بابهت: بؤ ئةوةى كةسيكى سةركةوتوو بيت
1-سەرەتا تۆ سەلام لەخەڵك بكە : چونكەدڵی بەرامبەرەكەت لەئاست خۆت ئارام و دڵنیا دەكەیت .
2.دەم بە زەردەخەنەبە: زەردەخەنە دەبێتەهۆی ڕاكێشانی دڵی بەرامبەرەكەت .
3.گرنگی و ڕێز بۆ بەرامبەرەكەت دەربخە: وا هەڵس وكەوت لەگەڵ خەڵكدابكە كەخۆت پێت خۆشە بەرامبەرت بكرێت.
4.بەشداری لەخۆشی و شادی خەڵكدا بكە .
5.ئیش و كاری خەڵك جێ بەجێ بكە : دەچیتە دڵیانەوە ،چونكە خەڵكان بەلای كەسانێكدا دەچن كە كاریان بۆ جێ بەجێ دەكات ،.
6.لێبوردەبە بەرامبەر هەڵەكان و گیانی لێبوردەیت هەبێت .
7.لەدیارنەبوونی هاوڕێكانت پرسیاربكە : هۆكارێكە بۆ ڕاكێشانی دڵیان بۆ لای خۆت .
8.چروك مەبە لەدیاری دا ئەگەرچی نرخەكەشی كەم بێت ، چونكە دیاری بەها مەعنەویەكەی زیاترە لە بەها مادیەكەی .
9.خۆشەویستیی خۆت دەربخە بۆ هاوڕێكانت بە ئاشكرایی .
10. لێزانی بەكاربهێنە لە ئامۆژگاریەكانتدا و مەیكە بە ئاژاوە نانەوە .
11.هەمیشە گەشبین و موژدەدەربە بۆ چواردەورەكەت .
12.گفتوگۆ لەگەڵ خەڵكدا بكە لەو بوارەی گرنگی پێدەدەن ، چونكە هەمیشە تاك حەز بەوكەسانە دەكات كە گفتوگۆی لەگەڵدادەكەن دەربارەی كارە گرنگەكانی .
13.ستایشی خەڵك بكە ئەگەر چاكەیان لەگەڵدا كردی ، چونكە ستایشكردن كاریگەری بەسەر دڵەوە هەیە بەڵام زیادەڕۆیی مەكە .
14.خاكی بە چونكە خەڵك لە كەسی خۆ بەزلزان ڕادەكەن .
15.خۆت بەدووربگرە لە گەڕان بەدوای عەیبی خەڵك دا ، خۆت سەرقاڵ بكە بەچاك كردنی عەیبی خۆت.
16.هونەری بێدەنگی فێربە: چونكە خەڵك حەز لە گوێ ڕایەڵی دەكەن .
17.بازنەی هاوڕێیەتیت فراوان بكە و هەر ڕۆژەی هاوڕێ یەك پەیدابكە .
18.پسپۆڕیەكانت جۆراوجۆر و فراوان بكە ، وەگرنگی دانەكانت وادەكەن بازنەی برادەرایەتی و ناسیاوەكانت فراوان بێت.
19.ئەگەر چاكەیەكت لەگەڵ هەركەسێك دا كرد چاوەڕوانی هاوشێوەی لێمەكەوە .
20.وشەكانت جوان و پاراو بكە : بەمەش ڕێزو پلەوپایەت بەرزدەبێت ، ووشەی جوان باشترین هۆكارە بۆ كەمەندكێش كردنی دڵەكان بۆلای خۆت .