1

بابه‌ت: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

سه‌لامی خوا بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران.
خۆشه‌ویستانم وه‌ك ده‌زانن 21 ی ئه‌م مانگه‌ ساڵیای دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مانه‌، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌بیری ئه‌وه‌م هه‌ندێ گۆڕانگاری بكه‌ین، له‌وانه‌:
* نه‌هێشتنی هه‌موو بابه‌ته‌ جێگیره‌كان. (تێبینی: ئه‌م بڕیاره‌ یاساكان و ئه‌و دوو به‌شه‌ ناگرێته‌وه‌ به‌ناوه‌كانی "شیعر. سه‌رهه‌نگ موحسین" ، "شیعره‌كانی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌باره‌ی زی زی).
* ڕێگه‌دان به‌ دانانی هه‌مان ئه‌و قه‌باره‌ییه‌ی كه‌ من بۆ وێنه‌چكۆله‌ی خۆم دامناوه‌. (تێبینی: ئه‌م كاره‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێ كه‌ په‌یامه‌كانیان له‌ 2000 پتره‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ داوا ده‌كات به‌ دانانی وێنه‌یه‌ به‌و قه‌باره‌یه‌. "بۆیه‌ واشم وتووه‌ چونكه‌ زۆر ئه‌ندام داوای ئه‌وه‌یان لێكردووم كه‌ هه‌مان قه‌باره‌یان بۆ جێبكه‌ینه‌وه‌").
* تیروپشكێك بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ ژماره‌ی په‌یامه‌كانیان گه‌یشتۆته‌ 2000، خه‌ڵاته‌كه‌ش من دیاری ده‌كه‌م.

- گه‌ر ئێوه‌ش بیرۆكه‌ی شتێكی ترتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ هیوادارم بینوسن.

2

وه‌ڵام: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

ئممممم بيشنيارى جوانه ده ست خوش كاك سه رهه نك من و كــاك ئاسوش ئاماده كارييه كمــان كردوه .... wink
هيوادارم كــاك ئـاسو زوير نه بيت ليم كه ئه وه م ووت .....
ســه ركــه وتوبن خوشه ويستــانم سه ركه وتن بو يـانه ى خوشه ويستمــان
ته مه ننا ده كه م ته مه ن بـاقى بيت و بتوانين بگه ين به و روزه ئينشه الله ...‌

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

3

وه‌ڵام: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

ئاسۆ : بابه‌ته‌كانی به‌شی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتیش نابێت ده‌ست كاری بكرێت چونكه‌ بابه‌ته‌كانی گرینگن و پێویستن بۆ نمونه‌ فۆرماتی كۆمپیوته‌ر و دروست كردنی یانه‌ ئه‌وانه‌ پێویست به‌ لادان ناكات بۆیه‌ به‌شی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتیش با له‌گه‌ڵ تێبینیه‌كه‌ی به‌ڕیزت بێت .
وه‌هه‌روه‌هاش ئه‌م خه‌ڵاته‌ی دیاریت كردووه‌ با ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌ران نه‌گرێته‌وه‌ .

دیلمان : ئه‌وانه‌ی له‌ ڕیكه‌وتی 21 / 1 بونه‌ته‌ ئه‌ندام خه‌ڵات بكرێن ئه‌گه‌ر هه‌بوو له‌م ڕیكه‌وته‌ .

( ئاسۆ و دیلمان )

4

وه‌ڵام: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

Sarhang Muhsin نووسی:

* ڕێگه‌دان به‌ دانانی هه‌مان ئه‌و قه‌باره‌ییه‌ی كه‌ من بۆ وێنه‌چكۆله‌ی خۆم دامناوه‌. (تێبینی: ئه‌م كاره‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێ كه‌ په‌یامه‌كانیان له‌ 2000 پتره‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ داوا ده‌كات به‌ دانانی وێنه‌یه‌ به‌و قه‌باره‌یه‌. "بۆیه‌ واشم وتووه‌ چونكه‌ زۆر ئه‌ندام داوای ئه‌وه‌یان لێكردووم كه‌ هه‌مان قه‌باره‌یان بۆ جێبكه‌ینه‌وه‌").

كه‌واته‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ ده‌كه‌ین له‌ ڕۆژی 21\1 ، گه‌ر بكرێ یه‌كێكتان ئه‌وه‌ بكه‌نه‌ بابه‌ت و ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.

5

وه‌ڵام: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

كاك سه‌رهه‌نگ پێم باشه‌ ڕۆژی 21 ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی یاده‌كه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ین ؟؟؟؟

6

وه‌ڵام: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

ئه هـــا جه مــاعه ت باهه مو شتيك ئـامـاده بكه ين تـا ئه و كــاته وينه ى هه رجيتان ده ويت من بوتان دينم وه وينه شم لايه بو رازاندنه وه ى بـابه ت و ئه مـشـتــانه ... من به كـاك ئاسوم وت خوم بابه ت دانيم جـانازانم ئيوه راتان له سه ر ييه تى ... جونكه خو دوسى بابه ت دانانين 1 بابه ت دائه نريت سه باره ت به م ياده و ته و نــازانم ئيوه جى ده لين ؟

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

7

وه‌ڵام: له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یانه‌كه‌مان!!. .

سه‌یری ڕۆژمێرم كرد، وای بۆ ده‌چم ئه‌وڕۆژی كێشه‌ی هاتنه‌ خه‌تم هه‌بێ به‌هۆی گه‌شتێكه‌وه‌
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌م ئاماده‌ی بم.

- به‌نسبه‌ت ئه‌و تێبینیانه‌ هیچ كارێ مه‌كه‌ت جگه‌ له‌ پێدانی قه‌باره‌ی گه‌وره‌ وێنه‌چكۆله‌ بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه‌ ئاماژه‌مان پێكردوون.