بابه‌ت: خواردنى لاله‌نگى یارمه‌تیده‌ره بۆ هێوربوونه‌وه‌ى مێشك
[size=16]توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ریخستووه خواردنى لاله‌نگى پێش نوستن یارمه‌تیده‌رێكى باشه بۆ هێوربوونه‌وه‌و ئاسایبوونه‌وه‌ى ده‌ماره‌كانى مێشك.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه، لاله‌نگى هه‌رچه‌ند به‌رێژه‌ى پرته‌قاڵ ڤیتامین "سی"ى تێدانیه، به‌ڵام میوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ى (برۆنز) كه پاڵنه‌رێكى باشى هێوربوونه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه خواردنى لاله‌نگى له‌به‌ر ئاسان ههرسبوونى هیچ ئازارێك به‌گه‌ده ناگه‌یه‌نێت.
یه‌كێكى تر له جیاكه‌ره‌وه‌كانى لاله‌نگى، خواردنێكى نمونه‌ییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت كێشى خۆیان دابه‌زێنن كه بۆ هه‌ر 100 گم ته‌نیا 44 به‌هاى گه‌رمى تێدایه.
هاوكات زانایانى ئه‌و بواره گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى كه خواردنى لاله‌نگى مه‌ترسیه‌كانى توشبوون به شێرپه‌نجه‌ى جگه‌رو ره‌قبوونى ده‌ماره‌كانى خوێن كه‌مده‌كاته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌رگریكردن له ئه‌نسۆلین.
هاوکات له توێژینه‌وه‌یه‌كى تردا زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تى لاله‌نگى ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هەوکردنی درێژخایه‌نى جگه‌ر کە دواجار دەبێتە هۆی شێرپه‌نجه.[/size]
kurdsat