بابه‌ت: غه‌فڵه‌تی دڵ...!
[center][size=24]ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی،
ته‌نها خه‌م له‌دنیا ئه‌خۆی
کوانێ ئۆقره‌ت؟ کوا سرهوتت؟
بۆچی وه‌ها په‌شۆکاوی؟
بێباکی له خه‌می دوارۆژ
بۆیه وا په‌رش و بڵاوی!
هۆشت جه‌نجاڵ..
دڵت هه‌ر پارچه‌ی له‌لایه
بێ ئه‌ندازه ئاڵۆسکاوی
ته‌می قه‌سوه‌ت دایگرتوویت و..
سه‌رتاپا پێیداپۆشراوی
دنیاویستی له گشت لاوه
ده‌وره‌ی داوی
نازانیت چۆن ڕێگا ده‌رکه‌یت
حه‌په‌ساویت .. واق وڕماوی
بێ خه‌به‌ر له دواین سه‌فه‌رت و
بێ ئاگا له ماڵئاوایی
دایم به‌ته‌مای پێ راگهی
ههرنایگهیتێ .. به جێماوی
به‌شوێن کام خۆشی‌دا ده‌گه‌ڕێیت؟
که تۆ له سه‌حرای خه‌فه‌تدا
له خاک و خۆڵی ماته‌مدا
به کڵۆڵی تیا گه‌وزاوی
باش بزانه
تا ئه‌وپه‌ڕی دڵنیایی
رووکه‌شی باق و بریق و
قاقا و سه‌ماو که‌یف و سه‌فاو
بوونی ئه‌په‌ڕی دارایی
برسێتی رۆحت تێر ناکات
سه‌رانسه‌ری دنیاش بکه‌یت
هه‌ر سه‌رابه و..
دواجار که‌ساس و داماوی
ده‌سا رابه
خه‌مێ له دوارۆژت بخۆ
خۆت کۆبکه‌وه و دڵت یهکخه
ئیتر به‌سه دنیا ویستی
هه‌تا ماوی و نه‌فه‌وتاوی
دوامهنزڵت مسۆگه‌رکه
له ژیانی هه‌تاهه‌تایی..
دەنگی ئیسلام[/size][/center]
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm