1

بابه‌ت: دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2a250119fd.gif



نووسه‌ر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری ده‌كا له‌ شانۆگه‌ری "كورسییه‌كان" له‌ نووسینی یوژین یونسكۆ و وه‌رگێڕانی "هه‌ورامان وریا قانبع" و ده‌رهێنانی "رۆژگار كه‌ریم رۆژ". دوابه‌دوای چه‌ندین ساڵ كاركردن له‌ بواری نووسین و وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ زانكۆ ئه‌وجاره‌یان دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كاو رۆڵێكی دیار ده‌بینێ‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكیدا ده‌رباره‌ی هۆكاری به‌شداریكردنی له‌و شانۆگه‌رییه‌، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ گوتی: هۆكار لای من نییه‌، حه‌ز هه‌یه‌، بۆ ئه‌و ئیشه‌ رۆژگار داوای لێكردم و منیش قبوڵم كرد، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ی 5-6 ساڵ زیاتره‌ چه‌ند براده‌رێك داوایان لێكردووم بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ ببینم، به‌ڵام نه‌مكردووه‌ و ئه‌وجاره‌شیان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشوه‌خت كه‌سایه‌تییه‌كه‌م ده‌ناسی و خۆشم ده‌ویست بۆیه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر خاتری رۆژگار به‌شداریم له‌ كاره‌كه‌ كرد.
هه‌روه‌ها رۆژگار كه‌ریم رۆژ ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه‌ گوتی: كورسییه‌كان ناوی دیارترین شانۆنامه‌ی یوژین یونسكۆیه‌، تا ئه‌مڕۆ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ده‌بی كوچگه‌رادا زۆرترین شیكاری بۆ كراوه‌، كه‌چی ئه‌م شانۆنامه‌یه‌ زیاتر له‌ 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ده‌قێكی سه‌رده‌میانه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گونجێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورسی به‌ واتا ئاساییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر شیكارییه‌كی بۆ بكه‌ین به‌ مانای ده‌سه‌ڵاته‌، كه‌ ئه‌مڕۆش له‌ هه‌موو دنیا كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێره‌و به‌ هاوكاری ناوه‌ندی داهێنان نمایش ده‌كرێ، له‌ پاڵ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ریه‌ك له‌ شانۆكاران "هێرۆ مه‌ولودی و كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان" وه‌كو ئه‌كته‌ر له‌و كاره‌ به‌شدارن و كاری رووناكیش له‌لایه‌ن "زاهیر ئیبراهیم" كراوه‌ و دیكۆریش له‌لایه‌ن "بارزان حوسێن"ه‌وه‌ كاری بۆ كراوه‌، ئیمان عزه‌دینیش وه‌كو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و كاردۆ به‌هادینیش وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ كارده‌كه‌ن و بڕیاریشه‌ ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایش بكرێ.

[size=16]هه‌ر ما‌نگێک ده‌ستکه‌وتت نه‌بو تێیدا رۆژه‌ کانی مه‌ژمێره‌[/size]

2

وه‌ڵام: دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كا

[size=24]هيوای سه‌رکه‌وتن بۆی ده‌خوازم

ده‌ست خۆش بێت ڕونيا خان.[/size]

3

وه‌ڵام: دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كا

[size=24]هةوالة خوشة
منيش ئه ندامى شانؤى شيخ محمودم
مانكى 3شانؤيه كم هةيه
ئه ندامانى يانة دةحوةت كةم دينه شانؤكه[/size]

يؤفانتس يانةى دوينئ ئةمرؤ سبةى
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f0c88882ff.jpg

4

وه‌ڵام: دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كا

Rausht Hawlery نووسی:

[size=24]هيوای سه‌رکه‌وتن بۆی ده‌خوازم

ده‌ست خۆش بێت ڕونيا خان.[/size]

[size=24]swpas kak rawsht bzhet[/size]

[size=16]هه‌ر ما‌نگێک ده‌ستکه‌وتت نه‌بو تێیدا رۆژه‌ کانی مه‌ژمێره‌[/size]

5

وه‌ڵام: دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به‌شداری له‌ شانۆگه‌ری كورسییه‌كان ده‌كا

edris shexany نووسی:

[size=24]هةوالة خوشة
منيش ئه ندامى شانؤى شيخ محمودم
مانكى 3شانؤيه كم هةيه
ئه ندامانى يانة دةحوةت كةم دينه شانؤكه[/size]

[size=24]
waw
zor xosh7alm ba karakat edris
tamana dakam roleke jwan bbene
mn wak xom agar katm habet zor xosh7aldabm bem bo serkrdne shanokatan[/size]

[size=16]هه‌ر ما‌نگێک ده‌ستکه‌وتت نه‌بو تێیدا رۆژه‌ کانی مه‌ژمێره‌[/size]