بابه‌ت: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !
[center](خوا به‌خێری بگێڕێت)
پاشایه‌ک هه‌بوو وه‌زیرێکی له‌خواترس و دادپه‌روه‌ری هه‌بوو له نزیک خۆی دانا‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد بۆهه‌رشوێنێک بڕۆییشتایه،
ئه‌م وه‌زیره هه‌رچی به‌سه‌ر پاشادا بهاتایه ده‌یووت خوا به‌خێری بگێڕێت و پاشا به‌و قسه‌یه له‌سه‌رخۆ ده‌بۆوه.
جارێکیان پاشا به‌هۆی کارێکه‌وه په‌نجه‌ی بڕی و به‌هۆیه‌وه په‌نجه‌ی بڕرایه‌وه!
ئازاری زۆر بوو وه‌زیره‌که‌ش بۆ دڵدانه‌وه‌ی پێ ی ووت : خوا خراپتر نه‌دات و خوا به‌خێری بگێڕێت ،
ئه‌مجاره پاشا زۆر دڵگران بوو له‌و قسه‌یه و زۆر تووڕه بوو ووتی : ئه‌بێ خێری ئه‌و کاره له‌چیدابێت و فه‌رمانی داکه وه‌زیره‌که به‌ند بکرێت!.
وه‌زیره دادپه‌روه‌ره‌که‌ش دیسان ووتی : خوا به‌خێری بگێڕێت، وماوه‌یه‌کی زۆر له به‌ندیخانه مایه‌وه.
ڕۆژێک پاشا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌کانی ده‌چێته ڕاوکردن و به‌دوای نێچیرێک ده‌که‌وێت و له پاسه‌وانه‌کانی دائه‌بڕێت و ده‌که‌وێته ناو هۆزێکی بت په‌رست و ده‌یگرن بڕیار ده‌ده‌ن سه‌ری ببڕن و بیکه‌نه قوربانی بۆ خواکه‌یان که بتێک ده‌بێت.
که سه‌رنجیان دا په‌نجه‌یه‌کی بڕڕاوه وازیان لێ هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانی ده‌بێت که‌م و کوڕی نه‌بێت و بهڕڕهڵڵایان کرد و پاشا زۆر که‌یف خۆش بوو سوپاسی خوای کرد که به‌هۆی ئه‌و په‌نجه بڕڕاوهیهوه ڕزگاری بوو له‌وه‌ی بکرێت به قوربانی بتێک که له به‌رد داتاشراوه نه‌سوودی هه‌یه نه‌زیان.
خێرابهرهو کۆشکه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه و فه‌رمانی داکه وه‌زیره‌که‌ی بهڕهڵڵابکرێت و بۆی بهێنن و داوای لێبووردنی زۆری لێ کرد که دووچاری ئه‌و سزایه‌ی کردووه وسوپاسی خوای کرد جارێکی تر که پهنجهبڕڕاوهکه ی بووه‌ته مایه‌ی خێر‌و ڕزگاری بووه.
به‌ڵام پاشا له‌وه‌زیره‌که‌ی پرسی :
باشه خێری تۆ له‌چیدابوو که‌من فه‌رمانی به‌ند کردنی تۆم ده‌رکرد؟
وه‌زیره‌که ووتی: ئه‌گه‌ر منت به‌ند نه‌کردایه ئه‌وا ئه‌بوایه منت له‌گه‌ڵ بوومایه ئه‌و کاته له جیاتی تۆ منیان ده‌کرده قوربانی بۆ بته‌که‌یان ،
که‌واته خوا به خێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــری گێـــڕا.
[/center]
سه‌رچاوه:
kurd max
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !