بابه‌ت: شه‌وبێداری
[size=16]شه‌وبێداری
دوو به‌تڵی شه‌و ڕاشکاوه
بنوو، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم، نانووم
* * *
تۆ خه‌و سووکی
سروشت گرژه‌و هه‌ناسه سوار :
زۆر ده‌ترسم که گڤه‌ی با
ورشه‌ی داران
گرمه‌ی هه‌ورو ڕێژنه‌ی باران
خوانه‌خواسته هه‌ڵتسێنن
ورده ئه‌ڵقه‌ی خه‌ونه‌کانت
له یه‌کتری بترازێنن
بنوو ، ئازیز
هانێ له‌پم سه‌ری پێکه، هانێ بازووم
چاوه‌ڕێی من مه‌که ئه‌مشه‌و
من ئێشکت لێ ده‌گرم ، نانووم
..........................
عه‌بدوڵڵا په‌شێو[/size]