1

بابه‌ت: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

هاتا كوردێك له‌ جیهان مابێت ده‌بێت شانازی به‌ زه‌كه‌ریاوه‌ بكه‌ن.

_______________________________________________________________________



كارزان حه‌یده‌ر :


•         بۆ مەوعیدەکەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا؟

پێشتر لەگەڵ چەند برادەرێک مەوعیدمان دانابوو بچین سەردانى گوندێکى دەوروبەرى هەولێر بکەین ، بۆیە ئەو ڕۆژە چووینە ئەو گوندە خۆشەو و دیمانەکەى نێوان من و تۆش بۆ ئەمڕۆ دواخرا.



•         بەرهەمى نوێت چى بەسەرهات؟

بەرهەمى نوێم کارە زەحمەتەکانى هەمووى تەواو بووە، لە ئایندەیکى نزیکدا خەڵکى کوردستان گوێیان لێى دەبێ ، بەرهەمەکە تا ئێستا ناوییم بۆ دیارە نەکردووەو لە 12 تا 14 تڕاک پێکهاتووە و ئەو شاعیرانەى پێشتر کاریانم لەگەڵ کردوون ، وەک کاک  سامى ئەرگوشى و کاک  شاڵا و و کاک عەبدولڕەحمان بێلاف ، شیعریان بۆ داناوم و بڕیارە یەک دوو برادەرى دیکەى شاعیر ئەوانیش بەشداریم بکەن.



•         پڕۆژەى دروستکردنى کۆلیژى میوزیک چى بەسەرهات کە بۆ دامەزراندنى داواتان پێشکەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد؟

ئێستا خەریکى داڕشتنى  ماستەر پلانین و لە کارکردنین بۆ دامەزراندن و دروستکردنى ، چونکە ڕەزامەندى لەسەر دراوە.



•         بۆ کەم دەردەکەوى؟

سەرقاڵیم واى لێکردووم کەم دەرکەوم.



•         دایکت لێت ڕازیە؟

ئەگەر لە دەرەوەى کوردستان بم ، ڕۆژانە بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ دەکەم ، ئەگەر لە ناوەوەى کوردستانیش بم ، ڕۆژ نا ڕۆژێ سەردانى دەکەم ئەگەر دەرفەتیشم زۆر کەم بێ، زۆر شەوانیش هەیە لاى دەمێنمەوە ، دایکم زۆر پیر بووە.



•         سوێند بەچى دەخۆى؟

بە وڵات ، بە دایکم.



•         ئەو دەنگۆیە ڕاستە گوایە بە نهێنى ژنت هێناوە؟

ئەوە ڕاست نییە و کەسێکى دیاریکراو لە ژیانى مندا نییە ، ئەوەى بیرى لێ دەکەمەوە تەنها خۆشەویستى دایکمە.



•         وەرزش دەکەى؟

ئێواران  لەسەر ئامێرى ڕۆیشتن.



•         ئەو کاتانەى دەرفەتێکت دەبێ ، بەچى بەسەرى دەبەى؟

بە دانیشتن و بینینى دۆست و برادەران و خوێندنەوەش.



•         پەیوەندیت لەگەڵ کەسایەتییە هونەریەە جیهانیەەکان هەیە؟

لەگەڵ زۆرێ لەوان



•         حەزدەکەى ڕۆژێ لە ڕۆژان لە فیلمێکى سینەماییدا ، یان لە درامایەکدا ڕۆڵى سەرەکى ببینى؟

زۆر حەزدەکەم ، بەمەرجێ سیناریۆ و دەرهێنانێکى چاکى بۆ بکرێت و بابەتێکى جوان و گرنگیش بێت.



•         بیر لە دروستکردنى میدیا ناکەیتەوە؟

بیر لە دروستکردنى کەناڵێکى ئاسمانى دەکەمەوە زیاتر فەرهەنگى بێت.



•         بەهۆى سەرقاڵیتەوە زۆر سەفەر دەکەى ، بیرت لەوە نەکردۆتەوە فڕۆکەیەکى تایبەت بەخۆت هەبێ؟

حەزم لێە.



•         وابزان خولیاى ڕاوت هەیە؟

نا ، ئاژەڵ و باڵندەکانم زۆر خۆش دەوێن، من خولیاى نیشان شکێنیم هەیە.



•         چەند پاشەوانت هەن؟

بڵێ چەند هاوڕێت هەن.




•         بۆ هەمیش بە قاتەوە دەتبینم نەک بە جلى ئاساییەوە؟ چەند قاتت هەن؟

چونکە قاتم زیاتر لێ دێن و چەند دانە قاتێکم هەن ( بە پێکەنینەوە )



•         تەسبیح هەمیشە بە دەستتەوەیە؟

زۆر حەزم لێیەتى ، سەبووریەکەو زۆر جار  یارمەتیم دەدات بۆ بیر کردنەوە





•         ئەو نامانەى هەوادارانت لەڕێى ماڵپەڕەکەوە بۆت دەنێرن ، وەڵامى هیچ یەک لەوان دەدەیتەوە؟

زۆر لەوان وەڵام دەدەمەوە.



