بابه‌ت: زانياريةكى كرنك
بمێشكى " مێش هه‌نگ" له كۆمپیۆته‌ر خێراتره ه پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " گاردیه‌ن" ،ئه‌و " مێش ههنگانهى" كه كارى گه‌ران به‌دواى گوڵ وهێنانى گه‌ردى گوڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌موو رۆژێك به خێراییه‌كى زۆر شیكار بۆ گرفته‌كه‌یان ده‌كه‌ن .ئه‌وان سه‌ردانى شوێنى جیاواز بۆ بینینى گوڵ ده‌كه‌ن سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى كارى فرین وهزهیهكى زۆرى پێوسته ، به‌ڵام ئه‌و "مێش هه‌نگانه" رێگاچارهیهكى ئاسان ده‌دۆزنه‌وه كه به پێوستیان به كه‌مترین فرین هه‌بێت. به ووته زانایان ، مێشكى " مێش هه‌نگ" له تواناییدا ئالۆزترین وسه‌خترین بابه‌ته بیركارییه‌كان شیی بكاته‌وه كه كۆمپیوته‌ر بۆ شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته بیریكارییانه پێوستى چه‌ند رۆژ وكاتێكى زۆر هه‌یه.
توێژه‌رانى ، زانكۆى "هالووى " له‌نده‌ن له بریتانیا له‌و باره‌یه‌وه ووتییان ، كه ئه‌و حه‌شه‌راتانه فێر ده‌بن كه كورتترین رێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ى گوڵ بدۆزنه‌وه.به‌م شێوه‌یه له كه‌مترین كات له‌و گوڵانه‌ى كه وا بریاره گهردهى به‌كار بكار بێنن ، به‌ده‌ستى بهێنن.ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كۆمپیوته‌ر بۆ لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و شیكردنه‌وانه پێوستى به‌وه هه‌یه كه قه‌باره‌ى هه‌موو رێگاكان بپوێت و دواتر یه‌كێك له‌و رێگایانه هه‌ڵبژرێت.
"مێش هه‌نگه‌كان" بۆ شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته ئاڵۆزه مێشكیان به‌كاردێنن ئه‌وه له حاڵیكدایه كه مێشكی "مێش هه‌نگ " ته‌نها به قه‌د یه‌ك دانه گه‌نمه.