بابهت: کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟
[size=16]کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟
ئەتوانى بە ئاسانى کەسێکت خۆش بوێت ؟
ئەتوانى زۆر بە ئاسانى وازى لێبێنیت !!؟
ئەو دوو پرسیارە بۆ ئێوە جێدێڵم ...رەنگە هەرکەس و بە پێى ئەزموونەکانى ژیانى بە شێوەیەک بیرى لێبکاتەوە و لێکى بداتەوە ... دەبێت یان نا ..
قسەیەکى زۆر جوانى بلیمەتى ناودارى جیهانى (شکسپیر) هەیە دەڵێت : (کەسێکت خۆشەویست وازی لێبێنە ..ئەگەر قسمەتت بوو دەگەرێتەوە .. ئەگەر نا ئەوا باشترە کە رۆیشت !!؟
لێرەدا شکسپیر دەتخاتە بەردەم گەورەترین هاوکێشەى ئەزموونى ژیان ....... خۆشى ژیان لە روانگەى ئێمە مانان هەریەک لە چیدایە ...؟
ڕەنگە هەندێکمان بڵێین خۆشى ژیان لەوە دایە تۆ بتوانیت لە گەڵ خۆشەویستان و ئازیزانت دا ژیان بە سەر بەریت و دانەبرێیت لەو کەسانەى لە دڵتا جێگای خۆیان کردۆتەوە .
ئەوان ... جا چ دایک و باوک یا خوشک و برا و مناڵەکان و هاوسەر و هاورێ و هاوکار و هاوخەم و ....تا دێ ..
هەموو ئەوانەى لە گەڵیان هەست بە ئارامى ئەکەیت و تۆ خۆشیانت ویستووە .. بەڵام .. تۆ ناتوانى قەدەر بگۆریت ... ناتوانیت هەمیشە نزیک بیت لێیان و دوورنەکەویتەوە .. بیرت نەچێ زەمەن بێبەزەییانە یارى بە قەدەرى تۆ دەکات ..خۆشت نازانیت چ قەدەرێکە چاوەرێت دەکات .. بۆیە دەبێ چاوەرێ بین و بزانین ئەوانەى لە ژیانماندا بوون و لە دڵمانا ئەزیز بوو شایانى ئەو خۆشەویستى و ئەو قوربانیدانە بوون ؟؟
بەچى بزانین ... بۆیە ئەبێت دووربکەوینەوە .. ماوەیەک هەبێت لە نێوانماندا ..
ساتێک بۆ بیرکردنەوە و تێڕامان .. ئەوکاتانەى دوور ئەکەوینەوە باشترین هەلە بۆ لێک گەیشتن بۆ دڵنیا بوون لە راستى هەستەکانمان .....
و دلنیابوون لە عاشقبونمان ...
سەیران سەڵاح [/size]