1

بابه‌ت: سه‌میر بابۆ ئامـاده‌كـاریمـان وه‌ك پێویست نیه‌ !

سه‌میر بابۆ ئامـاده‌كـاریمـان وه‌ك پێویست نیه‌ !

سـانی ناصیح :
راهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌میر بابۆ له‌ لێدانێكی تایبه‌ت دا بۆ ( YSM ) باسی ئامـاده‌كـاری یـانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد و گوتی ئێمه‌ وه‌ك پێویست ئامـاده‌كتاریمـان نه‌كردووه‌ بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستـان چونكه‌ دیار نیه‌ ئـایه‌ خوله‌كه‌ له‌كـات و سـاتی خۆی ده‌روات ، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ 20 / 11 كه‌ خولی نایابی كوردستـانی تێدا ئه‌نجـام ده‌درێت ئامـاده‌ بكه‌ین ، له‌درێژه‌ی قسه‌كـانی دا سه‌میر بابۆ گوتی پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م خـاڵه‌ له‌پێش چـاویان بێت هه‌موو شتێك له‌ كوردستان وه‌ستاوه‌  به‌ڵام نابێت وه‌رزش له‌كوردستان بوه‌ستێت چونكه‌ گه‌نجانێكی زۆر له‌ هه‌رێمی كوردستـان خه‌ریكی كاری وه‌رزشن .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/727476a51f.jpg

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: سه‌میر بابۆ ئامـاده‌كـاریمـان وه‌ك پێویست نیه‌ !

قسه‌كه‌ی جوانه‌ وه‌رزش نه‌مێنیت كۆمه‌ڵی گه‌نجی تریش له‌وانه‌یه‌ برۆن
ده‌سته‌كانت خۆش برا