بابه‌ت: سه‌رمه‌ستی تۆم
دیسان یادی تۆسهرمهستی کردم
بهرهوههواری ئه‌وینی بردم
یادی عه‌شقی تۆ بووه بهبهرگم
ڕیشه‌ی داکوتا له‌دڵ وجهرگم
عه‌شقت وه‌ک و خوێن ئاوێته‌م بووه
له‌جه‌سته‌ی ماندووم بێ خه‌م خه‌وتووه
منیش گرفتاری یادی عه‌شقی تۆم
له‌فیکری عه‌شقت سه‌رله‌سه‌ر ئه‌ژنۆم
بۆژوانێکی گه‌رمی ئێوران
بۆدیداری تۆی ژێرگهڵاوداران
هه‌رده‌م سه‌رمه‌ستی ئه‌م عه‌شقه پاکه‌م
به‌دڵ بۆتۆمه خه‌ون وهیواکهم
ئهگهرلێت ونبم مه‌رگ به‌حاڵم
به‌ڕۆژ بابگریم به‌شه‌و بناڵم
خودا تۆبکهی مه‌رگم ببینم
نه‌ک دابڕانی عه‌شق وئه‌وینم
ئهگهریادی تۆسهرمهستم نه‌کا
یاخوا ئیزڕائیل گیانم ده‌ربکا
وشیارزامدارسماقولی