بابه‌ت: له‌وه‌ته‌ی هه‌م
[center][size=16]له‌وه‌ته‌ی هه‌م
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، دڵم پڕ سوێ و گیان له جه‌سته‌م هه‌راسانه
سیمام وه‌ک گه‌ڵای وه‌ریوی پایزێکی پر زریانه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، له باخچهمدا نههاتۆتهبهر ، خونچه‌یه‌ک
مانگی بێنوری دییهشم نه‌یگرت له‌خۆی ، تریفه‌یه‌ک
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، مه‌لی عه‌شقێ له سه‌ر چڵم نه‌یخوێندووه
ئه‌م ئافاته‌ی ته‌مه‌نی من هیچ ئاوازێ نهیژهندووه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م ، شیعر ده‌ڵێم بۆ هیوایه‌ک نه‌هاته دی
بۆ چڵی پوشێکی ئاوات ، به چنگمهوه لافاو بردی
چ قه‌ده‌رێکه مۆری خۆی ، له ته‌ویڵم ناکاته‌وه
که‌ی په‌ڵه‌ی بارانی حه‌زێ ، ڕه‌شی به‌ختم ده‌شواته‌وه.
به‌کرحه‌بیب[/size][/center]