بابه‌ت: ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم
[center]ئه‌م شه‌و به‌بێ تۆ من حاڵ ئه‌گرم
گوێ له شه‌پۆڵی ئازارم ئه‌گرم
به‌دیار هه‌واری چۆڵی ئه‌شقه‌وه
بۆ مردنی خۆم پرسه‌یه‌ك ئه‌گرم
كێ گوێ له سۆزی ئه‌وینم بگرێ
كۆڵی مه‌ینه‌تیم له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرێ
له‌ناو ده‌روونی ته‌نیایی منا
چاوی فرمێسكی ماته‌مم ئه‌سڕێ
كێ كه‌شتی بوونم تا كه‌نار ئه‌با
ته‌می ناسۆری پایز لا ئه‌با
ژیان به‌تۆوه جوانه ئه‌زیزم
نه‌ك گه‌رده‌لولی مردن هه‌ڵ بكا
چرای ته‌مه‌نم ئه‌كوژێته‌وه
هه‌وری ژیانم ئه‌ڕه‌وێته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ بمگاتێ وه‌ره
ئاخ ڕۆژێ نه‌مانم بسڕیته‌وه*[/center]
_________________________
* له ڕێگه‌ی سیدیه‌كه‌وه ئه‌م شیعره‌م هێنایه ئێره، بۆیه نه ده‌زانم سه‌ردێره‌كه‌ی چیه نه ناوی شاعیره‌كه‌ش ده‌زانم.