بابه‌ت: سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!
سودە سەرسورهێنەرەکانى کنگر!
nrt2
کنگریه‌کێکه له ڕوه‌که دڕکاویه‌کان سه‌ر به خێزانی ئه‌ستێره‌یه‌کانه ، به زۆری له ناوچه شاخاویه‌کاندا ده‌ڕوێت وه به خۆڕسک و به تۆویش زیاد ده‌بێت و به‌رزی ئه‌م ڕوه‌که 20-40 سم ده‌بێت،گه‌ڵاکانی تیژ‌و په‌ل هاوێژ و دڕکاوی و دان دانن ڕه‌نگی گه‌ڵاکان سه‌وزی تۆخی بریقه‌داره‌و گوڵه‌که‌ی له شێوه‌ی فڵچه‌دایه و به ڕه‌نگی مۆر‌و زه‌رد ده‌رده‌که‌وێت ،مانگی 3 و 4و 5 ده‌ست پێ ده‌کات واته ئه‌م ڕوه‌که له به‌هاراندا هه‌یه،ئه‌و به‌شه‌ی که بۆ خۆراک به‌کاردێت قه‌ده‌که‌یه‌تی ،ئه‌م ڕه‌وکه له زۆر ناوچه‌دا هه‌یه وه‌ک کوردستان و عیراق و سوریا و ئیران و تورکیا ،وه له کوردستاندا له کاتی پێگه‌شتنیدا زۆر جۆر خۆراکی به‌تامی لێ‌دروست ده کرێت وه‌ک کنگربه ماسی.
سوده ته‌ندروستیه‌کانی کنگر
1-کنگر بۆ کرداری هه‌رس کردن له گه‌ده‌دا به‌سوده و ئاراه‌زووی خواردن زیاد ده‌کات .
2-ڕێگره به‌رامبه‌ر توش بوون به جۆره‌کانی ژێرپه‌نجه وه‌ک ژێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌ندامه‌کانی هه‌رس و سییه‌کان .
3-ده‌بێته هۆی به‌هێز بوونی دڵ و سوڕی خوێن چالاک ده‌کات و نایه‌ڵێت خوێن بمه‌یه‌ت
4-کنگر جگه‌رچالاک ده‌کات و وه‌ک ده‌رمان له چاره‌سه‌ری زهردوی و که‌م خوێنی به‌کارده‌هێنرێت .
5-کنگر سودێکی زۆری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون چونکه ده‌بێته هۆی باڵانسکردنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین .
6-وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تا به‌کاردێت .
7-کنگر ده‌بێته هۆی چالاک کردنی سیسته‌می میزکردن .
8-ده‌وڵه‌مه‌نده به خوێ و ڤیتامین A ،B ،E و کانزا‌کان وه‌ک مۆتاسیۆم و ئاسن
9- به‌سوده بۆ ژنی دووگیان ،به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ستیارن به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕوه‌که یان ئه‌و که‌سانه‌ی کێشه‌ی گورچیله‌و جگه‌ریان هه‌یه پێویسته دووربکه‌ونه‌وه له به‌کارهێنانی ئه‌م ڕوه‌که.
10-ده‌بێته هۆی گه‌شه‌کردن و چالاکردنی خانه‌کانی مێشک به‌تایبه‌ت خانه‌کانی بیره‌وه‌ری (memory cells ) .
11- تۆوه‌که‌ی به‌کارده‌هینرێت له وه‌ستاندنی خوێن به‌ربوون هه‌روه‌ها وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌خۆشی مایه‌سیری به‌کارده‌هێنرێت .
12-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماده چه‌وریه‌که‌نی تێدا نیه بۆ دابه‌زینی کێشی له‌شیش به‌کارده‌هێنرێت .
13-کوڵاندنی تۆوه‌که‌ی و وه‌ک شروب بۆ نزم کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌کاردێت.
نیاز ئەکرەم
[/center]