بابه‌ت: پشت به‌خوداو و ڕووله ئاسۆ!
[size=24]پشت به‌خوداو و ڕووله ئاسۆ!
[/size]
[size=24]له‌ده‌ست ئازاره‌كانی ژین راناكه‌م
پشت به‌خودا ده‌به‌ستم
له‌جیاتی عه‌ره‌ق و مه‌ی
به‌ره‌حمی ئیلاه مه‌ستم
به‌خه‌م ناڕوخێم،به‌رده‌وامم
بهئهوهوهو به‌خته‌وه‌ره هه‌ستم
له‌جیاتی ناخۆشی و ماته‌م
به‌دووری ئازیزان په‌ستم
ئه‌وان هاوڕێگای دوورمن
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ویستم
منیان زۆر خۆش ده‌وێ
دوعام بۆده‌كه‌ن.لێم بیستن
بۆیه پشت بهڕهحمان و ڕوولهقیبله
دهپاڕیمهوه لێی بۆ مه‌به‌ستم
خه‌م و نه‌هامه‌تی هیچ نین لام
كاتێك خودایه پشتم
تا هاوڕییانیش هاوه‌ڵم بن
له ژیان كردن ناوه‌ستم
[/size]
[size=24]هه‌ڵویست عبدالله زاده[/size]
[size=24]*پێشكه‌ش به‌و كه‌سه‌ی كه به پێناس و باسی خۆی نه‌ك خه‌می بیر بردمه‌وه،به‌ڵكو هیوایه‌كی گه‌شتری به‌خشی پێم[/size]