1

بابه‌ت: بیلیە پشتگیری لە مارادۆنا دەكات . . .

http://kurdup.com/up/uploads/picture/e475b8b7c6.jpg

ئەفسانەی تۆپی پێ بەرازیل بیلیە رەخنەیەكی توندی لە ئەندامان و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ ئەرژەنتین گرت، سەبارەت بە دەستنیشانكردنی مارادۆنا وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین. بیلیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئاماژەی بەو رەخنە توندەدا كە ئاراستەی راهێنەر مارادۆنا كرابوو، چونكە لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی ئەرژەنتین زۆر بە سەختی توانی بۆ مۆندیال سەربكەوێت. بیلیە گوتی نابێ بەو زمانە رەخنە لە مارادۆنا بگیرێت، چونكە مارادۆنا ئەزموونی وەكو راهێنەر زۆر كەمە، من رەخنە لە یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین دەگرم، چونكە ئەوان مارادۆنیان كردە راهێنەری هەڵبژاردەكە.
بیلیە بەردەوام بوو لە پشتگیری كردن لە مارادۆنا گوتی: بە بۆچوونی خۆم هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرژەنتین بۆ بە دەستهێنانی جامی جیهانی 2010 پێشبینی دەكەم، پێم وایە ئەوان ئەو نازناوە بەدەست دێنن.

لە كـــــــۆتایی قسەكانیدا بیلیە گوتی: هەرچەندە بەدڵنیاییەوە ناتوانم بڵێم كام هەڵبژاردە دەبێتە ئەسپی رەش-ی جامی جیهانی 2010.

گوڵان

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: بیلیە پشتگیری لە مارادۆنا دەكات . . .

ئه‌و قسانه‌ هه‌ر له‌خۆی ده‌وه‌شێته‌وه‌
ده‌ست خۆش کاکه‌ سه‌هه‌ند

دەڵێن شێت بووە ،دەست و پێی کۆت و بەند کەن!
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/1535464_717902694897472_1960931195_n.jpg

3

وه‌ڵام: بیلیە پشتگیری لە مارادۆنا دەكات . . .

برا بۆ پشتگیری لێناكات بیلیه‌ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر مارادۆنا راهێنه‌ر بێت ئه‌رجه‌نتین هیچی پێناكرێت ئه‌ویش
ده‌یه‌وێت‌ بمینێته‌وه‌ له‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ مۆندیال له‌ قۆناغی 32 بگه‌رێته‌وه‌.
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌.

4

وه‌ڵام: بیلیە پشتگیری لە مارادۆنا دەكات . . .

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ( کاک لێزمه‌ ، کاک ئارێز ) هه‌ربژین

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !