1

بابه‌ت: سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!

سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!

nrt2   
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/559582_251786534966219_356384883_n.jpg
کنگریه‌کێکه‌ له‌ ڕوه‌که‌ دڕکاویه‌کان سه‌ر به‌ خێزانی ئه‌ستێره‌یه‌کانه‌ ، به‌ زۆری له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کاندا ده‌ڕوێت وه‌ به‌ خۆڕسک و به‌ تۆویش زیاد ده‌بێت و به‌رزی ئه‌م ڕوه‌که‌ 20-40 سم ده‌بێت،گه‌ڵاکانی تیژو په‌ل هاوێژ و دڕکاوی و دان دانن ڕه‌نگی گه‌ڵاکان سه‌وزی تۆخی بریقه‌داره‌و گوڵه‌که‌ی له‌ شێوه‌ی فڵچه‌دایه‌ و به‌ ڕه‌نگی مۆرو زه‌رد ده‌رده‌که‌وێت ،مانگی 3 و 4و 5 ده‌ست پێ ده‌کات واته‌ ئه‌م ڕوه‌که‌ له‌ به‌هاراندا هه‌یه،ئه‌و به‌شه‌ی که‌ بۆ خۆراک به‌کاردێت قه‌ده‌که‌یه‌تی ‌ ،ئه‌م ڕه‌وکه‌ له‌ زۆر ناوچه‌دا هه‌یه‌ وه‌ک کوردستان و عیراق و سوریا و ئیران و تورکیا ،وه‌ له‌ کوردستاندا له‌ کاتی پێگه‌شتنیدا زۆر جۆر خۆراکی به‌تامی لێدروست ده کرێت وه‌ک کنگربه‌ ماسی.

سوده‌ ته‌ندروستیه‌کانی کنگر
1-کنگر بۆ کرداری هه‌رس کردن له‌ گه‌ده‌دا به‌سوده‌ و ئاراه‌زووی خواردن زیاد ده‌کات .
2-ڕێگره‌ به‌رامبه‌ر توش بوون به‌ جۆره‌کانی ژێرپه‌نجه‌ وه‌ک ژێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌ندامه‌کانی هه‌رس و سییه‌کان .
3-ده‌بێته‌ هۆی به‌هێز بوونی دڵ و سوڕی خوێن چالاک ده‌کات و نایه‌ڵێت خوێن بمه‌یه‌ت
4-کنگر جگه‌رچالاک ده‌کات و وه‌ک ده‌رمان له‌ چاره‌سه‌ری زه‌ردوی و که‌م خوێنی به‌کارده‌هێنرێت .
5-کنگر سودێکی زۆری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌کره‌ بوون چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی باڵانسکردنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین .
6-وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تا به‌کاردێت .
7-کنگر ده‌بێته‌ هۆی چالاک کردنی سیسته‌می میزکردن .
8-ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ خوێ و ڤیتامین A ،B ،E و کانزاکان وه‌ک مۆتاسیۆم و ئاسن
9- به‌سوده‌ بۆ ژنی دووگیان ،به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕوه‌که‌ یان ئه‌و که‌سانه‌ی کێشه‌ی گورچیله‌و جگه‌ریان هه‌یه‌ پێویسته‌ دووربکه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی ئه‌م ڕوه‌که‌.
10-ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌کردن و چالاکردنی خانه‌کانی مێشک به‌تایبه‌ت خانه‌کانی بیره‌وه‌ری (memory cells ) .
11- تۆوه‌که‌ی به‌کارده‌هینرێت له‌ وه‌ستاندنی خوێن به‌ربوون هه‌روه‌ها وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌خۆشی مایه‌سیری به‌کارده‌هێنرێت .
12-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده‌ چه‌وریه‌که‌نی تێدا نیه‌ بۆ دابه‌زینی کێشی له‌شیش به‌کارده‌هێنرێت .
13-کوڵاندنی تۆوه‌که‌ی و وه‌ک شروب بۆ نزم کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌کاردێت.

نیاز ئەکرەم

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!

ده‌ست خۆش براكه‌م خواردنێكی خۆشه‌ الحمدلله‌ smile

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش براكه‌م خواردنێكی خۆشه‌ الحمدلله‌ smile

4

وه‌ڵام: سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!

ده‌ست خۆش براكه‌م.........

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm