1 (دەستکاری کراوە: SAWSAN 2011-11-13 00:59:55)

بابه‌ت: غه‌فڵه‌تی دڵ...!

[center][size=24]ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی،
ته‌نها خه‌م له‌دنیا ئه‌خۆی
کوانێ ئۆقره‌ت؟ کوا سره‌وتت؟
بۆچی وه‌ها په‌شۆکاوی؟
بێباکی له‌ خه‌می دوارۆژ
بۆیه‌ وا په‌رش و بڵاوی!

هۆشت جه‌نجاڵ..
دڵت هه‌ر پارچه‌ی له‌لایه‌
بێ ئه‌ندازه‌ ئاڵۆسکاوی
ته‌می قه‌سوه‌ت دایگرتوویت و..
سه‌رتاپا پێیداپۆشراوی
دنیاویستی له‌ گشت لاوه‌
ده‌وره‌ی داوی

نازانیت چۆن ڕێگا ده‌رکه‌یت
حه‌په‌ساویت .. واق وڕماوی
بێ خه‌به‌ر له‌ دواین سه‌فه‌رت و
بێ ئاگا له‌ ماڵئاوایی

دایم به‌ته‌مای پێ راگه‌ی
هه‌رنایگه‌یتێ .. به‌ جێماوی
به‌شوێن کام خۆشیدا ده‌گه‌ڕێیت؟
که‌ تۆ له‌ سه‌حرای خه‌فه‌تدا
له‌ خاک و خۆڵی ماته‌مدا
به‌ کڵۆڵی تیا گه‌وزاوی


باش بزانه‌
تا ئه‌وپه‌ڕی دڵنیایی
رووکه‌شی باق و بریق و
قاقا و سه‌ماو که‌یف و سه‌فاو
بوونی ئه‌په‌ڕی دارایی
برسێتی رۆحت تێر ناکات
سه‌رانسه‌ری دنیاش بکه‌یت
هه‌ر سه‌رابه‌ و..
دواجار که‌ساس و داماوی

ده‌سا رابه‌
خه‌مێ له‌ دوارۆژت بخۆ
خۆت کۆبکه‌وه‌ و دڵت یه‌کخه‌
ئیتر به‌سه‌ دنیا ویستی
هه‌تا ماوی و نه‌فه‌وتاوی
دوامه‌نزڵت مسۆگه‌رکه‌
له‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی..


دەنگی ئیسلام[/size][/center]

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

2

وه‌ڵام: غه‌فڵه‌تی دڵ...!

ده‌ستت خۆشبێت خوشكێ ،به‌ڵام جوانتر بوو به‌ لاری نه‌ت نوسی با چونكه‌ هه‌ندێ(پیت) له‌كاتی لاری ده‌رناكه‌وێ
ئه‌وه‌ لای من ئاوایه‌ جانازانم لای ئه‌ندامه‌كانی تر .

3

وه‌ڵام: غه‌فڵه‌تی دڵ...!

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش جوانه‌ ماندونه‌بی خاتوون[/size]

4

وه‌ڵام: غه‌فڵه‌تی دڵ...!

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش جوانه‌ ماندونه‌بی خاتوون[/size]

زۆر سوپاس مامۆستا به‌خته‌وه‌ر بیت

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

5

وه‌ڵام: غه‌فڵه‌تی دڵ...!

zor jwana dast xosh

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ویست و ئاره‌زوی خۆی له‌ دلم هاتبێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر شای دلیشم بوبێت، ئه‌م جاره‌ به‌ به‌نده‌ش قبوڵناكرێته‌وة !!

6

وه‌ڵام: غه‌فڵه‌تی دڵ...!

من زؤر شيعرم لا بةسةند بةتايبةتى ئةو شيعرانةى سةردةم بةلام من دةست خؤشيت لئ دةكةم خواى كةورة سةركةوتوت بكات.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg