1

بابه‌ت: سه‌رمه‌ستی تۆم

دیسان یادی تۆسه‌رمه‌ستی کردم
به‌ره‌وهه‌واری ئه‌وینی بردم
یادی عه‌شقی تۆ بووه‌ به‌به‌رگم
ڕیشه‌ی داکوتا له‌دڵ وجه‌رگم
عه‌شقت وه‌ک و خوێن ئاوێته‌م بووه‌
له‌جه‌سته‌ی ماندووم بێ خه‌م خه‌وتووه‌
منیش گرفتاری یادی عه‌شقی تۆم
له‌فیکری عه‌شقت سه‌رله‌سه‌ر ئه‌ژنۆم
بۆژوانێکی گه‌رمی ئێوران
بۆدیداری تۆی ژێرگه‌ڵاوداران
هه‌رده‌م سه‌رمه‌ستی ئه‌م عه‌شقه‌ پاکه‌م
به‌دڵ بۆتۆمه‌ خه‌ون وهیواکه‌م
ئه‌گه‌رلێت ونبم مه‌رگ به‌حاڵم
به‌ڕۆژ بابگریم به‌شه‌و بناڵم
خودا تۆبکه‌ی مه‌رگم ببینم
نه‌ک دابڕانی عه‌شق وئه‌وینم
ئه‌گه‌ریادی تۆسه‌رمه‌ستم نه‌کا
یاخوا ئیزڕائیل گیانم ده‌ربکا

وشیارزامدارسماقولی

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg

2

وه‌ڵام: سه‌رمه‌ستی تۆم

ده‌ست خۆش بێت کاکه‌ به‌شدار ، 
ئه‌زیزی من یه‌کێک له‌ یاساکانی یانه‌ ئه‌مه‌یه‌  ( له‌ 24 كاتژمێردا ئه‌ندام بۆی هه‌یه‌ ته‌نها دووبابه‌ت له‌ یه‌ک به‌شدا بنوسێت!.)

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: سه‌رمه‌ستی تۆم

زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت کاکه‌ سه‌هه‌ند

http://www.kurdupload.com/images/UX9MB1326307904/20111220169_2.jpg