرمه‌ی هه‌ورو ڕێژنه‌ی باران
خوانه‌خواسته‌ هه‌ڵتسێنن
ورده‌ ئه‌ڵقه‌ی خه‌ونه‌کانت
له‌ یه‌کتری بترازێنن
بنوو ، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه‌، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که‌ ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم ، نانووم
..........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: شه‌وبێداری

نوو ، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه‌، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که‌ ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم ، نانووم

ئەم کۆپڵەیە زۆر جوانە ، وە هۆنراوەکانی پەشێو بە گشتی جوانن

دەست خۆش برالە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .