1

بابه‌ت: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه‌

http://www.kurdup.com/uploads/c3798cab4b.jpg
شێوه‌كار خالید ره‌شید به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی خونێدن (2009-2010)، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر، شێوه‌كار خالید ره‌شید ده‌رباره‌ی دوایین كاری هونه‌ری خۆی گووتی "پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی خونێدن ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ چه‌ند كارێكی نوێیه‌ له‌ تابلۆكانمداو ستایله‌كانی من ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی، ره‌نگه‌ ئه‌و كارانه‌ی من كارێكی نوێ بێت بۆ چاوی بینه‌ر".

خالید ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م پێشانگایه‌ی (35) تابلۆی شێوه‌كاری له‌خۆگرتووه‌، گووتیشی "ره‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ پێشانگاكه‌م له‌ قوتابخانه‌ی "شیۆڤات" له‌ هه‌ولێر بكه‌مه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پێشانگایه‌كی دیكه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخراوی یونسكۆ، كه‌ به‌نیازین له‌ به‌غدا بیكه‌ینه‌وه‌".

شێوه‌كار هه‌ر ده‌رباره‌ی پرِۆژه‌ی دیكه‌ی خۆی گووتی "سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستان بۆ فێركردنی پێگه‌یاندنی سوارچاكی، خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكم، كه‌ چه‌ند لایه‌نێك هاوكارم ده‌بن".

هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ گووتی "بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ ناوه‌ندێكی سوارچاكی له‌ كوردستان بكرێته‌وه‌ بۆ فێركردنی لاوان له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ باره‌ی هونه‌ری سوارچاكی، له‌م ناوه‌نده‌دا چه‌ندین جۆری سوارچاكی فێر ده‌كرێن، نه‌ك هه‌ر ته‌نها سوارچاكییه‌كی ئاسایی كه‌ زۆرجار بۆ راو ده‌یكه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند پێشبركێیه‌كی هونه‌ری له‌ هونه‌ری سوارچاكی".

خالید ره‌شید زیاتر به‌كاری په‌یكه‌رتاشی ناسراوه‌، له‌ هه‌مان كات چه‌ندین پێشانگای شێوه‌كاری له‌ رێگه‌ی نمایشكردنی تابلۆ شێوه‌كارییه‌كانی كردۆته‌وه‌.

په‌یامنێر

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

2

وه‌ڵام: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ ‌ هه‌ر بژی

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

3

وه‌ڵام: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه‌

زۆر سوپاس ....

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

4

وه‌ڵام: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه‌

[size=16]ئمممم وه ڵا  شتێ بڵێم 
خۆ من وام زانی ئه و پیاوه مردوه  نه م زانی ئه ژی !!!!!!! ده ی  یاخوا ته مه ن درێژ بێت

ده سته کانت خۆش کاك سیروان [/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

5

وه‌ڵام: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه‌

سولیانا نووسی:

[size=16]ئمممم وه ڵا  شتێ بڵێم 
خۆ من وام زانی ئه و پیاوه مردوه  نه م زانی ئه ژی !!!!!!! ده ی  یاخوا ته مه ن درێژ بێت

ده سته کانت خۆش کاك سیروان [/size]

ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كان كارێكم هه‌بوو، كه‌ رۆیشتمه‌ پرسگه‌ بینیم ئه‌م پیاوه‌ له‌وێ دانیشتووه‌ چاوه‌ڕێ ئه‌كات بچێته‌ ژووره‌وه‌!، ئیتر منیش له‌ته‌نیشتی دانیشتم و قسه‌ی زۆرمان كرد به‌ڕاستی پیاوێكی قسه‌ خۆش و ڕه‌وشت به‌رزه‌ ...

سوپاس سۆلی خان بژیت .....

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

6

وه‌ڵام: خالید ره‌شید پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كاته‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت کاك سیروان  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