1

بابه‌ت: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

[center]ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم
گوێ له‌ شه‌پۆڵی ئازارم ئه‌گرم
به‌دیار هه‌واری چۆڵی ئه‌شقه‌وه‌
بۆ مردنی خۆم پرسه‌یه‌ك ئه‌گرم

كێ گوێ له‌ سۆزی ئه‌وینم بگرێ
كۆڵی مه‌ینه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێ
له‌ناو ده‌روونی ته‌نیایی منا
چاوی فرمێسكی ماته‌مم ئه‌سڕێ

كێ كه‌شتی بوونم تا كه‌نار ئه‌با
ته‌می ناسۆری پایز لا ئه‌با
ژیان به‌تۆوه‌ جوانه‌ ئه‌زیزم
نه‌ك گه‌رده‌لولی مردن هه‌ڵ بكا

چرای ته‌مه‌نم ئه‌كوژێته‌وه‌
هه‌وری ژیانم ئه‌ڕه‌وێته‌وه‌
به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ بمگاتێ وه‌ره‌
ئاخ ڕۆژێ نه‌مانم بسڕیته‌وه‌*[/center]
_________________________
* له‌ ڕێگه‌ی سیدیه‌كه‌وه‌ ئه‌م شیعره‌م هێنایه‌ ئێره‌‌، بۆیه‌ نه‌ ده‌زانم سه‌ردێره‌كه‌ی چیه‌ نه‌ ناوی شاعیره‌كه‌ش ده‌زانم.

2

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

دةستخؤش كاك سةرهةنك كيان شعريكي جوان وهةستيكي ناسكي تياية

http://www.kurdupload.com/images/9AKd1349200352/564857_288881027887572_2144180606_n.jpg

3

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

بةراستى شيعريكى زور جوانةو زوريش برماناية
دةست خوش بوهينانى كاك سةرهةنك

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

4

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

ده ست خؤش كاكه سه رهه نك
شعريكى زؤر به مانايه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

5

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

dastt xosh bet kak sar hang aw shi3ra xarib nia la lam yan awta ba gorani gwem le bwa
yan jarek la jran xwenditmawa zor shi3reki nask jwana
dastt xosh bet

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

6

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

zin-89 نووسی:

dastt xosh bet kak sar hang aw shi3ra xarib nia la lam yan awta ba gorani gwem le bwa
yan jarek la jran xwenditmawa zor shi3reki nask jwana
dastt xosh bet

ئاا به‌ڵێ كراوه‌ به‌ گۆرانی. .

7

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

[size=16]كێ گوێ له‌ سۆزی ئه‌وینم بگرێ

ئه‌م دێڕه‌یان به‌م جۆره‌یه‌

كێ گوێ له‌ سۆزی ئه‌وینم ئه‌گرێ


ئه‌م دێڕه‌شیان به‌م جۆره‌
ئاخ ڕۆژێ نه‌مانم بسڕیته‌وه‌

ئاخ ڕۆژێ نه‌مان ئه‌مسڕێته‌وه‌

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سه‌رهه‌نگ هۆنراوه‌یه‌كی زۆر خۆشه‌ و یاده‌گاریه‌كی خۆشی له‌گه‌ڵ تۆمار كرا smile[/size]

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

8

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم
گوێ له‌ شه‌پۆڵی ئازارم ئه‌گرم
به‌دیار هه‌واری چۆڵی ئه‌شقه‌وه‌
بۆ مردنی خۆم پرسه‌یه‌ك ئه‌گرم

كێ گوێ له‌ سۆزی ئه‌وینم بگرێ
كۆڵی مه‌ینه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێ
له‌ناو ده‌روونی ته‌نیایی منا
چاوی فرمێسكی ماته‌مم ئه‌سڕێ
ده ست خؤش

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

9

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

جوانة كابتن كيان دةستت خؤش بيت

10

وه‌ڵام: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم

دةست خؤش كابتن جوانة
هةر بزى

[size=24]له‌ ڕوخساری من مه‌ڕوانه‌ خۆر له‌ چاوما قه‌ت هه‌ڵنایه‌
که‌ به‌خه‌نده‌ بۆتۆ ئه‌دوێم قـــوڵپی گریان له‌ ناخــــمایه‌
نه‌ گریانم خه‌نده‌ ئه‌گرێ نه‌فـــــــرمێسکم گوڵ ده‌رئه‌کا
زه‌رده‌خـــــــــــه‌نه‌ش بێته‌ لێوم دیاره‌ دڵـــــــــم فریو ئه‌یا
[/size]