1

بابه‌ت: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

[center]( هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ )

له‌ دوای کۆڵێک له‌ یادگاری و
دوای چه‌ندین ساڵ خۆشه‌ویستی
ویژدانت چۆن ڕێگای پێدای
وا به‌بێ باکی ڕۆیشتی؟

وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بوبێ
حاشات کرد له‌ سۆز و په‌یمان
هێنده‌ بێ وه‌فای له‌ ئاست من
لات نامۆیه‌ عه‌شقی جاران

من به‌ خه‌نده‌ی لێوت ئه‌ژیام
ئێستا ئه‌ویشم لێ وونه‌
خه‌م خه‌ریکه‌ ئه‌مخنکێنێ
وه‌ک ده‌ریایێکی بێ بنه‌

ئه‌ی تۆ نه‌بووی پێت ئه‌وتم
نامه‌وێ ژیان به‌بێ تۆ؟
ئه‌ی تۆ نه‌بووی تکات لێم کرد
ووتت جێم مه‌هێڵه‌و مه‌ڕۆ؟

ئێستاش ئه‌ڵێیت واز بێنه‌ لێم
تۆ به‌ ڕێی خۆت من به‌ ڕێی خۆم
ئه‌م ووشانه‌ت دڵته‌زێنه‌
ئه‌وپه‌ڕی خه‌میان پێ ئه‌خۆم

یان پێم ئه‌ڵێیت خۆت دوور بگره‌
که‌ بێ وه‌فام خۆشمت نه‌وێ
ئێ ئاخر من چی له‌ دڵ که‌م
وه‌کوو جاران تۆی خۆش ئه‌وێ

تۆ هه‌میشه‌ له‌ دڵمدای
چۆن بتوانم ده‌رت بێنم؟
مه‌گه‌ر بۆ له‌ بیر چونه‌وه‌ت
هه‌موو شوێنێک بسوتێنم!

یادگاریمان هێنده‌ زۆره‌
دونیای لێم داگیر کردووه‌
بۆیه‌ ئه‌ڵێم تا بمێنم
عه‌شقت لای من هه‌ر زیندووه‌

به‌ڵام گیانه‌ چاک بزانه‌
ڕۆژێک دادێ په‌شیمانی
ئه‌وسا وه‌ک من ناخت ئه‌گری و
هیچ که‌سێکیش پێت نازانی!

ڕاسته‌ که‌ تۆ بێ مروه‌ت بووی
شکاندت بڕیار و په‌یمان
بریندارت کرد ئه‌و که‌سه‌ی
خۆشی ویستی به‌ دڵ و‌ به‌ گیان

به‌ڵام چی بکه‌م من ناتوانم
ده‌رت بێنم له‌ دڵمدا به‌ یه‌کجاری
ئه‌گه‌رچی زۆرت پێ چه‌شتم
ئازاری عه‌شق و دڵداری

دڵنیابه‌ تا بمێنم. . .
هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ بێ
ئه‌گه‌ر ده‌میشم وا بڵێ
چی لێ بکه‌م دڵ ڕازی نابێ!

سه‌هه‌ند
24/4/2010
[/center]

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

به‌راستی پرماناو سه‌رنج راكیش بوو ناتوابلیم كام دیر جوانتره‌\

به‌لام ئه‌م تاریخه‌ لای من زور ناخوشه‌ sad
دڵنیابه‌ تا بمێنم. . .
هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ بێ
ئه‌گه‌ر ده‌میشم وا بڵێ
چی لێ بکه‌م دڵ ڕازی نابێ!

سه‌هه‌ند
24/4/2010

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

[size=16]زۆر جوان بوو
ده سته کانت خۆش  بێت کاك سه هه ند
هیوای ته مه ن درێژیت بۆ ده خوازم
سه رکه وتووبیت .[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

4

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

MARYAM نووسی:

به‌راستی پرماناو سه‌رنج راكیش بوو ناتوابلیم كام دیر جوانتره‌\

به‌لام ئه‌م تاریخه‌ لای من زور ناخوشه‌ sad
دڵنیابه‌ تا بمێنم. . .
هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ بێ
ئه‌گه‌ر ده‌میشم وا بڵێ
چی لێ بکه‌م دڵ ڕازی نابێ!

سه‌هه‌ند
24/4/2010

سوپاس بۆ تۆ خاتوو مه‌ریه‌م ، خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵت بووه‌ .

نازانم بۆ منیش له‌و به‌رواره‌ نوسیومه ؟!
هیوادارم ڕۆژه‌کانیترت پڕ بێت له‌ خۆشی‌.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

5

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

ده سته كانت خؤش بى كاكه سه هه ند
هؤنراوه يه كى زؤر زؤر خؤشه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

http://2upl.com/uploads/jpg/416e4c0289.jpg

6

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

Vinos نووسی:

[size=16]زۆر جوان بوو
ده سته کانت خۆش  بێت کاك سه هه ند
هیوای ته مه ن درێژیت بۆ ده خوازم
سه رکه وتووبیت .[/size]

زۆر سوپاس ڤینوس خــان ، خۆشحاڵم به‌ به‌شداریت و په‌یام نوسینت.
شاد و سه‌رفراز بیت .

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

7

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

له‌شت ساغ بێت برام، هه‌ستێكی جوانه‌، داڕشتنه‌كه‌شی زۆر باشه‌. .

8

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

Lasa نووسی:

ده سته كانت خؤش بى كاكه سه هه ند
هؤنراوه يه كى زؤر زؤر خؤشه
سه ركه وتوو بى برا جوانه كه م

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

9

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

زۆر به‌مانابوو ده‌سته‌كانت خۆش برام

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a517867d0.jpg

10

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

Dast xosh
ئه‌ی تۆ نه‌بووی پێت ئه‌وتم
نامه‌وێ ژیان به‌بێ تۆ؟
ئه‌ی تۆ نه‌بووی تکات لێم کرد
ووتت جێم مه‌هێڵه‌و مه‌ڕۆ؟

ئێستاش ئه‌ڵێیت واز بێنه‌ لێم
تۆ به‌ ڕێی خۆت من به‌ ڕێی خۆم
ئه‌م ووشانه‌ت دڵته‌زێنه‌
ئه‌وپه‌ڕی خه‌میان پێ ئه‌خۆم

11

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

[center]ئه‌زیزانم سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ، ده‌ستی هه‌مووتان خۆش بێت .
خۆشحاڵم به‌ به‌شداریتان.
[/center]

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

12

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

[size=24]دةستةكانت هةميشة خوش بيت شاعيرة دةست رةنكينةكةمان
بةراستى جوان و برماناية هيوام بةردةوان بونتة كاك سةهةند[/size]

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

13

وه‌ڵام: هه‌رگیز ناڵێم خوات له‌گه‌ڵ !

ياس نووسی:

[size=24]دةستةكانت هةميشة خوش بيت شاعيرة دةست رةنكينةكةمان
بةراستى جوان و برماناية هيوام بةردةوان بونتة كاك سةهةند[/size]

زۆر سوپاس خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌که‌ت خاتوو یاس ، هه‌ر بژیت و له‌ خۆشیدا بیت.