1

بابه‌ت: کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟

[size=16]کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟



ئەتوانى بە ئاسانى کەسێکت خۆش بوێت ؟
ئەتوانى زۆر بە ئاسانى وازى لێبێنیت !!؟
ئەو دوو پرسیارە بۆ ئێوە جێدێڵم ...رەنگە هەرکەس و بە پێى ئەزموونەکانى   ژیانى بە شێوەیەک بیرى لێبکاتەوە و لێکى بداتەوە ... دەبێت یان نا ..
قسەیەکى زۆر جوانى بلیمەتى ناودارى جیهانى (شکسپیر) هەیە دەڵێت : (کەسێکت خۆشەویست وازی لێبێنە ..ئەگەر قسمەتت بوو دەگەرێتەوە .. ئەگەر نا ئەوا باشترە کە رۆیشت !!؟
لێرەدا شکسپیر دەتخاتە بەردەم گەورەترین هاوکێشەى ئەزموونى ژیان .......   خۆشى ژیان لە روانگەى ئێمە مانان  هەریەک لە چیدایە ...؟
ڕەنگە هەندێکمان بڵێین خۆشى ژیان لەوە دایە تۆ بتوانیت لە گەڵ خۆشەویستان و ئازیزانت دا ژیان بە سەر بەریت و دانەبرێیت لەو کەسانەى لە دڵتا جێگای خۆیان کردۆتەوە .
ئەوان ... جا چ دایک و باوک یا  خوشک و برا و مناڵەکان و هاوسەر و هاورێ و هاوکار و هاوخەم و ....تا دێ ..
هەموو ئەوانەى لە گەڵیان هەست بە ئارامى ئەکەیت و تۆ خۆشیانت ویستووە .. بەڵام  .. تۆ ناتوانى قەدەر بگۆریت ... ناتوانیت هەمیشە نزیک بیت لێیان و دوورنەکەویتەوە .. بیرت نەچێ زەمەن بێبەزەییانە یارى بە قەدەرى تۆ دەکات ..خۆشت نازانیت چ قەدەرێکە چاوەرێت دەکات .. بۆیە دەبێ چاوەرێ بین و بزانین ئەوانەى لە ژیانماندا بوون و لە دڵمانا ئەزیز بوو شایانى ئەو خۆشەویستى و ئەو قوربانیدانە بوون ؟؟
بەچى بزانین ...  بۆیە ئەبێت دووربکەوینەوە .. ماوەیەک هەبێت لە نێوانماندا ..
ساتێک بۆ بیرکردنەوە و تێڕامان .. ئەوکاتانەى دوور ئەکەوینەوە باشترین هەلە بۆ لێک گەیشتن  بۆ دڵنیا بوون لە راستى هەستەکانمان .....
و دلنیابوون لە عاشقبونمان ...



      سەیران سەڵاح [/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟

MARYAM نووسی:

زەمەن بێبەزەییانە یارى بە قەدەرى تۆ دەکات.

ده‌مه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و دێره‌ی سه‌ره‌وه‌ بكه‌م كه‌ "سه‌یران سه‌ڵاح" بێ بیركردنه‌وه‌
نوسیویه‌تی!، كه‌ ده‌شڵێم بێ بیركردنه‌وه‌ دیاره‌ به‌ڵگه‌‌م به‌ده‌سته‌، ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌ باش بزانین كه‌
قه‌ده‌ر بریتیه‌ له‌ ویستی خوا، ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ قه‌ده‌ر بكات، خۆم به‌خوا ده‌پارێزم له‌وه‌ی كه‌
ده‌ڵێم: هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ خوا كردووه‌، كه‌ نوسراویشه‌ (زەمەن بێبەزەییانە یارى بە قەدەرى تۆ دەکات)
ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌وه‌ زه‌مه‌ن نیه‌ یاری به‌ قه‌ده‌ر ده‌كات ئه‌وه‌ ئینسان خودی
خۆیه‌تی یاری به‌ چاره‌نوسی خۆی ده‌كات، خوای گه‌وره‌ كه‌ مرۆڤی دروست كرد به‌شیوه‌یه‌ك دروستی
نه‌كرد كه‌ ببێته‌ پوشی ده‌م با به‌ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه،‌ به‌شێوه‌یه‌ك خه‌لقی نه‌كردووه‌ كه‌ هیچ هه‌ڵبژاردن
و گوناهـ و تاوانێكی كه‌ ده‌یكات به‌ ده‌ستی خۆی نه‌بێت و قه‌ده‌ر پێی بكات، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی
كه‌ ئێستا و داهاتوو ڕووئه‌دات. جا ئێمه‌ ده‌بێ بزانین قه‌ده‌ر ویستی خوایه‌، ویستی خواش ناكه‌وێته‌ به‌ر
بێبه‌زه‌یی زه‌مه‌ن.

3

وه‌ڵام: کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟

qsakant tawawa  kaka  sarhang

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

4

وه‌ڵام: کەسێکت خۆشویست وازى لێبێنە !؟

هه‌ر خوا به‌خۆی ده‌زانێ چ باشه‌ زۆر ره‌خنه‌ نه‌گرین له‌ کارێك که‌ نه‌بوو
ده‌ست خۆش

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg