1

بابه‌ت: نامه‌یه‌ك له‌ قوتابیانه‌وه‌!!!!!!!!!!!

نامه‌یه‌ك له‌ قوتابیانه‌وه‌!!!!!!!!!!!

له‌ یه‌ك ملیۆن و قسور که‌سه‌وه‌
به‌یه‌ك هاوار و یه‌ك نه‌فه‌سه‌وه‌
له‌ قوتابیان و خوێنکارانه‌وه‌
... ... له‌ بنه‌ڕه‌تی و ئێوارانه‌وه‌
نامه‌ ده‌نێرین نیوه‌ی سکاڵا
بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
نیوه‌که‌ی تری پڕ داخ و ده‌رده‌
بۆ وه‌زاره‌تی عامی په‌روه‌رده‌
ئه‌گه‌ر ئه‌م نامه‌ گه‌یشته‌ لاتان
جوان بیخوێننه‌وه‌ بۆ خاتری خواتان
هه‌رچه‌ند نامه‌که‌ش زیاد و بێسووده‌
هه‌ر سه‌ر ئێشه‌یه‌و ڕه‌نجی بێ هووده‌
چونکه‌ له‌ ده‌ردی ئێمه‌ نازانن
هه‌ر له‌سه‌ر ڕیتم و به‌زمی خۆتانن
عاله‌م گه‌یشتوه‌ته‌ لوتکه‌ی عیلم وفه‌ن
ئێوه‌ش خوێندنتان لێ کردین به‌په‌ن
ئه‌م هه‌موو کێشه‌ و گیرو گرفته‌
دێته‌ ڕێگاتان ده‌یخۆن وه‌ك کفته‌
زانکۆ و په‌یمانگا هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی
ئه‌مساڵیش خه‌ریج باوکه‌ ڕۆیه‌تی
خوێندنی خێرا و ناوه‌ندی و کۆلێژ
به‌ده‌ست ئێوه‌وه‌ بوون به‌ مه‌ڕی گێژ
هه‌موویان به‌رزه‌ ده‌نگی داوایان
تا بنه‌ڕه‌تری و باخچه‌ی ساوایان
ده‌ ئێوه‌ش تۆزێ ویژدانتان هه‌بێت
تا که‌ی خوێندنگا ڕه‌حله‌ی تیا نه‌بێت؟
ئاخر ئێوه‌ زۆر هه‌زه‌لی و خۆشن
بۆچی کتێبی تازه‌ ده‌فرۆشن ؟
وه‌عدی زه‌به‌لاح مه‌ده‌ن به‌ خه‌ڵکی
مه‌نهه‌جێك وابێت کامه‌یه‌ که‌ڵکی ؟
باقی وه‌سه‌لام پێشنیار ده‌که‌م
خۆتان چاك نه‌که‌ن ئینتیحار ده‌که‌م!!
http://www.webchinupload.com/files/303012_261391480562781_208212612547335_716803_1958818910_n.jpg





سه‌رچاوه‌
توی مه‌لیك

2

وه‌ڵام: نامه‌یه‌ك له‌ قوتابیانه‌وه‌!!!!!!!!!!!

ههههههه ... ده‌ستت خۆش بێت براله‌

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

3

وه‌ڵام: نامه‌یه‌ك له‌ قوتابیانه‌وه‌!!!!!!!!!!!

هههههههههههههه جوانە دەستەکانت خۆش

http://www.kurdupload.com/images/XTEu1322333751/777.PNG

[size=16]ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین[/size]

4

وه‌ڵام: نامه‌یه‌ك له‌ قوتابیانه‌وه‌!!!!!!!!!!!

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان