1

بابه‌ت: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

[center](1)

ئاشكرایه‌ له‌ دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره‌ نییه‌.
چڕترین دارستان لێره‌ نییه‌.
به‌رزترین شاخ لێره‌ نییه‌.
به‌رینترین ده‌ریاچه‌ لێره‌ نییه‌.
به‌پیتترین خاك لێره‌ نییه‌.
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه‌.
ئاگری نه‌ورۆز!.

(2)

من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه‌ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ژووری ژنێكی جواندا بوومایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه‌.
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه‌
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه‌
به‌لام به‌ سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه‌.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه‌!.

(3)

با بزانی
گه‌ر مانگ له‌ تۆ
جوانتر بوایه‌
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه‌ به‌ژنی له‌ تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه‌
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه‌ بۆنی له‌ تۆ
خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له‌ تۆ نه‌چووایه‌
نه‌مئه‌نووسی!

(4)

تۆ به‌م له‌چكه‌
ڕێی هێلانه‌ی
شیعرت لێبه‌ستووم.
من ئه‌مه‌وێ
له‌ دوای فڕین
له‌ناویا بنووم.
بیكه‌ره‌وه‌و
ئازادی كه‌
ڕه‌نگی یه‌زدانیی.
بۆ ئه‌یكوژی و
ئه‌یخنكێنی
شه‌پۆلی جوانیی؟!

س. کوردستانی نوێ
[/center]

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..

YASSIN OMER
[/size][/center]

2

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

dastt xosh bet renwar zor jwan bon sarkawto byiy

http://www.lamst-a.net/upfiles/4qi19779.jpg

3

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

به‌ گشتی زۆر جوان بوون پارچه‌ هۆنراوه‌كان به‌ تایبه‌تی كۆپڵه‌ی یه‌كه‌م
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنیان كاك ڕینوار بژیـــــــــــــــــــــــــــــت

4

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

[size=16]ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش بێت كاكه‌ رێنوار گیان ،،، هۆنراوه‌كان زۆر زۆر جوانن ،
به‌ تایبه‌تی هۆنراوه‌ی دووه‌م ،،،،،، زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر جوانه‌ هه‌ربژیت ئه‌زیزی من

من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه‌ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ژووری ژنێكی جواندا بوومایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه‌.
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه‌
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه‌
به‌لام به‌ سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه‌

بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه‌!.
[/size]

[size=16]من زیاتر حه‌زم به‌و دووه‌یه‌ كه‌ سوورو شینم كردون smile[/size]

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

5

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

سوپاس بۆ په‌یامه‌کــانتان ! smile

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..

YASSIN OMER
[/size][/center]

6

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

DiSToV نووسی:

[center]

(3)

با بزانی
گه‌ر مانگ له‌ تۆ
جوانتر بوایه‌
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه‌ به‌ژنی له‌ تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه‌
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه‌ بۆنی له‌ تۆ
خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له‌ تۆ نه‌چووایه‌
نه‌مئه‌نووسی!

[/center]

ماشائه‌ڵا له‌و هه‌سته‌ جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌، له‌ ڕاستیدا وێنه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی جوانی كێشاوه‌. ئه‌وه‌یه‌ شیعری جوان.

7

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

ماشائه‌ڵا له‌و هه‌سته‌ جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌، له‌ ڕاستیدا وێنه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی جوانی كێشاوه‌. ئه‌وه‌یه‌ شیعری جوان.

سوپاس کاک سه‌رهه‌نگ ، خۆشحاڵم که‌ ئه‌و شیعره‌ی شێرکۆ بێکه‌س سه‌رنجی ڕاکێشاویت..

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..

YASSIN OMER
[/size][/center]

8

له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ بخوێنمه‌وه‌!

9

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ شیعری ئه‌م شاعیره‌ بخوێنمه‌وه‌!

هیوادارم له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست بکه‌یت به‌ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌کانی !! ..

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..

YASSIN OMER
[/size][/center]

10

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

Aso Yassin نووسی:

به‌ گشتی زۆر جوان بوون پارچه‌ هۆنراوه‌كان به‌ تایبه‌تی كۆپڵه‌ی یه‌كه‌م
ده‌سته‌كانت خۆش بۆ ئاماده‌كردنیان كاك ڕینوار بژیـــــــــــــــــــــــــــــت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

11

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

ده‌ست خۆش زۆرخۆش بوبه‌ڕاستی سه‌ركه‌وتوبیت

12

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

ده‌ست خۆش

13

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

DiSToV نووسی:

من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه‌ بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ژووری ژنێكی جواندا بوومایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه‌.
به‌و مه‌رجه‌ی له‌ ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه‌.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه‌
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه‌
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه‌
به‌لام به‌ سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه‌.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه‌!.

