بابه‌ت: له ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .
سه‌لامی خوا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران.
خۆشه‌ویستانم وه‌ك ده‌زانن 21 ی ئه‌م مانگه ساڵیای دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مانه، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته له‌بیری ئه‌وه‌م هه‌ندێ گۆڕانگاری بكه‌ین، له‌وانه:
* نه‌هێشتنی هه‌موو بابه‌ته جێگیره‌كان. (تێبینی: ئه‌م بڕیاره یاساكان و ئه‌و دوو به‌شه ناگرێته‌وه به‌ناوه‌كانی "شیعر. سه‌رهه‌نگ موحسین" ، "شیعره‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌باره‌ی زی زی).
* ڕێگه‌دان به دانانی هه‌مان ئه‌و قه‌باره‌ییه‌ی كه من بۆ وێنه‌چكۆله‌ی خۆم دامناوه. (تێبینی: ئه‌م كاره ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه په‌یامه‌كانیان له 2000 پتره، پاش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه داوا ده‌كات به دانانی وێنه‌یه به‌و قه‌باره‌یه. "بۆیه واشم وتووه چونكه زۆر ئه‌ندام داوای ئه‌وه‌یان لێكردووم كه هه‌مان قه‌باره‌یان بۆ جێبكه‌ینه‌وه").
* تیروپشكێك بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه ژماره‌ی په‌یامه‌كانیان گه‌یشتۆته 2000، خه‌ڵاته‌كه‌ش من دیاری ده‌كه‌م.
- گه‌ر ئێوه‌ش بیرۆكه‌ی شتێكی ترتان هه‌یه بۆ ئه‌و ڕۆژه هیوادارم بینوسن.