1

بابه‌ت: مه لا على كه‌ڵه‌ك

گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم پزیشكایه‌تی زانیوه‌و چه‌ندین فه‌رموده‌ی صحیح له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتون و بروامان پێیه‌تی،به‌ڵام ئایا مەلا عەلی کەڵەك كه‌بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات هه‌مو نه‌خۆشییه‌ك چاك ده‌كاته‌وه‌ وشاره‌زایه‌ له‌و بواره‌دا قسه‌كانی تاچه‌ند جێگه‌ی متمانه‌ن؟
خاڵی یه‌كه‌م/ زانستی پزیشكایه‌تیش وه‌ك زانسته‌كانی تر وایه‌ پێویسته‌ به‌خوێندن و فێربون فێری بیت نه‌ك له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك ووتاری زانستییه‌وه‌ خۆت فێربكه‌یت ،ئایا ملاعلی كه‌ڵك له‌ چ كۆلیژێكی پزیشكی یان له‌به‌رده‌ستی چ حه‌كیمێكدا فێربوه‌و خوێندویه‌تی؟
خاڵی دوه‌م/ هه‌ركه‌سێك خۆی بكاته‌ دكتۆر و لێی نه‌بینرا بێت كه‌ده‌یزانێت زه‌مانه‌تی نه‌خۆشه‌كان هه‌ڵده‌گرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی:((من تَطَبَّبَ وَلاَ يُعْلَمُ مِنْهُ طِبٌّ فَهُوَ ضَامِنٌ ))صحیح ابی داود(4588).
خاڵی سێیه‌م/ كاری پزیشكایه‌تی ته‌حدای كه‌سی تیادانییه‌ مرۆڤه‌كان وه‌ك هۆكارێك بۆ عیلاج به‌كاری دێنن و شیفایش ته‌نها لای په‌روه‌ردگاره‌ زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان به‌سه‌رداهاتوه‌ له‌كاتی نه‌خۆشیدا عیلاجمان به‌كارهێناوه‌ وسودیشمان لێ نه‌بینیوه‌ ،كه‌واته‌:كه‌س ناتوانێت ته‌حه‌دا بكات چونكه‌ شیفا لای خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌هه‌روه‌ها هه‌نگوین و ڕه‌شكه‌ و هه‌مو ده‌رمانه‌ گیایو كیمیاوییه‌كان سه‌به‌بن ئه‌گه‌رخوای گه‌وره‌ ویستی له‌سه‌رچاك بونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌نه‌بێت ئه‌سبابیش به‌كاربێنێت هه‌رچاك نابێته‌وه،وه‌هیچ كه‌سێك نییه‌ته‌واوی عیلاجه‌كان بزانێت هه‌ربۆیه‌ ڕۆژانه‌ ده‌بیستین له‌فڵان ووڵات عیلاجی فڵان نه‌خۆشیان دۆزییه‌وه‌،
كه‌واته‌:بۆدیاری كردنی جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ ودانانی چاره‌سه‌ری گونجاو پێویسته‌ تاقیگه‌ی هه‌بێت بۆشیكاری نه‌خۆشییه‌كانو تێبگا له‌جۆری نه‌خۆشییه‌كان.
خاڵی چواره‌م/ خوای گه‌وره‌ هیچ عیلاجێكی له‌ شتی پیس دانه‌ناوه‌ ،وه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم فه‌رمویه‌تی ((" من تداوى بحرام لم يجعل الله له فيه شفاء)) 2181) سلسله‌الصحیحه‌.وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی:((و لا تتداووا بحرام ))1633
واته‌:هه‌ركه‌سێك شتی حه‌رام به‌كار بێنێت بۆ عیلاج خوای گه‌وره‌ شیفای نادات.(وه‌شتی حه‌رام به‌كارمه‌ هێنن بۆ عیلاج) كه‌چی مه‌لاعلی كه‌ڵك ده‌ڵێت به‌كارهێنانی میزی مرۆڤ چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌ره‌تان و ئایدز و....
خاڵی پێنجه‌م/ به‌كارهێنانی ده‌رمانی گژوگیای پێویسته‌ چه‌ندێتی و چۆنێتی بزانرێت به‌ پێی باری نه‌خۆشه‌كه‌ چونكه‌ هه‌ندێك گژوگیا گاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌ سه‌ر ته‌ندروستی نه‌خۆش.
له‌كۆتایدا ئه‌ڵێم :ئه‌م پیاوه‌ نه‌مه‌لایه‌و نه‌دكتۆر؟!
والسلام علیكم ورحمةالله.

م. محسن مزگەوتی سەلاحەدین

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

2

وه‌ڵام: مه لا على كه‌ڵه‌ك

بەخوا من باوەرم بەکارەکانی ئەو مەلایە نیە !

سەرۆکی هەرێم نەخۆشخانەکەی لۆ دروست کرد ، ئێ پارە لەخەڵک وەردەگرێت ، کەدەڵی وەریناگرم!

چەندین شتی تریش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: مه لا على كه‌ڵه‌ك

خوا رحما ن پێ ده‌كات

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

4

وه‌ڵام: مه لا على كه‌ڵه‌ك

K O S R A T نووسی:

بەخوا من باوەرم بەکارەکانی ئەو مەلایە نیە !

سەرۆکی هەرێم نەخۆشخانەکەی لۆ دروست کرد ، ئێ پارە لەخەڵک وەردەگرێت ، کەدەڵی وەریناگرم!

چەندین شتی تریش

[size=22]من پێچه‌وانه‌ی تۆم كاك كۆسره‌ت چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یكات هه‌مووی راسته‌ ودژی دین ینه‌ تۆڤیدیۆكانیت بینیوه‌؟
سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ش پاره‌ له‌كه‌س وه‌رناگرێت ئه‌وه‌ یبڵێ پاره‌ی لێ سه‌ندووم وه‌كو سه‌گ درۆ ئه‌ كات له‌گه‌ڵ ڕێزم[/size]