1

بابه‌ت: پشت به‌خوداو و ڕووله‌ ئاسۆ!

[size=24]پشت به‌خوداو و ڕووله‌ ئاسۆ!
[/size]
[size=24]له‌ده‌ست ئازاره‌كانی ژین راناكه‌م
پشت به‌خودا ده‌به‌ستم

له‌جیاتی عه‌ره‌ق و مه‌ی
به‌ره‌حمی ئیلاه مه‌ستم

به‌خه‌م ناڕوخێم،به‌رده‌وامم
به‌ئه‌وه‌وه‌و به‌خته‌وه‌ره‌ هه‌ستم

له‌جیاتی ناخۆشی و ماته‌م
به‌دووری ئازیزان په‌ستم

ئه‌وان هاوڕێگای دوورمن
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ویستم

منیان زۆر خۆش ده‌وێ
دوعام بۆده‌كه‌ن.لێم بیستن

بۆیه‌ پشت به‌ڕه‌حمان و ڕووله‌قیبله‌
ده‌پاڕیمه‌وه‌ لێی بۆ مه‌به‌ستم

خه‌م و نه‌هامه‌تی هیچ نین لام
كاتێك خودایه‌ پشتم

تا هاوڕییانیش هاوه‌ڵم بن
له‌ ژیان كردن ناوه‌ستم
[/size]

[size=24]هه‌ڵویست عبدالله زاده‌[/size]

[size=24]*پێشكه‌ش به‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ پێناس و باسی خۆی نه‌ك خه‌می بیر بردمه‌وه‌،به‌ڵكو هیوایه‌كی گه‌شتری به‌خشی پێم[/size]

2

وه‌ڵام: پشت به‌خوداو و ڕووله‌ ئاسۆ!

ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵوێست زۆر زۆر جوانه‌

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

3

وه‌ڵام: پشت به‌خوداو و ڕووله‌ ئاسۆ!

Jegir Mahmoud نووسی:

ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵوێست زۆر زۆر جوانه‌

4

وه‌ڵام: پشت به‌خوداو و ڕووله‌ ئاسۆ!

شه‌ یدا نووسی:
Jegir Mahmoud نووسی:

ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵوێست زۆر زۆر جوانه‌

[size=16]سوپاس بۆپه‌یامه‌كانتان كاك جێگرو مامۆستا شه‌یدا
خۆشحاڵم به‌لاتانه‌وه‌ جوانه‌
سه‌ركه‌وتووبن[/size]