بابه‌ت: دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كا
نووسه‌ر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری ده‌كا له شانۆگه‌ری "كورسییه‌كان" له نووسینی یوژین یونسكۆ و وه‌رگێڕانی "هه‌ورامان وریا قانبع" و ده‌رهێنانی "رۆژگار كه‌ریم رۆژ". دوابه‌دوای چه‌ندین ساڵ كاركردن له بواری نووسین و وانه وتنه‌وه له زانكۆ ئه‌وجاره‌یان دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له شانۆگه‌ری كورسییه‌كان دهكاو رۆڵێكی دیار ده‌بینێ، له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكیدا ده‌رباره‌ی هۆكاری به‌شداریكردنی له‌و شانۆگه‌رییه، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ گوتی: هۆكار لای من نییه، حه‌ز هه‌یه، بۆ ئه‌و ئیشه رۆژگار داوای لێكردم و منیش قبوڵم كرد، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی 5-6 ساڵ زیاتره چه‌ند براده‌رێك داوایان لێكردووم بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ ببینم، به‌ڵام نه‌مكردووه و ئه‌وجاره‌شیان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشوه‌خت كهسایهتییهكهم ده‌ناسی و خۆشم ده‌ویست بۆیه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر خاتری رۆژگار به‌شداریم له كاره‌كه كرد.
هه‌روه‌ها رۆژگار كه‌ریم رۆژ ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه گوتی: كورسییه‌كان ناوی دیارترین شانۆنامه‌ی یوژین یونسكۆیه، تا ئه‌مڕۆ له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌بی كوچگهرادا زۆرترین شیكاری بۆ كراوه، كه‌چی ئه‌م شانۆنامه‌یه زیاتر له 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌قێكی سه‌رده‌میانه‌یه و له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گونجێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورسی به واتا ئاساییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر شیكارییه‌كی بۆ بكه‌ین به مانای ده‌سه‌ڵاته، كه ئه‌مڕۆش له هه‌موو دنیا كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و شانۆگه‌رییه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێره‌و به هاوكاری ناوه‌ندی داهێنان نمایش ده‌كرێ، له پاڵ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ریه‌ك له شانۆكاران "هێرۆ مه‌ولودی و كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان" وه‌كو ئه‌كته‌ر له‌و كاره به‌شدارن و كاری رووناكیش له‌لایه‌ن "زاهیر ئیبراهیم" كراوه و دیكۆریش له‌لایه‌ن "بارزان حوسێن"ه‌وه كاری بۆ كراوه، ئیمان عزهدینیش وه‌كو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و كاردۆ به‌هادینیش وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ كارده‌كه‌ن و بڕیاریشه ئه‌و شانۆگه‌رییه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایش بكرێ.