بابه‌ت: مه لا على كه‌ڵه‌ك
گومان له‌وه‌دا نییه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم پزیشكایه‌تی زانیوه‌و چه‌ندین فه‌رموده‌ی صحیح له‌م باره‌یه‌وه هاتون و بروامان پێیه‌تی،به‌ڵام ئایا مەلا عەلی کەڵەك كه‌بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات هه‌مو نه‌خۆشییه‌ك چاك ده‌كاته‌وه وشاره‌زایه له‌و بواره‌دا قسه‌كانی تاچه‌ند جێگه‌ی متمانه‌ن؟
خاڵی یه‌كه‌م/ زانستی پزیشكایهتیش وه‌ك زانسته‌كانی تر وایه پێویسته به‌خوێندن و فێربون فێری بیت نه‌ك له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك ووتاری زانستییه‌وه خۆت فێربكه‌یت ،ئایا ملاعلی كه‌ڵك له چ كۆلیژێكی پزیشكی یان له‌به‌رده‌ستی چ حه‌كیمێكدا فێربوه‌و خوێندویه‌تی؟
خاڵی دوه‌م/ هه‌ركه‌سێك خۆی بكاته دكتۆر و لێی نه‌بینرا بێت كهدهیزانێت زه‌مانه‌تی نه‌خۆشه‌كان هه‌ڵده‌گرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:((من تَطَبَّبَ وَلاَ يُعْلَمُ مِنْهُ طِبٌّ فَهُوَ ضَامِنٌ ))صحیح ابی داود(4588).
خاڵی سێیه‌م/ كاری پزیشكایه‌تی ته‌حدای كه‌سی تیادانییه مرۆڤه‌كان وه‌ك هۆكارێك بۆ عیلاج به‌كاری دێنن و شیفایش ته‌نها لای په‌روه‌ردگاره زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان به‌سه‌رداهاتوه له‌كاتی نه‌خۆشیدا عیلاجمان به‌كارهێناوه وسودیشمان لێ نه‌بینیوه ،كه‌واته:كه‌س ناتوانێت ته‌حه‌دا بكات چونكه شیفا لای خوای گه‌وره‌یه وه‌هه‌روه‌ها هه‌نگوین و ڕه‌شكه و هه‌مو ده‌رمانه گیایو كیمیاوییه‌كان سه‌به‌بن ئهگهرخوای گه‌وره ویستی لهسهرچاك بونه‌وه‌ی ئه‌و نهخۆشهنهبێت ئهسبابیش به‌كاربێنێت ههرچاك نابێته‌وه،وه‌هیچ كه‌سێك نییهتهواوی عیلاجهكان بزانێت هه‌ربۆیه ڕۆژانه ده‌بیستین له‌فڵان ووڵات عیلاجی فڵان نه‌خۆشیان دۆزییه‌وه،
كه‌واته:بۆدیاری كردنی جۆری نه‌خۆشییه‌كه ودانانی چاره‌سه‌ری گونجاو پێویسته تاقیگه‌ی هه‌بێت بۆشیكاری نهخۆشییهكانو تێ‌بگا له‌جۆری نه‌خۆشییه‌كان.
خاڵی چواره‌م/ خوای گه‌وره هیچ عیلاجێكی له شتی پیس دانه‌ناوه ،وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی ((" من تداوى بحرام لم يجعل الله له فيه شفا‌ء)) 2181) سلسلهالصحیحه.وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی:((و لا تتداووا بحرام ))1633
واته:هه‌ركه‌سێك شتی حه‌رام به‌كار بێنێت بۆ عیلاج خوای گه‌وره شیفای نادات.(وه‌شتی حه‌رام بهكارمه هێنن بۆ عیلاج) كه‌چی مه‌لاعلی كه‌ڵك ده‌ڵێت به‌كارهێنانی میزی مرۆڤ چاره‌سه‌ره بۆ سه‌ره‌تان و ئایدز و....
خاڵی پێنجه‌م/ به‌كارهێنانی ده‌رمانی گژوگیای پێویسته چه‌ندێتی و چۆنێتی بزانرێت به پێی باری نه‌خۆشه‌كه چونكه هه‌ندێك گژوگیا گاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له سه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆش.
له‌كۆتایدا ئه‌ڵێم :ئه‌م پیاوه نهمهلایهو نهدكتۆر؟!
والسلام علیكم ورحمةالله.
م. محسن مزگەوتی سەلاحەدین