بابه‌ت: خواردنه‌وه‌ی 8 كوپ چا له رۆژێكدا مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه
[size=16]خواردنه‌وه‌ی 8 كوپ چا له رۆژێكدا مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ده‌ریخست ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی 8 كوپ چا كاریگه‌رییه‌كی ته‌ندروستی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ، كه به‌شێوه‌یه‌كی باش مرۆڤ ده‌پارێزێت له مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ .
ڕۆژنامه‌ی (دیلی ئیكسپرێس) ی بریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له‌زانایانی بریتانی به‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ههڵساونو له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا زیاتر سووده‌كانی مادده‌ی (كافیین)یان بۆ ڕوونبۆته‌وه، هه‌ربۆیه زاناكان دووپاتیانكرده‌وه كه خواردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له چا و قاوه‌و كه‌كاو كه به‌مادده‌ی(كافیین) ده‌وڵه‌مه‌نده، سودێكی زۆر به‌ته‌ندروستی مرۆڤ دهگهیهنێو كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ سه‌ركاره‌كانی (عه‌قل) زیاتر دهكاتو هه‌روه‌ها توانای بیروهۆشو ڕاده‌ی بینین زیاتردهكاتو به ئاگایی مرۆڤ زیادده‌كات.
له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه كه په‌رستیار (كاری رۆكستۆن) كه تایبه‌تمه‌نده به‌بواری خۆراك‌و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه بوو، دوای گهڕانو خوێندنه‌وه‌ی 47 لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به (مادده‌ی كافیین) بۆی ڕوونبۆوه كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی (400 مللیگرام) له مادده‌ی كافیین كه له هه‌ر یه‌كه له (چاو وقاوهو كه‌كاو) بوونی هه‌یه، سودێكی ئێجگار زۆری بۆدڵو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی جۆری(ldl)ی هه‌یه‌و مرۆڤ له‌مه‌ترسیه‌كانی جه‌لته‌ی دڵ ده‌پارێزێت.
KurdSaT
[/size]