- ده‌بوو ئه‌م شیعره‌ بخرێته‌ نێو كه‌وانه‌یه‌ك و ئاماژه‌ به‌ لاسایی كردنه‌وه‌كه‌ی كرابا له‌لایه‌ن شاعیره‌وه‌، چونكه‌ جارێكی تریش شاعیری به‌ناوبانگی كورد "شێركۆ بێ كه‌س" شیعرێكی تر به‌هه‌مان شێوه‌ نووسیوه‌، له‌ شیعری <تۆ>دا ده‌ڵێت:
تۆ ئه‌گه‌ر دره‌خت بوویتایه‌
دار هه‌رمێی گوڵ سپی ئه‌بووی
ئه‌گه‌ر شارۆچكه‌ بوویتایه‌ كۆیه‌ ئه‌بووی
.(1)

كه‌ ئه‌مه‌ كتومت لاساییكردنه‌وه‌ی شاعیره‌ به‌عسییه‌كانی له‌ بابه‌تی فه‌لاح عه‌سكه‌ره‌(2)، كه‌ له‌ زووه‌وه‌ وتویه‌تی:
شار بوومایه‌: تكریت ده‌بووم
گوند بوومایه‌: عۆجه‌ ده‌بووم
(3)

ئه‌گه‌رچی نازانم هۆی ئاماژه‌ نه‌كردنه‌كه‌ كێیه‌ شاعیر یان تایپ، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بوایه‌ ده‌بوو بنووسرێت وێنای ئه‌م شیعره‌ له‌ كوێ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ چاو نه‌داته‌ گشت به‌رهه‌مه‌كانی تری شاعیر.

سه‌رهه‌نگ موحسین.
____________________
(1) مێرگی زام، ل155
(2) فه‌لاح عه‌سكه‌ر، شاعیرێكی <میللی>بووشیعری ئاگرینی بۆ سه‌ددام و سه‌ربازه‌كانی ده‌گوت، له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 ی باشووری عێڕاقدا، هه‌مان چاره‌نووسی جه‌للاده‌ به‌عسییه‌كانی به‌ نسیب بوو.
(3) گوندی عۆجه‌ زێدی سه‌ددامه‌و سه‌ر به‌شاری تكریته‌.

14

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

S21 نووسی:

چه‌ندان شاعیر له‌م جیهانه‌دا هه‌یه‌، خۆ ناکرێت هیچ فکرێت له‌ فکرێکی تر نه‌چێت
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ی تۆش نوسیوته‌، لێکچونێکی زۆر نیه‌ له‌ نێوانیاندا..

سه‌یری ئه‌م "شیعره‌"ی خۆت بکه‌ :

"هه‌رچه‌ندی دوور بڕۆین و درێژ ببێته‌وه‌ ڕێگه‌مان -
هه‌ر ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ولێره‌ دوا جێگه‌مان"

سه‌یری ئه‌م دێره‌ی ئیسماعیل خورماڵیش بکه‌:

"له‌هه‌ر کوێبین بۆکوێ بڕۆین هه‌ر نیشتیمان قیبله‌مانه‌
هه‌ر دێینه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ دوا مه‌نزڵی هه‌موومانه‌"

لێکچوونكی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌م دوو دێره‌دا ،
من دڵنیاشم که‌ تۆ ئه‌م دێره‌ی دووه‌مت پێشتر نه‌بینیوه‌،،
ناشکرێت بڵێن تۆ بۆچی نه‌ت خستۆته‌ دوو که‌وانه‌وه‌ و ئاماژه‌ت به‌و دو دێره‌ی تر نه‌کردوه‌ !!

[center][size=19]ئەگەر بەدەستی من دەبوو
ئەو بولبولانەشم زیندانی ئەکرد
کە بەئارەزووی دڵی تۆ ناخوێنن..

YASSIN OMER
[/size][/center]

15

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

ده‌ست خۆش

16

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

ماشالله‌، زۆر زۆر جوانن. به‌تایبه‌تی

با بزانی
گه‌ر مانگ له‌ تۆ
جوانتر بوایه‌
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له‌ تۆ خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه‌ به‌ژنی له‌ تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه‌
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه‌ بۆنی له‌ تۆ
خۆشتر بووایه‌
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له‌ تۆ نه‌چووایه‌
نه‌مئه‌نووسی!

بژیت کاک ڕۆمان..

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

17

وه‌ڵام: چوار کورته‌ شیعری شێرکۆ بێکه‌س !

ده‌ست خۆش