بابهت: بیلیە پشتگیری لە مارادۆنا دەكات . . .
ئەفسانەی تۆپی پێ بەرازیل بیلیە رەخنەیەكی توندی لە ئەندامان و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ ئەرژەنتین گرت، سەبارەت بە دەستنیشانكردنی مارادۆنا وەكو راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین. بیلیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی ئاماژەی بەو رەخنە توندەدا كە ئاراستەی راهێنەر مارادۆنا كرابوو، چونكە لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی ئەرژەنتین زۆر بە سەختی توانی بۆ مۆندیال سەربكەوێت. بیلیە گوتی نابێ بەو زمانە رەخنە لە مارادۆنا بگیرێت، چونكە مارادۆنا ئەزموونی وەكو راهێنەر زۆر كەمە، من رەخنە لە یەكێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین دەگرم، چونكە ئەوان مارادۆنیان كردە راهێنەری هەڵبژاردەكە.
بیلیە بەردەوام بوو لە پشتگیری كردن لە مارادۆنا گوتی: بە بۆچوونی خۆم هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرژەنتین بۆ بە دەستهێنانی جامی جیهانی 2010 پێشبینی دەكەم، پێم وایە ئەوان ئەو نازناوە بەدەست دێنن.
لە كـــــــۆتایی قسەكانیدا بیلیە گوتی: هەرچەندە بەدڵنیاییەوە ناتوانم بڵێم كام هەڵبژاردە دەبێتە ئەسپی رەش-ی جامی جیهانی 2010.
گوڵان
کـاتـێـک ژیـان سـهد هـۆکـارم نـیـشـان دهدات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن ههزار هۆکاری نیشان دهدهم بۆ خهنده و ژیانێکی بهختیار . . !