بابه‌ت: سه‌میر بابۆ ئامـادهكـاریمـان وه‌ك پێویست نیه !
سه‌میر بابۆ ئامـادهكـاریمـان وه‌ك پێویست نیه !
سـانی ناصیح :
راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌میر بابۆ له لێدانێكی تایبه‌ت دا بۆ ( YSM ) باسی ئامـاده‌كـاری یـانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد و گوتی ئێمه وه‌ك پێویست ئامـادهكتاریمـان نه‌كردووه بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستـان چونكه دیار نیه ئـایه خوله‌كه لهكـات و سـاتی خۆی ده‌روات ، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ 20 / 11 كه خولی نایابی كوردستـانی تێدا ئه‌نجـام ده‌درێت ئامـاده بكه‌ین ، له‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا سه‌میر بابۆ گوتی پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م خـاڵه له‌پێش چـاویان بێت هه‌موو شتێك له كوردستان وه‌ستاوه به‌ڵام نابێت وه‌رزش له‌كوردستان بوه‌ستێت چونكه گه‌نجانێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستـان خه‌ریكی كاری وه‌رزشن .