•         دواى ناوبانگ دەرکردنت، بە تەنها بە هەولێردا سووڕایتەوەو خەڵک پێى نەزانیبێ؟

زۆر جار بەپێى و هەندێ جاریش بە ئۆتۆمبیل.



•         چ عەشیرەتێکى؟

خۆشناوم ( بە پێکەنینەوە )



•         خۆت گەنجى و زۆربەى هەوادارانیشت گەنجن ، بیر لەوە ناکەیەوە پڕۆژەیەکى نیشتەجێکردنى ئاسایى بۆ گەنجان جێبەجێ بکەیت؟

بیرم لێکردۆتەوە ، لە ئایییندە جێبەجێى دەکەم.



•         بازرگانى ڕێگرى لە هەونەر دەکات؟

بازرگانى هاوکارى هونەر دەکات



دیمانەکە لەوە کۆتایى هات ، بەڵام دانیشتنى دواى دیمانەکەو قسە خۆشەکانى تا سەعات 5.30 ئێوارە بەردەوام بوو لە کاتێکدا ئێمە لە سەعات لە سەعات 1.30 ى نیوەڕۆ یەکترمانبینى، یەکترمان ماچ کردو لە دەرگاى ڤێلاکە چاوەڕێى کردم تا ڕۆیشتم ، لەوێوە زانیم ئەو کەسێکى سادەو ساکارو ناوەڕۆک گەورەو پڕ نرخە.

2

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

[size=16]وه ییییییی گیااااااااااااان له‌وقسه‌خۆۆۆۆشانه‌ی،،:D ئه‌وه‌ چیه ئه‌و شه‌كره ماشه لااااا

هههههه وه‌لا دیمانه‌یه‌كی زۆر خۆش بوو كه‌ رۆحی سووكه ماشه لا

هه‌رسه‌ركه‌وتوبیت شاااااااای هونه‌رمه‌ندان ،،

زۆر سوپااااس بۆجه‌نابیشت[/size]

http://kurdup.com/up/uploads/picture/92e704aba5.jpg


http://kurdup.com/up/uploads/picture/793059c2de.jpg


                                  EwA NiMuNaN

3

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

زةكةريا كةورةترين هونةرمةندي كوردة

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

4

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

hunarmandaki basha balam bashtr haia la kurd
zakaria la kurdstan wa xoi nishan adatn ka deta
aurwpa kaseki tra chonka mn la nzikawa azanm'
zakaria konsiat bkat la aurwpa 20 kas naitn
sari pal konsiati krd tananat 40 kasish
amdai nabun konsitaka rastauxosh habw
la kanalai kurdstan tv

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c65a0d1240.jpg

5

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

dast  xosh bo am demanaya
mn qat  gwe la  zakariya nagrm
zor  haze pe  nakam
swpase babatakat  akam

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنی ماندوو نه‌بیت

7

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

milan نووسی:

hunarmandaki basha balam bashtr haia la kurd
zakaria la kurdstan wa xoi nishan adatn ka deta
aurwpa kaseki tra chonka mn la nzikawa azanm'
zakaria konsiat bkat la aurwpa 20 kas naitn
sari pal konsiati krd tananat 40 kasish
amdai nabun konsitaka rastauxosh habw
la kanalai kurdstan tv

برا ئه‌وه‌ كۆنسێرت نه‌بوو به‌ڵكو پێشبركێ بوو له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك گۆرانیبێژێك دیاریده‌كرا له‌ كوردستان زه‌كه‌ریا ده‌ست نیشان كرا.

ئه‌وه‌ش بزانه‌ ته‌نیا ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه‌ له‌ گۆرانیه‌كانی هه‌یه‌ هه‌موو گۆرانیبێژه‌كانی كورد دێنێت.

ئه‌م مۆسیقاژه‌نه‌كانی زه‌كه‌ریا گروپێكن كه‌ ئیبراهیم تاتلیساس به‌ دیاری پێشكه‌شی كردووه‌ چونكه‌ خۆشترین ده‌نگی هه‌یه‌.

8

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

[size=24]

ده‌ستخۆش بۆ دانانى ئه‌م دیمانه‌یه‌، به‌رِێز كارزان حه‌یده‌ر كورِه‌ مامى منه‌. تا بڵێ رۆژنامه‌نووسێكى به‌توانایه‌. به‌لاَم من پێموایه‌ ئه‌و دیمانه‌یه‌ كۆنه‌. [/size]

9

وه‌ڵام: دیمانه‌ی زه‌كه‌ریا له‌ گه‌ڵ كارزان حه‌یده‌ر

به‌ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌م بابه‌تانه‌ بژیت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .