1

بابه‌ت: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !

[center](خوا به‌خێری بگێڕێت)


پاشایه‌ک هه‌بوو وه‌زیرێکی له‌خواترس و دادپه‌روه‌ری هه‌بوو له‌ نزیک خۆی داناو هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرد بۆهه‌رشوێنێک بڕۆییشتایه‌،
ئه‌م وه‌زیره‌ هه‌رچی به‌سه‌ر پاشادا بهاتایه‌ ده‌یووت خوا به‌خێری بگێڕێت و پاشا به‌و قسه‌یه‌ له‌سه‌رخۆ ده‌بۆوه‌.
جارێکیان پاشا به‌هۆی کارێکه‌وه‌ په‌نجه‌ی بڕی و به‌هۆیه‌وه‌ په‌نجه‌ی بڕرایه‌وه‌!
ئازاری زۆر بوو وه‌زیره‌که‌ش بۆ دڵدانه‌وه‌ی پێ ی ووت : خوا خراپتر نه‌دات و خوا به‌خێری بگێڕێت ،
ئه‌مجاره‌ پاشا زۆر دڵگران بوو له‌و قسه‌یه‌ و زۆر تووڕه‌ بوو ووتی : ئه‌بێ خێری ئه‌و کاره‌ له‌چیدابێت و فه‌رمانی داکه‌ وه‌زیره‌که‌ به‌ند بکرێت!.
وه‌زیره‌ دادپه‌روه‌ره‌که‌ش دیسان ووتی : خوا به‌خێری بگێڕێت، وماوه‌یه‌کی زۆر له‌ به‌ندیخانه‌ مایه‌وه‌.
ڕۆژێک پاشا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌کانی ده‌چێته‌ ڕاوکردن و به‌دوای نێچیرێک ده‌که‌وێت و له‌ پاسه‌وانه‌کانی دائه‌بڕێت و ده‌که‌وێته‌ ناو هۆزێکی بت په‌رست و ده‌یگرن بڕیار ده‌ده‌ن سه‌ری ببڕن و بیکه‌نه‌ قوربانی بۆ خواکه‌یان که‌ بتێک ده‌بێت.
که‌ سه‌رنجیان دا په‌نجه‌یه‌کی بڕڕاوه‌ وازیان لێ هێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانی ده‌بێت که‌م و کوڕی نه‌بێت و به‌ڕڕه‌ڵڵایان کرد و پاشا زۆر که‌یف خۆش بوو سوپاسی خوای کرد که‌ به‌هۆی ئه‌و په‌نجه‌ بڕڕاوه‌یه‌وه‌ ڕزگاری بوو له‌وه‌ی بکرێت به‌ قوربانی بتێک که‌ له‌ به‌رد داتاشراوه‌ نه‌سوودی هه‌یه‌ نه‌زیان.
خێرابه‌ره‌و کۆشکه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ و فه‌رمانی داکه‌ وه‌زیره‌که‌ی به‌ڕه‌ڵڵابکرێت و بۆی بهێنن و داوای لێبووردنی زۆری لێ کرد که‌ دووچاری ئه‌و سزایه‌ی کردووه‌ وسوپاسی خوای کرد جارێکی تر که‌ په‌نجه‌بڕڕاوه‌که ی بووه‌ته‌ مایه‌ی خێرو ‌ ڕزگاری بووه‌.
به‌ڵام پاشا له‌وه‌زیره‌که‌ی پرسی :
باشه‌ خێری تۆ له‌چیدابوو که‌من فه‌رمانی به‌ند کردنی تۆم ده‌رکرد؟
وه‌زیره‌که‌ ووتی: ئه‌گه‌ر منت به‌ند نه‌کردایه‌ ئه‌وا ئه‌بوایه‌ منت له‌گه‌ڵ بوومایه‌ ئه‌و کاته‌ له‌ جیاتی تۆ منیان ده‌کرده‌ قوربانی بۆ بته‌که‌یان ،
که‌واته‌ خوا به‌ خێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــری گێـــڕا.

[/center]

سه‌رچاوه‌:
kurd max

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !

[size=24]ووووووووووااااااااااااااااوووووووووووووو
بةراستى جيروكيكى زور زور برمانابوو
دةستةكانت هةرخوش بيت سةركةوتوو سةرفرازبيت
[/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

3

وه‌ڵام: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !

[size=24]dast xosh kake Sahand gian bo am chiroka jwana har sarkaw tw by[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/241e5e9f6e.jpg
[size=24]مااصعب ان تبکي بلا دموع...وما اضعب ان تذهب بلا رجوع..وما اضعب ان تشعر بالضیق..وکأن المکان من حولک یضیق[/size]:(:(

4

وه‌ڵام: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !

waaaaaaaawww barastti jwan bu zor xosh bu dastt xosh bet sarkautu biiittt

5

وه‌ڵام: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !

dastakant  xosh.. zor  zor ba  manaw  xosh  buu

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: له‌هه‌ر به‌سه‌رهاتێک ...... په‌ندێک !

سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان هاوڕێیان ( خاتوو یاس ، خاتوو لێزان ، خاتوو ئه‌ڤین ، خاتوو سۆزانه‌ ) له‌ خۆشیدابن:)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !