1

بابه‌ت: چوار مانگ دوای‌ مردن، منداڵی‌ بوو

..
ژنێكی‌ دووگیان كه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ چوار مانگ، منداڵه‌كه‌ی‌ به‌زیندوویی‌ له‌دایك بوو.

له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌، ژنێكی‌ دووگیان به‌هۆی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، به‌ڵام پزیشكه‌كان داوایان له‌كه‌سوكار‌و مێرده‌كه‌ی‌ كرد، ته‌رمه‌كه‌ی‌ نه‌به‌نه‌وه‌‌و ڕێگا بده‌ن به‌تیمه‌ پزیشكییه‌كان چاودێریی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ناوسكی‌ بكه‌ن.

پاش ڕه‌زامه‌ندیی‌ كه‌سوكاری‌ ژنه‌كه‌، پزیشكه‌كان كه‌وتنه‌ چاودێریی‌ وردی‌ منداڵه‌كه‌‌و به‌ڕێگه‌ی‌ تایبه‌تی‌‌و له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌رزییه‌وه‌، توانییان خۆراكی‌ ده‌ستكرد بۆ منداڵه‌كه‌ بنێرن.

سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ چاودێریی‌ ورد له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ پسپۆڕیی (سه‌عد) ڕایگه‌یاند، توانییان ماوه‌ی‌ (28) بیست‌و هه‌شت هه‌فته‌ مناڵه‌كه‌ له‌ناو سكی‌ دایكیدا به‌خێو بكه‌ن، تا له‌كۆتایی واده‌ی‌ خۆیدا به‌نه‌شته‌رگه‌ری‌ منداڵه‌كه‌یان له‌سكی‌ ده‌رهێنا.   

دكتۆر (سامر ئیبراهیم قاره‌) ڕاشیگه‌یاند، منداڵه‌كه‌ ته‌ندروستی‌ باشه‌و یه‌كه‌مجاره‌ له‌جیهاندا كاری‌ له‌و جۆره‌ ئه‌نجام بدا



راديو ناخو

http://www.kurdupload.com/images/kj0jxMx1315843839/goran_inzibat_wena.jpg

2

وه‌ڵام: چوار مانگ دوای‌ مردن، منداڵی‌ بوو

هه‌ر زینده‌وه‌رێك خودا بیه‌وێ بژی، هه‌ر ئه‌ژی ئیتر گرنگ نیه‌ هۆكاری ژیانه‌كه‌ی چییه‌ !

ده‌سته‌كانت خۆش ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3

وه‌ڵام: چوار مانگ دوای‌ مردن، منداڵی‌ بوو

S i r w a n نووسی:

هه‌ر زینده‌وه‌رێك خودا بیه‌وێ بژی، هه‌ر ئه‌ژی ئیتر گرنگ نیه‌ هۆكاری ژیانه‌كه‌ی چییه‌ !

ده‌سته‌كانت خۆش ...

4

وه‌ڵام: چوار مانگ دوای‌ مردن، منداڵی‌ بوو

شه‌ یدا نووسی:
S i r w a n نووسی:

هه‌ر زینده‌وه‌رێك خودا بیه‌وێ بژی، هه‌ر ئه‌ژی ئیتر گرنگ نیه‌ هۆكاری ژیانه‌كه‌ی چییه‌ !

ده‌سته‌كانت خۆش ...

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .