بابهت: دیمانهی زهكهریا له گهڵ كارزان حهیدهر
هاتا كوردێك له جیهان مابێت دهبێت شانازی به زهكهریاوه بكهن.
_______________________________________________________________________
كارزان حهیدهر :
• بۆ مەوعیدەکەمان بۆ ئەمڕۆ دواخرا؟
پێشتر لەگەڵ چەند برادەرێک مەوعیدمان دانابوو بچین سەردانى گوندێکى دەوروبەرى هەولێر بکەین ، بۆیە ئەو ڕۆژە چووینە ئەو گوندە خۆشەو و دیمانەکەى نێوان من و تۆش بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
• بەرهەمى نوێت چى بەسەرهات؟
بەرهەمى نوێم کارە زەحمەتەکانى هەمووى تەواو بووە، لە ئایندەیکى نزیکدا خەڵکى کوردستان گوێیان لێى دەبێ ، بەرهەمەکە تا ئێستا ناوییم بۆ دیارە نەکردووەو لە 12 تا 14 تڕاک پێکهاتووە و ئەو شاعیرانەى پێشتر کاریانم لەگەڵ کردوون ، وەک کاک سامى ئەرگوشى و کاک شاڵا و و کاک عەبدولڕەحمان بێلاف ، شیعریان بۆ داناوم و بڕیارە یەک دوو برادەرى دیکەى شاعیر ئەوانیش بەشداریم بکەن.
• پڕۆژەى دروستکردنى کۆلیژى میوزیک چى بەسەرهات کە بۆ دامەزراندنى داواتان پێشکەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرد؟
ئێستا خەریکى داڕشتنى ماستەر پلانین و لە کارکردنین بۆ دامەزراندن و دروستکردنى ، چونکە ڕەزامەندى لەسەر دراوە.
• بۆ کەم دەردەکەوى؟
سەرقاڵیم واى لێکردووم کەم دەرکەوم.
• دایکت لێت ڕازیە؟
ئەگەر لە دەرەوەى کوردستان بم ، ڕۆژانە بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ دەکەم ، ئەگەر لە ناوەوەى کوردستانیش بم ، ڕۆژ نا ڕۆژێ سەردانى دەکەم ئەگەر دەرفەتیشم زۆر کەم بێ، زۆر شەوانیش هەیە لاى دەمێنمەوە ، دایکم زۆر پیر بووە.
• سوێند بەچى دەخۆى؟
بە وڵات ، بە دایکم.
• ئەو دەنگۆیە ڕاستە گوایە بە نهێنى ژنت هێناوە؟
ئەوە ڕاست نییە و کەسێکى دیاریکراو لە ژیانى مندا نییە ، ئەوەى بیرى لێ دەکەمەوە تەنها خۆشەویستى دایکمە.
• وەرزش دەکەى؟
ئێواران لەسەر ئامێرى ڕۆیشتن.
• ئەو کاتانەى دەرفەتێکت دەبێ ، بەچى بەسەرى دەبەى؟
بە دانیشتن و بینینى دۆست و برادەران و خوێندنەوەش.
• پەیوەندیت لەگەڵ کەسایەتییە هونەریەە جیهانیەەکان هەیە؟
لەگەڵ زۆرێ لەوان
• حەزدەکەى ڕۆژێ لە ڕۆژان لە فیلمێکى سینەماییدا ، یان لە درامایەکدا ڕۆڵى سەرەکى ببینى؟
زۆر حەزدەکەم ، بەمەرجێ سیناریۆ و دەرهێنانێکى چاکى بۆ بکرێت و بابەتێکى جوان و گرنگیش بێت.
• بیر لە دروستکردنى میدیا ناکەیتەوە؟
بیر لە دروستکردنى کەناڵێکى ئاسمانى دەکەمەوە زیاتر فەرهەنگى بێت.
• بەهۆى سەرقاڵیتەوە زۆر سەفەر دەکەى ، بیرت لەوە نەکردۆتەوە فڕۆکەیەکى تایبەت بەخۆت هەبێ؟
حەزم لێە.
• وابزان خولیاى ڕاوت هەیە؟
نا ، ئاژەڵ و باڵندەکانم زۆر خۆش دەوێن، من خولیاى نیشان شکێنیم هەیە.
• چەند پاشەوانت هەن؟
بڵێ چەند هاوڕێت هەن.
• بۆ هەمیش بە قاتەوە دەتبینم نەک بە جلى ئاساییەوە؟ چەند قاتت هەن؟
چونکە قاتم زیاتر لێ دێن و چەند دانە قاتێکم هەن ( بە پێکەنینەوە )
• تەسبیح هەمیشە بە دەستتەوەیە؟
زۆر حەزم لێیەتى ، سەبووریەکەو زۆر جار یارمەتیم دەدات بۆ بیر کردنەوە
• ئەو نامانەى هەوادارانت لەڕێى ماڵپەڕەکەوە بۆت دەنێرن ، وەڵامى هیچ یەک لەوان دەدەیتەوە؟
زۆر لەوان وەڵام دەدەمەوە.
• دواى ناوبانگ دەرکردنت، بە تەنها بە هەولێردا سووڕایتەوەو خەڵک پێى نەزانیبێ؟
زۆر جار بەپێى و هەندێ جاریش بە ئۆتۆمبیل.
• چ عەشیرەتێکى؟
خۆشناوم ( بە پێکەنینەوە )
• خۆت گەنجى و زۆربەى هەوادارانیشت گەنجن ، بیر لەوە ناکەیەوە پڕۆژەیەکى نیشتەجێکردنى ئاسایى بۆ گەنجان جێبەجێ بکەیت؟
بیرم لێکردۆتەوە ، لە ئایییندە جێبەجێى دەکەم.
• بازرگانى ڕێگرى لە هەونەر دەکات؟
بازرگانى هاوکارى هونەر دەکات
دیمانەکە لەوە کۆتایى هات ، بەڵام دانیشتنى دواى دیمانەکەو قسە خۆشەکانى تا سەعات 5.30 ئێوارە بەردەوام بوو لە کاتێکدا ئێمە لە سەعات لە سەعات 1.30 ى نیوەڕۆ یەکترمانبینى، یەکترمان ماچ کردو لە دەرگاى ڤێلاکە چاوەڕێى کردم تا ڕۆیشتم ، لەوێوە زانیم ئەو کەسێکى سادەو ساکارو ناوەڕۆک گەورەو پڕ نرخە.